ئازاد حەمدی: مرۆڤ بەنرخترین سەرمایەیە.

ڕاستەمرۆڤ عاقڵترین گیانلەبەرە. داهێنەرە. بەڵام هەرئەو یشە، جۆرەها تاوان. کوشتن. بڕین. شەڕکەر وێرانکەر. ودزیکەر وداگیر کەرە.
لای مارکس مرۆڤ بەنرخترین سەرمایەیە. بەڵام لای زۆرکەس و لایەن واهەستدەکەیت وانیە، بەڵکو لە پێناو بەرژەوەند خودی خۆی. نرخی مرۆڤی نەیاریان لە ئاو لاهەرزانترە وە یا بێ بەهاترە.
بیر دەکەیتەوە نەک هەر وەک تاکێک، بەڵکو وەکو لایەنیش. ئەبووایە خزمەتگوزار، ئاشیخواز، دیموکراتیخواز. مرۆڤ کوشت نەبووایە. مرۆڤ دۆست بووایە. چی دەبوو مرۆڤیش کە بە عاقڵترین گیانلەبەر ناسراوە. چاوی لە زۆر گیانلەبەری دەوری بکردایە.
لە بۆنەیەکدا مامۆستایەکی ڕۆشنبیر ووتی: لە تارمەی ماڵەکەمدا، هەندێک گوڵی داودیم پەروەردە کردووە، سەرنج ئەدەم بەیانیان، هەندێک جۆر لە مێرو لە چەشنی (هەنگ، زەردەواڵە، زەردە زیڕە، پەپولە، جەشنە مێشێک ) دێن بۆ بردنی پێداویستیە کانیان، و دەڕۆن بەبێ ئەوەی یەکیان شەڕ و ململانێ لەگەڵ ئەوی تریان بکات.
لەسەر ئەم دیاردەیەو هەڵسوکەوتی ئێمەی عاقڵترین گیانلەبەر، بیرکردنەوە لە کوشت و بڕ، دزی، تاڵانی، درۆزنی، جۆرەها فڕکەفڕکێ، گەندەڵی لە ڕایە بەدەر، وە وە وە وە. هێشتا تێر نەخواردنیش. هیچمان بۆ نەماوەتەوە بڵێن: خۆزگە عەقڵتان وەکو ئەو مێروانە بووایە، چەشنی ئەوان چزوتان هەبووایە، بەڵام لەکارو پیشەدا بەرانبەر یەک دڕندەو بکوژ و گەندەڵ نەبونایە.