ئارام قادر حەمەسور: بۆچی نەوشیروان مستەفا ناگەڕێتەوە؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆر ترین پرسیارێکە لەناو کۆمەڵگا دەکرێت، جالەپەرۆشی بێت، یان لە ڕق و بۆ شکاندن و سوکایەتی، پێشتر لەوتارێکمدا بۆ سایتی خەندان ئاماژەم بەوەکردبوو کە ئێمە شۆکنابین ،ئێمە تا شۆکنەبین پرسیار ناکەین، ئاخر فەلسەفە خۆی شۆکبوونە.
بۆچی نەوشیروان مستەفاناگەڕێتەوە؟ زۆرترین پرسیاری ئەمڕۆیە بەڵام پرسیارێکی ناتەواوە، بۆچی ناپرسین گەر نەوشیروان بگەڕێتەوە دەبێت چی بکات؟ یان گەر نەوشیروان لێرەبووبا ئێستا چی دەکرد؟ خۆی م.علی باپیرو م.سەلاحەدین لێرەن، ئەمانیش جگەلە جوڵەی سیاسی و دروستکردنی هەواڵی ڕاگەیاندن چیتر ناکەن، کامیان هاتە سەرشەقام؟کامیان کشانەوە لەحکومەت؟کامیان بەرەیەکی شۆڕشگێڕیان دروستکرد؟ هیچیان ،کەواتە ئەمڕۆ و پار وەک یەکە، هیچ نەگۆڕاوەو وەک خۆیەتی و خراپتریش بووە. جگە لەجوڵەی سیاسی بۆگەوجاندن شتێکی تر نەبووە.
بۆچی نەوشیروان ناگەڕێتەوە ؟دیارە ئێمە چاوەڕوانی کارێکین لەو پیاوە، بەپێویستزانینی ئەم پیاوەیە، ئاخر نەوشیروان حەوت ساڵە دژایەتی گەندەڵی دەکات و داوای یاسا سەروەری دەکات، حەوت ساڵە ڤاکسینی ناڕەزای دژی دەسەڵاتی داوە بە کۆمەڵگا، ڕەش و سپی بۆ جیاکردویەتەوە بەبەڵگەوە، ئێستا نەوشیروان نەخۆشەو وەک خۆی دەڵێت هەموتان نەوشیروانێکن بۆخۆتان مادەم هۆشیاری سیاسیتان بەرزە.
ئاخر تۆی کۆیلە نەتوانیت بۆ موچەکەت و قوتی ماڵ ومنداڵت بێیتە سەرجادە نەوشیروان چیت لێبکات، دەست بۆ هەموشتێکت بردراوە جگەلە شەرەف، وەک کامۆ دەڵێت هەندێ کەس ئارەزوی کۆیلەبونیان ئەوەندەزۆرە ناتوانرێت ئازادی بەدەستبێنن.
تۆ دەنگت بە پلاتفۆڕمەکەی ئەم پیاوە نەداوە و دژایەتیتکرد ئێستا بویتە خەمخۆری سیاسی ئەم پیاوە، تۆ لەساغیدا لەگەڵی نەبویت چۆن لەنەخۆشیدا ڕەخنەی دەکەیت ؟ئەمە چاوقایمی دەوێت.
کامتان دینارێکتان لای نەوشیروانە؟کامتان گەڵدەڵیەکتان بەسەر نەوشیرواندا ساغکردەوە؟ ئەمە جگە لە دووڕووی شتێکی تر نییە.
نەوشیروان کاری خۆیکرد لێگەڕێن با کارە هزریەکانی خۆی تەواوبکات و کتێبەکانی چاپبکات تا ماوە.
نیچە دەڵێت خۆت ببە ئەومەبە، ئێستا تۆ دەبێت بەرگری لەخۆت بکەی ، چاوەڕوانی شۆڕش مەبە، نەوشیروان کۆمەڵناسی سیاسی کوردی شارەزایە نایەوێت وەک ئێمام علی شەهیدبێت، تۆخۆت ناتوانیت بەرگری لەخۆت بکەی و پۆستێک دژی مافیاکان بنوسیت چۆن چاوەڕوانی نەوشیروان دەکەیت، کە پێموایە جورئەتە سیاسیەکەی بەنەخۆشیش سەرانی پارتی و یەکێتی بێدارکردووە. نەوشیروان کاری خۆیکرد ، ئێمە دەبێت بۆی تەواوبکەین نەک بڵێین کەی دێتەوە، دەبێت بڵین گەر هاتەوە چی پێدەکرێت، خۆ ئەوانی تر لێرەبوون و هێچ ڕوینەداوە،ئێمەناکرێت ئەوەندەبچوکبین پێمانوابێت ئەوەی ڕزگارمان دەکات تەنیا نەوشیروانە،ئەم خۆبەکەمزانینە ماڵوێرانکەرە، گەروابێت ئێمە بوونمان چیە؟لەکاتێکدا فەلسەفەی نەوشیروان دروستکردنی تاکی بەئیرادەیە. پرۆسەی مەدەنی دژی پارتی ویەکێتی بەرەو مردنە، پێویستە لە پڕۆسەی نەرمەوە بگۆڕردرێت بۆ پڕۆسەی ڕەق.
ئەمەسەرەرای ڕەخنەمان لە بزوتنەوەی گۆڕان و بەشێک لەهەڵوێستەنەرمەکانی، چونکە دەبێت لەمەودوا دژایەتی دەسەڵات بەقەد ستەمکارییەکەی بەهێزبێت….

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت