هادی حەمەڕەشید: دوای دەست لەکارکێشانەوەی دڵشاد عومەر.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕەنگە” دڵشاد عومەر” لەوڵاتێکی سەقامگیر و دوور لە گرفت و خاوەنی فەلسەفەیەکی گونجاوی پەروەردەیی بووایە و پڕۆسەی پەروەردە لەسەر سکەیەک بووایە کە تەنیا وەک ڕۆتینات وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی پێویست بووایە، ئەوا لەڕووی پڕۆتۆکۆڵییەوە زۆر گونجاو بوو بۆ کاربەدەستی لەناو پێکهاتەی پەروەردەدا، بەتایبەتی لەچاوی میدیاوە لە ڕووی ئەتەکێت و ڕێکپۆشییەوە زۆر”دوورکوژ” و گونجاوە!

بەڵام بۆ وڵاتێک کە لەدوو زۆندا پەروەردە لەباشترین حاڵدا “لق” و “مەڵبەند” بەڕێوەی بەرن، ئیتر بەڕاستی بەڕێوەبەری پەروەردە پێویستە لەبری ئەتەکێت؛ دەموچاوێکی سەربازی دیار و خاوەن پێشینەی شاخ و چەند خاڵێکی پاسەوانی لەدەوری ماڵیان بێت و لەزمانی دیبلۆماسیش زۆر شارەزابێت و توانای یاریکردنی لەسەر پەتەکان هەبێت، وەک “مامۆستا مەلا پشتیوان سادق” کە ماشەڵڵا هەموو قۆناغەکانی حیزبایەتی و ئەمنی بڕیوە و بڕوانامەکەشی لە “تیرۆر”دایە، لەڕووی دیپلۆماسیشەوە دەست و دەمی کراوەیە ڕۆژێک هەڕەشە ئەکات و ڕۆژێکیش ستایشی ئەمینداری حیزبی وانێک ئەکات!
خولاصە دڵشاد عومەر چونکە ناسیاسی بوو، گوتارێکی جێگیری نەبوو، نە ئەوەبوو تاکۆتایی بەرگری لەبایکۆت بکردایە” وەک هەندێ جار هاتە ناو خۆپیشاندەرانەوە” دیسانیش بەبێ ڕتوش نەیئەزانی وەک وەزیرەکەی خۆی بەرگری لە حکومەت بکات!
سازشەکانیشی بۆ وەزیر باسەرباری ئەکتە ناسیاسییەکانی بێت!
ئەم برادەرە دەستی لەکارکێشایەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە؛
یەک: کۆمەڵێک برادەر ئەڵێی نەبایان دیوە و نە بۆران شیعر و شانامەی بەباڵادا ئەڵێن و وا وێنای دۆخەکە ئەکەن گوایە هەر لەیەکەم هەوڵی بێ ڕێزی بە مامۆستایان دەسبەجێ دەستی لەکارکێشابێتەوە!
دوو: هەندێ برادەریش دەریانخست کە ئەوەی سێرەیان لێگرتووە دڵشاد نیە و مەبەستیانە لەڕێگای ئەمەوە بەپڕی گۆڕان بپێکن، چونکە دڵشاد عومەر کە دەستی لەکارکێشایەوە ئیتر واتە کۆتاییهێنان بەو لۆژیکە سەقەتەی لەبەڕێوەبردن، واتە داننان بەوەی کە نەیتوانی بەشێوازی واقیعی لەگەڵ دۆخەکەدا بەرخورد بکات، ئیتر ئەمە بەسە بۆ ئەوەی کەتۆ واز لەم فیگەرە بێنیت و ڕەخنەکانت بگوێزیتەوە بۆ سەر ئەوەی کە لەدوای ئەمەوە دێت، هەستئەکەم جووینەوەی ئەمجۆرە کۆمێنتانە هیچ نیە جگە لەوەی شەقامیش سیخناخە بە بوغزی سیاسی نەک ململانێی تەندروست!
هەزاران گۆڕانخواز لەو شەقامەوە دژ بە نادادی هاوار ئەکات، شەوانە لە فەیسبووکەوە فشار ئەکەن، کەچی برادەرەکانمان بەبێ خوێندنەوەی هیچ ئیعتیبارێک بێ پەروا عەیب نەبێت سەدان کون و قوژبنی خۆیان و درز و دەلاقەی حیزبەکەیان نابینن و پەلامار ئەدەن!
وازبێنن برا بەسیکەن، وەرن با ڕەخنەکانمان دوورخەینەوە لەو بوغزە سیاسییە کە ڕێگامان نادات بەرلوتی خۆمان ببینین!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت