yaban-.-sunami-.

عوسمان عومەر: ژاپۆن چۆن گەیشتە ئەم قۆناغەى ئێستاى پێشکەوتن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕەنگبێ لاى زۆربەمان ئەو پرسیارە لە بیروهزرى دا بخولێتەوە، ژاپۆن چۆن بووە بەو ژاپۆنەى ئێستا؟ بەلام پرسیارێکى پێشوەختەى گرنگ هەیە ئەویش (چۆن کارەبا لە بۆینباخ بەرهەم دەهێنرێ ؟) تەنها یەک ووڵات یا دەولەتى دونیا هەیە، دەتوانێ وەڵامى ئەو پرسیارە بداتەوە.

ئەم راپۆرتەم بەرچاوکەوت و خوێندمەوە، وام بەچاکزانى وەری بگێرمە سەرزمانى کوردى. هەرچەندە لە وولاتێکى دواکەوتو و بێ سیستەم و بێ پلان و مەحسوبیەت و خۆ بەگەورە زانین و. حکومەتێکى سەرنەکەوتووى 25 ساڵەى هەریمى کوردستان، خۆى بەڕیوە دەبات. تا ئیستا نەیتوانیوە چارەسەرى کێشەى کارەبا، لەهەرێمەکەمان بکات. لەگەڵ ئەوەى سەرچاوەى سروشتى زۆر و زەوەندەى لە ژێر زەوی دا هەیە و هەروەها سەرچاوەیەک لەووڵاتەکەمان پێویستى بەدەرهێنان نییە، ئەویش (هەوا )یە تەنها پیویستى بەئامێروکەرەستەى پێویست و بیروهۆشى بەکارهێنانە, زۆرێک لە وولاتانى دونیا سودیان لەو سەرچاوەیە وەرگرتووە بۆ ووزەى کارەبا و بەکاریان هێناوە. سەرچاوەیەکى تری سروشتى ووزەى خۆرە کە چوار وەرزە بەدى دەکرێ ئەویش سودى لێ وەرنەگیراوە، تەنها پیوستى بەپلان و هاوردەکردنى کەرەستە و سوود وەرگرتنە لە ئەزمونى وولاتانى دونیا لە هەردوو بوار. ووزەى خۆر بۆ هەندێ کارى بچوک بەکارهێنراوە، ئەوى تریان بە هیچ شێوەیەک سودى لێ نەبینراوە چەند هۆکارێکى هەیە، لەوانە چاوچنۆکى حکومەت و هەندێ کەسى دەسەلاتدار، کە دەیانەوێ هەرکۆمپانیایەک لەوبوارە وەبەرهێنان بکات، هاوبەش بن لەگەڵى یا خۆیان کۆمپانیایەک بێنن و لەکۆمپانیەکە زیاتر قازانج بکەن. ئاوی روبارەکان سەرچاوەیەکى ترى ووزەى کارەبایە کە هەردوو بەنداوى دوکان و دەربەندیخانە لەساڵانى رابوردوو سودى لێ وەرگیراوە وەک سەرچاوەى ووزەى کارەبا. بەلام ئێستا بەهۆى فراوان بوونى شارەکانەوە بەشناکات بۆیە پیویستە سود لەسەرچاوەى تر وەربگێرێ. با زۆر نەچمە ناو ئەو باسەوە بەپێى راپۆرتەکە لە هاوینى ساڵى 2005 وەزارەتى ژینگەى ژاپۆن هەستودرکى بەوە کرد، کە رێژەى بەکارهێنانى ووزەى کارەبا ڕوو لە بەرز بونەوەو زیاد بوندایەو، سەرچاوەى ووزەى ژاپۆن پێویستى بەوە هەیە دەستى پێوەبگیرێت. بۆ زانیارى خوێنەرانى بەڕێز، لەوکات و سەردەمە زۆربەى سەرچاوەکانى ووزە لە ژاپۆن ئەتۆمى بوون. پرسیارەکە ئەوەیە چۆن بتوانن دەست بە ووزەى کارەباوە بگرن؟ بێگومان دەزگا حکومەیەکان و بەرپرسانى وولات زۆربەیان بە شێوەیەکى هاوسەنگ هاوکارى یەکتر بوون بە سیستەمێکى وورد لەچاو وولاتانى دونیا, وەزارەتى ژینگەش ئەو ئۆباڵ و گرانیە بگرێتە ئەستۆى خۆى, ئەوکات (یۆریکۆ کویکى) وەزیرى ژینگە بوو، سەرکردایەتى ئەوهەڵمەتەى کرد و ناوى لێنرا (COOL BIZ) و کاتى بۆ دیاریکرا. لە مانگى حوزەیرانەوە تاکو 30 ئەیلولى هەمان ساڵ، وەک ئەزمونێک و حکومەت خۆى بڕیار دەدات کە ئایا جێ بەجێ بکرێ یا واز لە بیرۆکەکە بهێنن, بۆ زانیارى خوێنەران وەزیرى ژینگە دواى دووساڵ کرا بە وەزیرى بەرگرى ژاپۆن.

هەڵمەتەکە 2 برگە بوو یەکەم :
حکومەت داوایەک یا فەرمانێکى دەرکرد بۆ هەموو فەرمانبەرانى سەرتاسەرى وولات و، کەرتە تایبەتەکان کە پلەى گەرمى دەزگا فێنک کەرەوەکانى دام و دەزگاکانیان لە فەرمانگەکان دواتر سەرجەم هاووڵاتیان لەسەر 28 پلەى سەدى جێگیر بکەن و، کەس بۆى نەبێ نە پلەیە سەرتر نەخوارترى پێ بکەن.
دووەم:
وەڵامى پرسیارێک بوو چۆن کاروبارى فەرمانگەکانمان بەڕیوەببەین لە پلەیەکى بەرز کە 28 پلە بێ؟, وەلام و چارەسەرى حکومەت بۆ ئەو دۆخە ئەوە بوو، هیچ فەرمانبەرێکى حکومى و کەرتى تایبەت بە جلى فەرمى دەوام نەکەن واتە (قات و بۆینباخ لەبەر نەکرێ) تەنها جلى سوکەلە بپۆشرێ، واتە کراس و پانتۆڵ ئەوەیان روونکردەوە کە سودى بۆشینى ئەو جلانە یارمەتى دەرى پێست و کونیلەکانى لەشى مرۆڤ و مژینى شێیە ئەوەى جێگەى سەرسوڕمان بوو کاتێ کەش سارد بوو ئازار بەخش بوو. لەلایەکى ترەوە ئەم رێکارە بووە گرفتێکى ڕاستەقینە لاى ژاپۆنیەکان، وەک بێ رێزى لێکدرایەوە، بەتایبەت هەندێ لە ئەندامانى وەزارەتى دەرەوەى ژاپۆن و، هەندێ لە کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت نارەزاییان دەربڕی ئەوە (خۆ بەکەم زانینە، کاتێ شاندێ یا کەسایەتیەک سەردانى وولات دەکەن ئەوان بە کراسى قۆڵ کورت و پانتۆڵەوە بن و، میوانیش بەجلى فەرمى ) وەک چارەسەرێک و وەڵامدانەوەى ئەو نارەزایەتیە گرنگترین کەسایەتى ووڵات ئەویش سەرۆک وەزیران بەناوى (جۆنیتشیرۆ کوریزمى) بوو، پابەند بوونى خۆى بەو بریارەوە راگەیاند.
لە 30ى ئەیلول ئەنجامەکان بۆ گەلى ژاپۆنى ئاشکرا کرا, ئەویش پابەند بوونى زۆرینەى گەلى ژاپۆن بە جلى سوکەوە بوو, بەرگەى پلەى گەرمى 28 یان گرت، لەگەل بوونى ملیۆنان فێنکەرەوە بووە هۆى ئەوەى 460 هەزار تەن دەرچوى گازى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن لەسەرجەم ئەو ئامێرانە کەم بکاتەوە, سەبارەت بە بوارى کارەباش توانرا 210 ملیۆن کیلۆ وات پاشکەوت بکرێ (نەک موچە), هەروەها کاریگەرى ئەو هەڵمەتە لە ڕووى ئابووریەوە خراپ بوو. سەبارەت بە دروستکردنى بۆینباخ و رێژەى فرۆش 36% کەمى کرد ئەمەش واى لەو کەرتە کرد کە داوا بکات ئەو هەڵمەتە کۆتایی پێ بهێنن. بەلام گوێى پێ نەدرا و لەهەمان کات کاریگەرى بەسەر کەرتى جل و بەرگیشەوە هەبوو 18 ملیار یەن دابەزى و ئابورى ژاپۆن بەگشتى 100 ملیار یەن. تا ئیستا ئەو هەلمەتە بەردەوامە بەسەرکەوتوویی و بە یەکێک لە زیرەکترین هەلمەت بۆ ژینگە ژمێردرا، لەم چەند ساڵەى رابووردوو.

لاى هەموشمان روون و ئاشکرایە، کەژاپۆن لەلایەن ولاتەیەکگرتوەکانى ئەمریکا لە جەنگى دووەمى جیهان بەبۆمى ئەتۆمى بۆمبارانکرا، هەرچى ژاپۆن بنیاتى نابوو یا هەرپرۆژەیەکى ئابوورى و ژێرخانى بوو، تێکدرا و وێرانکرا. بەلام دواى ئەوە بە سیاسەت و بەرنامەیەک و پلانێکى تۆکمە، توانیان لەساڵانى دواى جەنک بنیاتى ئابوریەکى تۆکمە بۆ خۆیان و ولاتەکەیان دا برێژن، چونکە هەموو سەرکردەکانیان بەگیانى لە خۆبووردەییەو کاریان کردو چاویان لەگەندەلى و دزى نەبوو، لە سەروەت سامانى گەلەکەیان و ئیستاش بەپێى زانیاریەکان یەکێکن لەو ووڵاتانەى کە رێژەى گەندەلى تێیدا دەگمەنە.

لەوانەى پێشومان دوو شت بەدىکرا، یەکێکیان/ ئەوەیە هەموو گەلى ژاپۆنى پابەند بوو بەبریارەکەى حکومەتەوە بەبەرپرسەکانەوە. دووەم/ راستە زیان بەهەندێ کەرت گەیشت بەلام بەرژەوەندى باڵا بەلایانەوە گرنگتربوو.
بۆیە لەسەر رۆشنایی ئەوانەى سەرەوە هەر بریارێک لەلایەن حکومەتەوە دەردەکرێ پێویستە هەنگاوى یەکەم پابەند بوون و بڕوا بوونى هاووڵاتیان بێ، بەو بریارەى حکومەت دەرى دەکات و لە پێش هەموانە کاربەدەستە باڵاکانى حکومەت و حیزب بن.

با بەچەند ووشەیەکى خەندە ئامێز، کۆتایی بەم نوسینە بهێنم. جارێکیان وەزیرێکى حکومەتى عیراق سەردانى ژاپۆن دەکات لەگەل وەزیریکى ئەوان بەناو شاردا گەشت دەکەن، سەیرى ئەو هەموو پیشکەوتنە دەکات بۆ گەندەلیەک دەگەرێ، تا بە وەزیرە ژاپۆنیەکەى بلێ، کاتێ دەبینێ یەکێک لەسەر بینایەکى زۆر جوان وا میز دەکات عیراقیەکە پێى دەلێ تۆ هەردەلێى گەندەلى لەم وولاتەى ئێمەدا نییە، ئەوە گەندەلى نییە؟ ژاپۆنیەکە دەلێت: قوربان ئەوە سەفارەتى عیراقیە، ئەوەشى میزدەکات سەفیرى عیراقە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت