ئارام عەزیز عەبدوڵا: ئەم سیاسەتە دوفاقیە بۆ؟

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر وردبونەوەیەک بۆکردارو گوتاریی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان بکەین لەڕابردوودا.. ڕاستەوخۆ دەگەینە ئەوبڕوایەی لەدوو روانگەی(خەباتی چاکسازی، حەزی دەسەڵاتخوازی) لەڕاگەیاندنەکەیەوە چرکراوەتەوە و زۆرترین ماف و دەسەڵاتیش لەڕاگەیاندنەکەوە تعمیم زەینی خەڵکی کردووە. ئەمەش بە ڕادەیەک لە سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕاندا وەک یەقین و بنەمایەکی سیاسی نەگۆڕ لە هەست و خواستی جەماوەر و هەوادارانی بزوتنەوەی گۆڕان چەسپی و هاوکات ڕەنگ دانەوەیەکی بێ سازشی هەبووە، چونکە گۆڕان لە بنەڕەتدا ئەمەشی مەبەست و ئامانج بووە. بە واتایەکی تر گۆڕان بە ڕادەیەک یەقین بە سەرکەوتنی پڕۆژەکەی هەبووە بە ڕادەیەکی زۆر مەجالی سازش و گەڕانەوەی بۆهەر هەل و مەرجێکی سیاسی نەخوازراو لەخۆی گرت، لێرەشەوە گۆڕان ڕوبەڕوی واقیعکی سیاسی نەویستراو دەبێتەوە. ئەو تێۆرەی بەسەردا دەچەسپێ کە دەڵێ: لەسیاسەتدا دوو زائید دوو (2+2) ئەشێ نەکاتە چوار. چونکە لەبنەڕەتدا بە ڕادەیەکی زۆر کەم توانیویەتی خەباتی هاوتەریبی سیاسی نێو دەوڵەتی بکات و کرداری سیاسیەکی لە ئاستی نێودەوڵەتی ئەو بڕشتەی نەبێت هاوکات لەسەر ئاستی ناوخۆشی وەک ئاماژەمان پێدا خۆی توشی نەگەڕانەوەی چەق بەستوی کرد.
ئیتر بزوتنەوەی گۆڕان بۆ خۆ دەربازکردنی لەهەر ئەزمەیەکی سیاسی زیاتر ڕۆئەچێتە هەڵەی دووفاقی و بێ متمانەی سیاسی. بەنمونەش چڕکردنەوەی دژایەتی سیاسی و ئیعلامی لە ئیدارەی سیاسی و حوکمی سنوری سلێمانی و ماڵباتی مام جلال لەڕابردوودا. دواتر گۆڕانکاری لەم گوتارەدا لەپاش ڕێکەوتنی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان خۆبواردن لە شەفافیەت و داهاتی سلێمانی و تەواوی کەم و کوڕیەکانی تری سنوری سلێمانی و چڕکردنەوەی، دژایەتیەکان بەڕادەیەکی زۆر لەسەر پارتی. دواتر نەچونە بواری کرداریی ئەو ڕێکەوتنە تێهەڵچونەوەی گۆڕان بە نمونە کۆنەکەی پێش ڕێکەوتن، بزوتنەوەی گۆڕان توشی شۆکی سیاسی و بێ متمانەی جەماوەر دەکاتەوە.
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ. تێکڕای ئاماژەکان بەوەن کە گۆڕان لەئەزمەیەکی سیاسی قوڵدایە و خەریکە تەواو گوتارو خەباتی رابردووی توشی بێ متمانەی هەواداران و جەماوەر ئەبێتەوە جیا لەوەش هەر هەنگاوێکی لەبەرامبەر پارتی بەم شێوازە سیاسەت کردنە، هەمان دەرئەنجامی لێ ئەکەوێتەوە. ئەمەش لە کاتێکدا پارتە ئیسلامیەکان لەهەوڵی پێک هێنانی بەرەیەکی ئیسلامین کەدوو لەو پارتە ئیسلامیانە لە ئۆپۆزسیوندا هاوڕێی گۆڕان بون، ئەمەش هەڵگری چەند مەسج و پەیامێکە کەهەندێکیان بۆبزوتنەوەی گۆڕانە کە ئەمانە ئەمان گەیەنە حەقیقەتێکی نەویستراو کەئەویش قەیرانی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانە.
بەڵام پرسیاری جەوهەری ئەوەیە ئەمە کۆتای ڕێگاکەیە؟! بێگومان نەخێر! ئەی چۆن دەربازبێت لەوقەیرانە؟ ئەمەش حیکمەتی پرسیارەکەیە. وەڵامی دروست ئەوەیە پێویستەبزوتنەوەی گۆڕان. بەر لەهەموو شتێک و شۆێنێک. گۆڕانکاری و ئیعادە نەزەری لەتەواوی (سیاسەت و پەیوەندیەکان ، ڕاگەیاندنەکانی) بکات دووبارە چۆن. ئەوەیان بۆسەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان خۆیان جێدێڵم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت