erdogan

بورهان محەمەد: شکستی ئەردۆگان.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو شکستە گەورەیەی سولتان ئەردۆگان بەدەستی کورد خواردی لەبوارەکان سیاسی و ئەخلاقی و سەربازی .
هەندێک لە پێنوسەکانی کورد و تورک باسی سەرکەوتنەکانی ئەردۆگان دەکەن لە کوردستانی باشور و عیراق و سوریا , بگرە باس لەو سەرکەوتنانەی ناوخۆی تورکیاش دەکەن . ئەم پێنوسانە پشت بە ڕوانینێکی کرچوکاڵی ڕووداوەکان دەبەستن. لەوانەش , بوونی سوپای تورک لە سوریا و عیراق . ڕێگەگرتن لە ڕاگەیاندن و زمانی کوردی و شکستپێهێنانی بەڕێوبەرێتی کوردانی باکور. لەڕووی نێودەوڵەتیشەوە توانی ئاشتەوایی ڕوسیا و ئێران و ئیسرائیل بەدەستبێنێت. گەر ئەم بەناو سەرکەوتنانەی ئەردۆگان بە ڕووکەشیانە سەرنجی لێبدەین , ئەوە ڕاستەو سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.
بەپێی دەرهاویشتەکان , کورد توانی ئەردۆگان بخاتە خانەیەکەوە کەس حەسودی پێنەبات, کارێکی پێکراوە کاریگەری قوڵی خستۆتە سەر بڕیار و هەڵسوکەوتەکانی چ لەڕوی ناوخۆ چ لە نێودەوڵەتی.
کورد تاکە هۆکاریی جوڵە شێتڕەنگەکەکانی ئەردۆگان و تورکیایە. گەر کورد و جوڵانەوەی ئازادی خوازەکەی نەبایا, ئەردوگان نەئەبووە گاڵتەجاڕ و مایەی پێکەنینی لەسەرجەم جیهان و بەتایبەت لەمیدیاکاندا. بڕیارە سیاسییەکانی نەئەگەیشتنە ئاستی پەرچەکردار , ئەمەش لەدەرنجامی ئەو سەرکەوتنە گەورانەی ڕۆژانە کوردان تۆماریی ئەکەن و بەرزبوونی ناوبانگی کورد وەک گەلێکی ئازادیخواز لەسەرجەم جیهان.
لەوکاتەوەی گۆڕەپانی عیراق و سوریا گڕیگرت, کاری سەرەکی ئەردۆگان ڕێگریکردن بووە لەهەچ هەنگاوێک ببێتە مایەی بەرەوپێشەوەچوونی دۆزی کورد و هەردەم لەقەفەسی داگیرکەرانی بمێنێتەوە. بەڵام ئەردۆگان شکستی گەورەی هێنا. ئێستا دەبینین هەرێمی کوردستانی باشور و هەرێمی ڕۆژئاوا هەیە. خۆبەڕێوبەریی باکور بڕیاری لەسەردراوە. بەمەش ئەتوانم بڵێم بەهاریی عەرەبی مایەپووچ بوو و بەهاری کوردی ڕاستەقینە لەدایک بوو. ئەردۆگان هیچی بۆنەکرا جگە لەوەی فشار بخاتە سەر ئەمریکا تا دەوڵەتەکەی ڕزگاربکات لە فراوان بوونی دەسەڵاتی کوردان, چەندین جار داوای دروستکردنی ناوچەی ئارامی لەسوریا کرد، بەڵام ئەمریکا ڕازی نەبوو، بگرە هاوکارییەکانی بۆ کوردان زیادکرد و پاڵپشتیکردن ئەم پاڵپشتییە نێودەوڵتیەی کوردان, ئەروگانی توشی شۆک کرد, هێندەیدی ڕەفتارە شێتانەکەی دەرکەوتن ئەمەش بەهاوکاری کردنی داعش بوو. لەم ڕێگەیەوە هەوڵیدا شکست بەکانتۆنەکانی ڕۆژئاوا بێنێت و هەرێمی کوردستان لەق بکات, ئەم هەڵوێستە شێتانەی ئەردۆگان نەیتوانی کورد لاوازبکات, بەپێچەوانەوە تورکیای ڕاپێچی زەلکاوی داعش کرد و جیهانی لەو پەیوەندییە ئاگادار کردەوە. بۆیە ئەردوگان ناچاربوو بگەڕێتەوە باوەشی ئەمریکا, بۆئەوەی لێی ڕازی بێت، هەستا بەدژایەتی ڕوسیا و بەرژەوەندییەکانی لەسوریا, تا کار گەیشتە ئەوەی فرۆکەیەکی ڕوسی بەرداتەوە. بەڵام ئەمریکا پشتیوانی نەکرد و دەرگایەکی دۆزەخی دی لەخۆی کردەوە, ڕوسیا چەندین بڕیاری سزای دژ بەتورکیای ڕاگەیاند. فەرمانی بۆ داعش دەرکرد هێرش بکاتە سەر ناوچەی ئێزیدیان لەشەنگال, بەم ڕەفتارەی ئێزیدیەکانی لە pkk نزیک کردەوە چونکە بەشێک بوون لەوهێزانەی بەهانایانەوە چوون و ڕزگاریان کردن.
ئەم تەکتیکە ئەردۆگانییە دژ بەڕوسیا و هاوکاریکردنی داعش بەهۆی سەرکەوتنەکانی کوردەوە بوو نەیتوانی پاڵپشتی ئەمریکا بەدەست نەهێنا، لەوێوە ڕوسیا هاوکاری و پاڵپشتی کوردی دەستپێکرد, ئەوەش سەرکەوتنێکی کەی کورد بوو توانی پاڵپشتی ڕوسیا و ئەمریکا و ئۆروپا بەدەستبێنێت.
ئەم شکستە هێندەی کە ئەردۆگانی توشی هیستیریا کرد, ئەمجار شەڕی لەگەڵ پارتی دیموکراتی گەلان و نەیارە تورکەکانی ڕاگەیاند. بەپێی ئامارەکان 40،000 کەس چاوەڕێی دادگایین. سەرنجی دا چ خۆی و چ تورکیا هیچ پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتی بەدەستەوە نەماوە. بۆیە بەناچاری سوژدەی بۆ ڕوسیا و ئێران برد, بەم ڕەفتارەشی بۆ جیهانی دەرخست تورکیا لەوپەڕی بێ هێزی و لاوازیدایە. هەرچەند ئەردۆگان سوژدەی بۆ پۆتین برد بەڵام نەیتوانیوە دۆستایەتییەکەی مسۆگەر بکات. هەرچەند لەگەڵ ئێران نزیکبووبێت لەسەر بنەمای دژایەتی کورد بەڵام هەرگیز نابن بەدۆست بەهۆی بیری ئیخوانی ئەردۆگان. ئخوان و ئێران نابنە دۆست. دوا هەنگاویی ئەردۆگان ناردنی سەرەک وەزیرانی بوو بۆ بەغدا و هەرلەوێ ڕاگەیاندنی کشانی سوپاکەی لە باشیک ڕاگەیاند, ڕاستە ئەم بڕیارە جێبەجێی ناکات. بەڵام لەبەرچاوی کامێرا و بەشێوەیەکی فەرمی ڕاگەیاندنی, خۆی بۆخۆی شکتێکی گەورەی تورکیایە و لاوازبونییەتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت