هونەر جەمیل: لە پای چی هەرێمتان شێواند.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستاندا دەگوزەرێ پیشاندانی ناشیرینترین وێنەی حوکمڕانیە. وە تاقیکردنەوەو ناشیرینترین حوکم ڕانیکردنە. وە دوونیادیدی حیزبەکان هێندە کورت بۆتەوە کە بەردەمی خۆشیان نابینن .
سیاسەتکردن مافێکی یاسایی و ئاسایی تەواویی حیزبە سیاسێکانی کوردستانە. بەڵام دەبێت ڕەچاویی بنەما گشتی و پیرۆزکانی کوردستان و تاکی کورد بکرێت. وەنابێت کۆی ژیانی کۆمەڵگا بخرێتە چوارچێوەیەکی سیاسییەوە. ئەویش چ جۆرە سیاسەتێک! ئەگەرچی سیاسەت کردن دەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دەرەوەی کوردستان بوایە، دەبو بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان گرنگ ترین خاڵ بێت، حیزبەکان کاریی لەسەر بکەن. وە دەبێت سیاسەت بۆ پێشخستن و خزمەت کردنی تاک بەتاکی کوردستان بوایە بێ ڕەچاو کردنی ئینتمای سیاسیان. گەر هەوڵدانە کە بۆ ئەم ئامانجە بو، بێگومان کۆی کۆمەڵگا سودمەند ئەبوون. بەڵام بەداخەوە ناشیرین ترین وێنە لە کوردستاندا وێنەی سیاسییەکانە.

یەکێتی و پارتی بە جۆرێک گۆمەکەیان شڵقاندووە مەحاڵە بە ئاسانی بچێتەوە باریی ئاسایی خۆی، خوڵقاندنی ڕەوشێکی ئاڵۆزو سەختیان بە هۆی سیاسەتە لارەکەیانەوە هێناوەتە ئاراوە شتێک بەناوی ژیان بێت. نەیان هێشتۆتەوە بۆ هاوڵاتیان. دوبارە کردنەوەو ئیدامەدانی ئەم ڕەوشە نا سەقام گیرانە بەردەوامە.

ئەوەی لەم ئەم چەندڕۆژە لە سنوری سلێمانی سەرنجی ڕاکێشام یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی بون. چونکە لەم چەند ڕوژدا ئەوانیش بون بە بەشێک لە وێنە گشتییەکە. بەوەی چی بۆشاییەک یەکێتی هەی بو لەگەڵ پارتی نەی هێشت، وە دەیەوێت ئەویش هەمان ئەزمون و تەجروبەی ئەو دوبارە بکاتەوەو، کردیشی. هەڵکوتانە سەر ماڵی مامۆستایان و گرتنیان و سوتاندنی ئۆتۆمۆبیلەکانیان و هەڕەشەی کوشتن لێیان. ئێستا وەڵامی یەکێتییە بۆ کۆتای هێنان بە بایکۆت. بە شەیتانی کردنی داوای ڕەوای خەڵکی ئەم هەرێمە بۆ؟ لە کاتێکا تەواوی کێشەکان یەکێتی و پارتین بە هاوبەشی دەستیان بەسەر ئابوری ئەم هەرێمەدا گرتووەو قۆرغی جومگەو شادەماری دارایی وڵاتیان کردووەو، نەفەسێک دەرچەیەک نییە ئەمان کۆنتڕۆڵیان نەکردبێت. بۆیە وەک چۆن سەرچاوەی قەیران و کێشەکان ئەوانن، چارەسەرەکەشی ئەوانن.

دروست کردنی ئەم ڕەوشە بە بڕوای من دوو هۆکار، یاخود دوو ڕەهەندی هەیە. ئەوانیش: ناوخۆیی و دەرەکین:…

ناوخۆین: لەو ڕووەوە کە ئیدارەدانی ئەم وڵاتە ئیدارەدانێکی کوردییە، وە ترۆکی کێشەکانیش لەمەشیانە دوو هۆکاری هەیە.

یەکەم: پەیوەندی بەپۆستی سەرۆکی هەرێمەوە هەیە.

دووەم: پەیوەندی بە گۆڕانەوە هەیە، کە یەکێتی و پارتی بۆ ناشیرین کردنی تەجروبەی گۆڕان ئەم بارەیان خوڵقاندووە.

دەرەکیی: وەک وتم لەو ڕووەوە کە یەکێتی و پارتی پاشکۆی ناسیۆنالزمی تورکی و ئێرانین، مەحاڵە ئەم دوو وڵاتە خواستی شتێکیان نەبێت، ئەمان بیکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت