لاوک کونجرینی: هۆکار چییە ئەم هەموو تیرۆرو ئاڵۆزییە لەدوای وتارەکەی بەرزانییەوەیە؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چۆن سیاسەت بکەی بۆ ئەوەی نەدۆڕێیت، ئەوە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووە بەدوای بردنەوەدا دەگەڕێن. چۆن؟:

1-  بزوتنەوەی گۆڕان لە هەموو ئەو تەنگەشە سیاسیەی نێوان خۆی و پارتی دا، خاڵی لاوازی نەدا بەدەستەوە، بەڵکوو لایەنی بێدەنگی و سیاسەتی توڕە بوون و هەڵتەکاندنی ڕایەڵەی نێوان پارتی و خەڵکی کردە ئامانج.

2- بزوتنەوەی گۆڕان ملی نەدا بۆ پارتی و ، هەموو ئەو تیلکە سیاسیانەی لەلایەن هێزە گەورەکانی ناوچەکەو جیهانی لەسەریی بوو بۆئەوەی ملبدات، ژیرانە لێی دەرچوو بەبێ ئەوەی زیان بکات.

3- گۆڕان تێڕوانی کردە ئامانج، نەک ئامانجی کردە تێڕوان لەسەر ڕووداوەکان، دەیڕواندە ڕوداوەکان و، ژیرانە لە بەغداد پێداگریی دەکرد لە ئامانجەکانی کورد و، لە کوردستانیش شەڕی ڕاگەیاندن و وانەی تێگەیشتنی لەنێوان خەڵک و دەسەلات دەبەخشییەوە، خەڵکی بەئاگا دەهێنا لە بوجەو زیادو کەمکردنی و نەخۆشی دزی و گەندەڵی ژێرخانی کوردستان. بێ ئەوەی توندوتیژی و موزایدەی سیاسی بکاتە کردار.

4- لەسەر کودەتاکەی 12-10-2015 دا مزڕبوو لەسەر داخوازییەکانی و بێ ئەوەی سازش بکات لەسەریی، زانایانە لەوە گەیشتبوو، ئەوان  بەئامانج ئەوەیان ئەنجام دابوو، بۆیە ئەمیش بەسور بوون لەسەر ئەو کەیسە، بەردەوامی دەدات بە بەرنامەکەی خۆی.

5- لەزۆربەی خۆپیشاندانەکاندا پەیڕەوی سیاسەتی بێ ئاگایی و بەبەرنامەیەکی تۆکمە لەپشتیانەوە دەوەستێت و جڵەویی خۆپیشاندانەکانیشی نەدەگرتە دەست، دەیدایە دەست سەرکردەکانی و ئامانجیش دابرانی خەڵک و حیزبەکانی دەسەڵاتی هەرێمە لێی و، گەورەکردنی پانتایی دەسەڵاتە بۆ هەڵبژرادنی داهاتوو.

6- پارتی لەماوەی ساڵێک تێپەراندن بەسەر کودەتاکەیدا، چەند جارێک هەوڵی داوە بۆ ئەوەی بەو نرخەی خۆی دایناوە قسەلەسەر تەنگەشەکان بکات، بەڵام گۆڕان سوور بووە لەسەر دروشمەکانی. دووا هەولێ وتارەکەی بەرزانییە، کەهەموویان هێناوەتە سەر ڕتمی گفتوگۆ. گۆڕان ژیرانە مامەڵە دەکات، چوونکە بەئاگایە بەپێی تیلکەی ئەوروپاو ئەمریکا پارتی وا بەئاسانی مل دەدات و دەیەوێت قسە لەسەر سازش و کۆتایی بەتەنگەشەکان بهێنێت. بەڵام ئایا پارتی تاسەر ئەم هەنگاوانە دەبڕێت لەسەر مێزیی گفتوگۆ؟ ئەمە پەیوەستە بە بنەبڕکردنی بیانوو پیلانە تیرۆریستەکانی پارتی ، چۆن؟

پارتی مامۆستا هۆشیاریی شەهیدکرد بۆ ئەوەی  بەربەست دروستبکات بۆ گفتوگۆکان، بەڵام یەکگرتوو هۆشیار بوو.

پارتی دوێنی کادرو قسەکەریی مێدیایی بزوتنەوەی گۆڕانی لەبادینان شەهیدکرد، بۆ ئەوەی گۆڕان تووڕەبکات و ئەرقەلە بخاتە گفتوگۆکانی. بەڵام ژیریی گۆڕان لەوەدایە بەهەمان شێوەی یەکگرتوو، ڕەفتار بکات.

ئەوەی ئەمڕۆش لە سلێمانی ڕوویدا، هەر دەستی پارتی لە پشتەوەیە، بۆ ئەوەی هەنگاویی گفتوگۆکان ستۆپ پێ بکات. گٶڕان بێدەنگی هەڵبژاردو خۆیشی ناکات بەخاوەنی.

کەواتە وتارەکەی بەرزانی ، لەخۆشی خۆی نەبوو، بەڵکوو تیلکەی ئەوروپا و ئەمریکایە، سیاسەتی ژیرانەش دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەم پیلانە ناجۆرە بکات. لێرەدا هۆشیاریی هێندە بەسوودە، لەوە بگەی پارتی چی دەوێت و تۆ چۆن مامەڵە بکەی لەنێوان بەرنامەی تیرۆر و ڕێگریی پارتیداو، چۆن قازانج بکەیت و گفتوگۆکە بگەیەنیتە ئەنجام.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت