ئه‌زانن سیخوڕ و دبلۆماتکارانی ئینگلیز چۆن باسی کورد ده‌که‌ن.
بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، گرنگه بزانرێ دیدگای سیخوڕ و دبلۆماتکارانی ئینگلیز بۆ نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیی و جووڵه سیاسییه‌کانی سه‌رکرده‌کانی کورد چۆن چۆنی بووه! تایبه‌تمه‌ندییه به‌هێز و لاوازه‌کانی کورد چی بوون!؟ له‌و ڕێیه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانرێت په‌ند له هه‌ڵه و که‌موکورتییه‌کان وه‌ربگیردرێت ئه‌وا سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌توانن جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ته‌کانێکی گه‌وره‌تر پێ بده‌ن، به‌تایبه‌ت گه‌ر به‌دیقه‌ته‌وه هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو له دیدیی سیخوڕ و دبلۆماتکارانی ئینگلیزه‌وه شه‌ن و که‌و بکرێ و، دواتریش به بژارده‌ی نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه ئه‌و که‌موکورتییانه چاره‌سه‌ر بکرێن، چونکه نابێت ئه‌وه له یاد بکرێت که ئینگلیز مێژوویه‌کی پڕ- به‌ریه‌که‌وتنی له گرتنی دونیا دا هه‌یه و ئیمپراتۆریه‌تێکی (خۆر لێ ئاوا نه‌بوو ) و به ئینگلیزکردنی چه‌ندان گه‌ل و قاڕه‌ی جیهانیان ئه‌نجام داوه، هه‌ربۆیه دۆزینه‌وه‌ی لاوازییه‌کان له پێوانه‌کردنی ئه‌وانه‌وه ئه‌وا ئه‌کرێت به خاڵی لاوازی کورد بزانرێ و، ئه‌شتوانرێت به بژارده‌ی به‌هێزیشه‌وه کاربکرێت که ئه‌و خاڵه لاوازانه چاره بکرێن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کان و تاکه‌کانی گه‌لی کوردیش ئه‌و لاوازییانه دووباره بکه‌نه‌وه- ئه‌وا بێ گوومان تراژیدیاکانیش دووباره ده‌بنه‌وه.
یه‌کێک له به‌ڵگه‌نامه‌کان هی دبلۆماتکارێکی ئینگلیزه که ناوی باگه، ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه (وه‌ک زانیاری پێ دان) بۆ به‌ریتانیا به‌رزکراوه‌ته‌وه، له ڕۆژی (22 ی ئه‌یلوولی 1961- ژماره 120 ی زانیاری تایبه‌ت).
به‌ڵگه‌نامه‌که خاوەندارێتیی کوردی لەسەر خاکی ڕەسەنی خۆیان کە خاکی کوردستانە بۆ مێژوویەکی دە هەزار ساڵە گەڕاندووەتەوە و بە خاوەنی ڕاستەقینەی خاکی کوردستان ناوی بردوون. دواتر دێته سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی که: سه‌ره‌ڕای داگیرکردنی نیشتمانه‌که‌یان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه که له سه‌ده‌کانی شه‌شه‌م تاوه‌کوو نۆیه‌می زایینی درێژه‌ی کێشا و، له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی تورکه عوسمانییه‌کان و ئێرانییه‌کانه‌وه له سه‌ده‌کانی شانزه و حه‌ڤده‌دا درێژه‌ى هه‌بوو، ئه‌وا نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌میشه توانیویانه جۆرێک له ئۆتۆنۆمیان هه‌بێت و تا رادده‌یه‌کی زۆر خۆیان له توانه‌وه له‌ناو نه‌ته‌وه‌کانی تردا پاراستووه. له رۆژگاری ئه‌مرۆشدا کورده‌کان له‌و ولاتانه‌ی که به‌سه‌ریدا دابه‌شکراون، گرووپێکی ره‌گه‌زی جیاوازن و که‌مینه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی پێک ده‌هێنن که گرنگی سیاسی‌یان هه‌یه!”.
(که‌وابوو له‌م پێوانهکردنهی ئینگلیزه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که مانه‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی له‌م هه‌موو شالاوه کشتوبڕییهدا که داگیرکه‌ران به درێژایی چه‌ندان سه‌ده به‌سه‌ریاندا هێناوه ئه‌وا خاڵی به‌هێزی بوونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورده).
خاڵی جێی تێڕامان له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه که (باگ) ی دبلۆماتکاری ئینگلیز تاڕاده‌یه‌ک بێ-ویژدانی له‌باره‌ی سیاسه‌تی به تورکردن له باکوری کوردستان به نووسراوه‌که‌یه‌وه دیاره که بۆ ده‌وله‌تی به‌ریتانیای ناردووه. هه‌رچه‌نده ئاماژه به‌وه ده‌کات که تورکیا ده‌یه‌وێت ڕه‌گه‌زی کورد بشواته‌وه به‌ڵام به‌م په‌ڕه‌گرافه‌شی ڕه‌وایه‌تی به سیاسه‌تی جینۆسایدکاری تورک دژ به کورد ده‌دات، که وه‌ک خۆی دایده‌نێم و (باگ) له به‌شێکیدا ده‌نووسێت: رێگه و هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌یه‌نراوه‌ته دورترین ناوچه‌کانی خۆرهه‌لاتی تورکیا که کورده‌کانی لێ نیشته‌جێن، ئه‌مه‌ش له پێناو هاندانی خه‌ڵکه‌که‌یه که واز له شێوازی ژیانی کۆچه‌ریی بهێنن و نیشته‌جێ ببن، هه‌روه‌ها هه‌وڵێکی زۆر دراوه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی شێوازه سه‌ره‌تاییه‌کانی کشتوکاڵکردن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو لاوازکردنی سیستمه خێڵه‌کیی و ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌کان دایه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌نا براوه‌ته به‌ر دورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له سه‌رکرده خاوه‌ن ده‌سه‌لاته‌کانی ناوچه‌که و دابه‌شکردنی زهویزارهکان.
(ئه‌م زانیارییه‌ی که دبلۆماتکارهکهی ئینگلیز به به‌ریتانیای گه‌یاندووه، له ڕاستیدا ئه‌مه بیانووهێنانه‌وه بووه بۆ سیاسه‌تی جینۆسایدکردنی گه‌للی کورد له دێهاته‌کانی باکوری کوردستاندا، ئه‌گه‌ر نا! ئه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا به هه‌مان بیانوو (پرۆسه‌ی به شارستانیکردن) ئه‌وا گوونده تورکییهکانیشی به‌زۆره‌ملێ چۆڵ پێ نه‌کردووه و دژایه‌تی ده‌سه‌لاتی زه‌ویزاری تورکه گووندنشینهکانیشی نه‌کردووه و ته‌نها دێهاته کوردییه‌کانی باکوری کوردستانی گرتووه‌ته‌وه!؟).
خاڵی هه‌ره لاوازی کورد، که به‌ڵگه‌نامه‌کان به وردی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه ئه‌وا (نه‌ریتی خۆخۆریی و خێڵگه‌راییه له ناو ڕیزه‌کانی کورد دا)، سەبارەت بەم که‌یسه، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نهێنی ساڵی 1971 – ژماره 10-RR6- ، ئەوا دبلۆماتکارێکی دیکەی ئینگلیز جەخت دەکاتەوە کە: لە ڕووی سیاسییەوە کورد هەرگیز وەک نەتەوەیەک یەکگرتوو نەبوون و، بە زۆری لە چوارچێوەی ژیانی خێڵەکییدا بە ناکۆکیی و جیاوازییە زمانەوانیی و نەریتییەکانیانەوە ژیاوون.
(که‌وابوو توێژه‌رانی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد ده‌بێت ته‌رکیز له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن ئایا چۆن بتوانرێت نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتوو بنیاد بنرێت!؟ ئه‌مه به‌و مانایه نییه که حیزب و ڕێکخراوی سیاسیی جیاواز له ناو کورد دا نه‌بێت، به‌ڵکو به‌و مانایه‌یه که: چۆن بتوانرێ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه (خێڵه‌کیی، ناوچه‌یی، حیزبیی و مه‌زهه‌بیه‌کان)ه‌وه بێت!؟ ئایا به کام پرۆسه‌ی هۆشیاریی ئه‌توانرێت کورد بگاته ئاستی نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتووی به‌هێز- له‌کاتێکدا نیشتیمان و سامانی خاک و مێژوو و جوگرافیی و زمان و کلتورمان چه‌ندین کۆله‌که‌ی به‌هێزی دهولهتداریی و بوونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌هێزی له‌خۆگرتووه!).
سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمه‌ڵناسیی سیاسیش بۆ گه‌لی کورد، ئه‌وا به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌که ئاماژه به‌وه دادات که: لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە کوردەکان لە دۆخێکدان کە لە سەرەتای تێ پەڕاندنی ژیانی مەڕداریدان و لە سەرەتای قۆناغی نیشتەجێ بوونی شارنشینیش دان، هەروەها زۆربه‌ی شۆڕشەکانی کورد- شۆڕش نەبوون، بگرە حەزی سەرکردە خێڵەکییەکانی کورد بووە بۆ ئەوەی لەمپەر بۆ ئازادی دەسەڵاتەکانیان لە ناوچەکانیاندا بۆ درووست نەبێت.
(به پێی خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسییانه‌ی ئینگلیز بێت ئه‌وا تا ئه‌و کاته -1971- نه‌ته‌وه‌ی کورد به مانا و بوونیهته مۆدێرنه‌که‌ی شاری نه‌بوون، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئێستاش شاریشمان هه‌بێت ئه‌وا پرسیاره‌که هه‌ر ئه‌وه‌یه: ئایا دیدی خێڵگه‌رایی و ناوچه‌گه‌رایی و ئاینیی ده‌که‌ینه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی گه‌للی کورد!! یان نه‌خێر هه‌ر وه‌ک سالانی حه‌فتاکان شانازیکردنمان به (خێڵ، شار و حیزب) له سه‌روو شانازی به نه‌ته‌وه و نیشتیمان ده‌زانین!؟ ئه‌گه‌ر به فیکر هوشیار و شارنشین بین ئه‌وا ده‌بێت نه‌ته‌وه‌یی بین، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر له قۆناغی مه‌ڕداریدا بین ئه‌وا ئه‌گوونجێت به جه‌سته ببینه شارنشینیش به‌ڵام به فکر (خێڵپه‌رستیی و شارپهرستیی و حیزبایه‌تیی) ده‌که‌ین، چونکه مرۆڤی شارستانی هه‌میشه نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌که‌ی له سه‌روو (خێڵ، شار و حیزب) وه ده‌بینێت، هه‌روه‌ها ئایا حیزبه‌کان کاریان کردووه بۆ توانه‌وه‌ی بیریی خێڵایه‌تیی و شارپهرستیی به هۆی په‌ره‌پێدانی بیریی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه!؟ یان نه‌خێر حیزبه‌کانی کوردستانیش تاوانبارن له تۆخکردنه‌وه‌ی بیریی ته‌نگه‌تیله‌ی ناوچه‌یی و هۆزپهرستیی!؟).
زیاتر له‌وانه‌ش، هەندێ لە دبلۆماتکاران لە بەڵگەنامەکاندا جەخت دەکەنەوە کە “زانیاری وردیان لایە کە لە هەندێ ناوچەدا کوردەکان خۆیان دەسەڵاتدارن، چونکه سیخوره‌کانی ئینگلیز سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان کردووه و ده‌سه‌لاتی ده‌وله‌تی ناوه‌ندی له‌و ناوچانه‌دا زۆر لاوازه، بەڵام هێندە خۆخۆر و خێڵه‌کین کە ڕۆژانە لەسەر لەوەڕگاکانیان لەنێوان خۆیاندا شەڕ دەکەن و چه‌ندین که‌س له یه‌کتر ده‌کووژن و دانوویان پێکەوە ناکووڵێت”.
(که‌وابوو پرسیار ئه‌وه‌یه: سیخوڕ و دبلۆماتکارانی ئینگلیز بزانن که ئێمه‌ی کورد له‌سه‌ر له‌وه‌ڕگای مه‌ڕوماڵات و زه‌ویزار ڕۆژانه شه‌ڕی یه‌کتر ده‌که‌ین و له یه‌کتر ده‌کووژین، ئیتر چۆن فارس و تورک و عه‌ره‌ب وه‌ک سێ نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ر به‌م نه‌ریته‌مان نازانن و نایقۆزنهوه!؟ جارێکی دیکه‌ش ده‌بێت ئه‌و پرسیاره بکه‌ینه‌وه که ئایا چۆن ده‌کرێت تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان هوشیار بکرێنه‌وه، به‌جۆرێ که ژیانی تاکێک و پێکه‌وه‌ژیانی برایانه زۆر له ئاژه‌ڵ و له‌وه‌ڕگا و کشتووکاڵ پیرۆزتر و به‌نرختربێ!).
دبلۆماتکاره‌کانی ئینگلیز، کاریگه‌ری ململانێ خێڵایهتییهکانی کورد به‌جۆرێک به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ن و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن که پێیان وایه: “ناکۆکی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان له نێوان بالی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و بالی برایم ئه‌حمه‌د-جه‌لال تاله‌بانی، ئه‌وا به ڕووکه‌ش واوتراوه که هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه: بارزانی سه‌رکرده‌یه‌کی ته‌قلیدیه و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-جه‌لال تاله‌بانیش گه‌نجانی توندڕه‌وی مارکسین، به‌لام ناوه‌ڕۆکی ململانێیه‌که هه‌ر ئه‌وه بووه که کێبرکێی خێڵایه‌تیی و پۆستپهرستی ناو ڕیزه‌کانی کورد بووه و فه‌قه‌ت!!”.
(ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه دیدی دبلۆماتکارێکی ئینگلیز بووه که له ساڵی 1971 به ڕاپۆرتێکی نهێنیی ورد – ژماره 10-RR6، به‌رزی کردۆته‌وه بۆ ده‌وله‌تی به‌ریتانیا له باره‌ی ململانێی نێوان مه‌لا مسته‌فا و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- مام جه‌لال، ئاخۆ ئێستا ده‌رکه‌وتووه که ململانێکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نێوان مه‌لا مسته‌فا و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- مام جه‌لال له پێناو پۆستی سه‌رکردایه‌تیکردن و کێبرکێی خێڵایه‌تیی ناو ڕیزه‌کانی کورد بووه وه‌ک ئه‌و دبلۆماتکاره‌ی ئینگلیز پێی وابووه!! یاخود نه‌خێر ململانێکه ڕه‌هه‌ندی پلهوپایهخوازیی و خێڵگه‌رایی و بنه‌ماڵه‌یی تێدا بوونی نه‌بووه و هۆکاره‌که‌ی فکری بووه!؟ ئه‌و پرسیاره‌ش هه‌ر بۆ خوێنه‌ر جێ ده‌هێڵم!).
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌که‌ی ساڵی 1971 ئه‌وا ئامانجی سه‌ره‌کی کورد له ناوچه خێڵهکیهکانیاندا ئه‌وه‌بووه که: به شێوه نه‌ریتییه‌که‌ی خۆیان – که جوتیاریی و مه‌ڕداریی بووه – به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وله‌تی عێراق بژین.
(که‌وابوو به پێی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش بێت بیریی زۆرینه‌ی کورد تا سالانی 1971 یش ئه‌وا خێله‌کیی بووه و به هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردن و حوکمه‌تداری ئاشنانه‌بوون، بۆیه دبلۆماتکارانی ئینگلیز جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که ئامانجی سه‌ره‌کی کورد ئه‌وه‌بووه: سه‌ربه‌خۆییانه جوتیاریی و مه‌ڕداری بکه‌ن! ئه‌م دیده‌ی دبلۆماتکارانی ئینگلیزیش هه‌ر شیاوی زیاتر لێوردبوونه‌وه‌ی خوێنه‌رانی بابه‌ته‌که‌یه که ئایا ده‌وڵه‌تانی دونیا و به‌تایبه‌ت کۆنه ئیمپراتۆریه‌تێکی وه‌ک ئینگلیز که باوه‌ڕیان وابووه: کورد توانای حوکمکردنی خۆیانیان نییه به‌هۆی زاڵێتیی بیریی خێڵایه‌تیی و ململانێ ناوچه‌گه‌رییه‌وه، دروست بووه یان نادروست!؟).
_____________
ئاماده‌کردن و ساغکردنه‌وه‌ی له ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیی و شیکارکردنی: “شه‌ریف هه‌ژاری” مامۆستا له به‌شی مێژووی زانکۆی سلێمانی.