کامیار سابیر: بێئەخلاقییەکان و خیانەتەکانی سروە عەبدولواحید.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ناکرێ، قەضاوەت لەسەر کەسێک بکەیت، بەهۆی ئەوەی براکەی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاوە، یان بەهۆی خراپە و باشەی هەر کەسوکارێکی ترەوە بێت. ئەم ژنە ( سروە )، گوایە کەتنێکی کردووە، هەرچی موهەڕیجی کوردایەتیی و ئەحمەقەکانی کوردایەتیی و کەرگەلی کوردایەتییە ( لە هەموو حیزبەکان) و لەناو هەموو نەوەکانی کوردایەتییدا، بە رانتخۆرەکان و بە ئەحمەقەکانیشەوە ( ئەوانەی بەبەلاش ئیش دەکەن)، هەموویان لە جوغزی ئەخلاقیی و مێنتاڵیتیی کوردایەتییەوە، رەجمی دەکەن، تەخوینی دەکەن و شاربەدەری دەکەن!

با سەیرێکی خێرای مێژووی ئەم چەتانە و ئەم مافیایانەی کوردایەتیی بکەین، بزانین چەند تریلیۆن ( هەزار میلیارد) جار زیاتر لە سروە، سووکایەتییان بە دۆزی سیاسیی کورد و بە ئابووریی و بژێوی خەڵکی کوردستانەوە کردووە.
1- عەصابە و میلیشیاکانی کوردایەتیی، بە ساوایی و بەکۆرپەیی، بە دزیینی سەدی بێخمە و پرۆژە عومرانییەکانی کوردستان، دەستیان پێکرد. ئێستا، بنەماڵە سیاسییەکانی کوردایەتیی، کامڵ بوونە و دەوڵەمەند بوونە. لای کەم خاوەنی نیو تریلیۆن دۆلارن!!! دزی بێئەخلاقی وەکو ئەمانەی کوردایەتیی، لە هەموو مێژووی دونیادا، نادۆزیتەوە! ئێوە سەیرکەن، یا” شێخی” وا، عەصابەی کوردایەتیی وا کەوتووەتە تەخوینکردنی ئەم ژنە و بە بێئەخلاقی لەقەڵەم دەدات، خۆی هەڵەژێکی گەورە، دۆکیومێنت و ڤیدیۆی ئەخلاقیی بە پاشەڵییەوەیە و وەکو رۆبۆت بۆ ئەجێندای حیزبیی بەکاری دەهێنن. بە شەرەفی کوردایەتیی کە نییەتی، نزار خەزرەجیی، یەک لەصەدی ئەم شێخە عەمیلە داوێنپیسەی کوردایەتیی، گەنجی کوردی نەکوشتووە!
2- لە مێژووی نوێی عێراقەوە، لە ساڵی 1921 ەوە تا 1991، بە مەلیکیی و جهمورییەوە، سەرەنجامیش بە بەعث و بە عوروبەوە، بە 70 ساڵی ناسیۆنالیزمی عێراقیی، عوروبیی، پانعەرەبیی و… تاد، بە ئەندازەی 25 ساڵی کوردایەتیی، ژنی کوردیان لەسەر ئەخلاق و نامووس، قەتڵوعام نەکردووە! دۆکیومێنتەکانی مافی مرۆڤ و ئەمنستی ئینتەرناسیۆنال، ئێلنج دەدەنەوە لە خوێنی ئەو هەموو ژنەی کە وەحشەکانی کوردایەتیی و سیستەمە سۆشیال عەشایەر و دێمۆکرات عەشایەرەکەی ئەوان، بەسەر ژنی کورددا سەپاندبوویان، لە خۆسوتاندنەوە بۆ گوللەبارانکردن. تەنانەت ئەنفالەکانیش، چەند فاشیزمی عوروبەی سەلماند، ئەوەندەش حەماقەتی کوردایەتیی سەلماند کە وەکو میلیشیای قەرارگای رەمەضان، لەلایەن جمهوریی ئیسلامیی ئێرانەوە، دژی عێراق بەکار دەهێنران و بیانووی بە صەدام دەدا، بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنیی.
3- ئایا بەڕاستیی، سروە راستی نەگوتوە؟ باشە چەند هەزار ( دایک، ژن و خوشک)ی ئەوانەی خۆیان پێیدەڵێن شەهیدبوون لەپێناوی کوردستاندا ( کە زۆربەیان لە شەڕی ناوخۆدا کوژران)، لەلایەن مافیاکانی کوردایەتییەوە، چەند تەحەڕوشیان پێکراوە، چەند تەعدایان لێکراوە، بەهۆی هەژاریی و نەبوونییەوە، چەند باری کۆمەڵایەتییان ئیستیغلال کراوە و لە مەزرەعەکانیاندا، بوونەتە نێچیری حەزە سێکسییەکانی ئەم دز و چەتەو مافیایانەی کوردایەتیی؟ مێژووی هەموو ناسیۆنالیزمەکانی دونیا، پەڕە بە پەڕە هەڵبدەیتەوە، لە بێئەخلاقیی و بێ مۆڕاڵییدا، لە کوردایەتیی ساقیطتر و فاسیدتر، نادۆزیتەوە؟
4- گەنجێکی قەڵادزێیی ( مەحمود عەبدوڵا) دەڵێ: ( گەورەترین سووکایەتیی بە پێشمەرگە، ئەوەیە کە بارزانیی دەڵێت: من پێشمەرگەم ) بەلای منەوە قسەی ئەم گەنجە لە تڕوتۆپی هەزاران ئەکادیمیست و نەوتناس و ناسیۆنالیستی شەهادەداری گەمژە گرینگترە، چونکە تێگەیشتنەکەی واقیعیی و عەقڵانییە. مەگەر ئەوەی بارزانیی بەسەرگەلی کوردیدا هێناوە، مەگەر ئەوەی بارزانیی و مافیاکانی تری کوردایەتیی بەسەر ئابووریی کوردستانیاندا هێناوە لە برسییکردنی خەڵک و پێشمەرگەوە، بۆ دزیینیی ئەو هەموو پارە خەیاڵییە، گەورەترین سووکایەتیی بە گەلی کورد و بە پێشمەرگە نییە؟
مەگەر هەر بارزانیی نەبوو، خۆی و برازاکەی، 15 ساڵ لەمەوبەر، لە رۆژنامەکانی تورکیادا، گوتیان: ئێمە سێ هەزار پێشمەرگەمان بەکوشتداوە بۆ تورکیا لە دژی پەکەکە، ئەی تورکیا چییتری لێمان دەوێ؟ مەگەر ئەمان نەبوون خوێنی پێشمەرگە و حەرەس جمهورییەکانی صەدامیان، لەسەنگەرە هاوبەشەکانی کوردایەتیی و عوروبەدا لە 31ی ئابی 1996دا، تێکەڵکرد؟ مەگەر هەر ئەمان نەبوون، خوێنی پێشمەرگە و پاسدارانی جمهوریی ئیسلامییان، بە فەتواکانی ئیمامی ئۆممەت، لەهەشتاکاندا تێکەڵ دەکرد و شەڕی کوردە مورتەدەکانی ئێرانیان دەکرد؟
5- سروە، ژنێکی ئازایە، جەسورە، ئەخلاقی لە ئەخلاقی هەموو سیمبۆڵەکانی کوردایەتیی، شەریفترە. لەو هەموو تەخوینەی کوردایەتیی ناترسێ، بەزمانی عەرەبیی و لە میدیای عەرەبییدا، بە ئەندازەی تێگەیشتنی خۆی، ئەم چەتەگەریی و تاڵانییەی کوردایەتیی ریسوا دەکات و حەقیقەت و واقیعی خەراباتی کوردایەتیی باسکردووە. لەبەرامبەردا، ئەو هەموو بوختانە ئەخلاقییەی بۆ دروست دەکەن، فیلمی دۆبلاژکراوی سێکیسیی بۆ دروست دەکەن، کەمپەینی شکاندنی کەسایەتییان دەستپێکردووە، ئەو هەر باکی نییە. ئەم ژنە پێویستە تەقدیری بگیرێ، دەستخۆشیی لە ئازایەتییەکانی بکرێ و مەحەبەتی بدرێتێ و بە تەنیا جێنەهڵێرێت. لەکاتێکدا، هەرچی دەعبای کوردایەتیی هەیە لەناو هەموو حیزبەکانی کوردستاندا، بە موفەکیر! و جاهیلیانەوە، بە مونەوەر و مۆبیانەوە، بە دەسەڵاتدار و ئەنتی دەسەڵاتیانەوە، هەموویان بەیەک دەنگ و بەیەک رەنگ لێی دەخوێنن.
6- ئەو کەمپەینەی دژی سروە دەکرێ لەژێر پەردەی ئەخلاقی کوردایەتیی و کوردەنامووسییدا، ئامانجەکەی یەک شتە، ئەویش ئەوەیە قسەکانی سروە، قسەکانی ئێمە و ئێوە، لەسەر دڵی کوردایەتیی گیربووە. مەسەلەکە ئەوەیە کە داوای ئەوە دەکەین، مەلەفی نەوت، لەدەست ئەم نەتەوەپەرستە فاشیستانەی کورد دەربهێنرێت و شەفافانە و عادیلانە لەڕیی حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە، موچەی پێشمەرگە و خەڵكی کوردستان بدرێ. ئێمە داوای پرۆژەی نیشتمانیی دەکەین و ئەوان داوای پرۆژەی فاشیزمی کوردایەتیی و نەتەوەپەرستیی دەکەن، چونکە نەتەوەپەرستیی و ناسیۆنالیزمی نەوت، باشترین کارتێکە بۆ ئەوەی ئابوورییە چەتەگەرییەکەیان درێژە بکێشێت.
ئەوەی مەرجەعی کوردایەتیی، مافیاکان و سیمبۆڵەکانی، شێت و هارکردووە، ترسی ئەوەیان هەیە، بیزنسی ئەو دەیان میلیارد دۆلارییەیان لێ بسەندرێتەوە و نەتوانن خۆیان تەحەکومی پێوە بکەن. مەسەلەکە ئەوەیە کە ئیتر زۆرینەی خەڵکی کوردستان، داوای ئەوە دەکەن کە پارەکە نەچێتە گیرفانی ئەم مافیا و چەتانەی فاشیزمی کوردایەتییەوە و لەبەغدادەوە راستەوخۆ بەسەر شارەکانی کوردستان و عێراقدا دابەش بکرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت