هێرش عەبدولڕەحمان: کێ خائـینە ئـێمە یان ئـێوە؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ڕابردوودا بە هۆی بەردەوامی بایکۆت و دەوامنەکردنی چینی مامۆستایان وەک مافی شەرعی خۆیان و چارەسەرنەکردنی بڕی چارەکە موچە و نیو موچە لە لایەن حکومەتە کاتکوژەکەدا، سەر لە نوێ توێژی مامۆستایان سەلماندیان، کە هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت یاری بە چارەنوسیانەوە بکات پاش پێدانی ئەو هەموو فرستە باشە بە حکومەتە سەپێنەکەی پارتی چ لە لایەن هاوڵاتیانەوە چ لە لایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی بەشە موچەی هاوڵاتیان، بەڵام ئەوان نەک گوێیان لێی نەبووە، بەڵکو بە ئیهانەشەوە باسیان لەو بابەتە کردووە ئـێستاش کە یەکیک دێت بەرگری لە مامۆستاو موچەخوران ئـەکات سەرەڕای ئـەو ھەموو عەیب و حارەی خۆیان دێن تۆمەتی خیانەت ئـەخنە پاڵیان.
ئـەبیت پارتی بزانێ خەڵکی باش خیانەتی ” 31″ ی ئاب و ڕادەستکردنی شەنگالیان لە بیرە، کە بە جۆرێک تراژیدیای شەنگال و بە تاڵانکردنی ژنان و کچانی ئێزیدیان لە بیر نەچۆتەوە و تا ئێستاش شەنگال هەڵمی خیانەتی لێ هەڵدەستێت، کەچی تازە بە تازە حیزبی پارتی و وەزیریکی فاشلی پەروەردە لێدوانەکانی ئارام شێخ محەمەدی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە خیانەت لە قەڵەم دەدەن.
ئەو سەردەمە ڕۆیشت بە ئاسانی خەڵکی کوردستان هەڵبخەڵەتێن و بە ناوی نیشتمان پەروەری و خوێنی شەهیدان و پێشمەرگەی بەشخوراو و بابەتی سەربەخۆی و ڕیفراندۆم، خەڵک هۆشمەندی زۆر لەوە زیاترە غەرقی وەهم بکرێنەوە. یاخود وەک پیشەی هەمیشەیتان ئەو بابەتەی بە دڵی ئێوە نەبێت، بچێتە قاڵبی خیانەتی نیشتمانیەوە و لە هەمان کاتدا لێدوانەکانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بکەنە خانەی خیانەت و دوور لە بەهای نیشتمانیەوە.
بەهای نیشتیمانی ” و ” خیانەت ” ئەو دوو وشەیەیە کە پێویستە پارتی بۆ هەمیشە باسی نەکاتەوە و لە بیر خۆی بباتەوە و خۆی لێ بپارێزێت چونکە ھەرچی بەرگی خیانەتە بە باڵای پارتی ئـەبێت، ئەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گردبوونەوەکەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو باسی کرد و پارتی پێ شڵەژاوە تەنها ئاشکراکردنی دەستی ژێر بە ژێری هەمیشەی پارتیە کە بەردەوام لەگەڵ بەغداددا هەیەتی و هەیبووە.
دواجار ئایا ئەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاشکرا و بە ڕوونی لە بەر چاوی میدیاکان و خەڵکانی ناڕازی و بەشخوراودا وتی لە پێناو قوتی ئێوەدا ئێمە پەنا بۆ ناوەند دەبەین دەچێتە قاڵبی خیانەتەوە، یاخود ئەوەی پارتی بە درێژای مێژووی شۆڕشی کورد کردوویەتی و ئەیکات؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت