barzani-1

خۆپیشاندان دژی دیکتاتۆری و تیرۆری بەرزانی لەشاریی میوشن بەرێوە دەچیت.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاش کەمێکی تر، خەڵکانێکی زۆر لەبەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکانی 53 یه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە شاری میوشن، خۆپیشاندانی کوردان دژی دیکتاتۆری و کردەی تیرۆری بەرزانی دەست پێدەکات.

بەپێی سەرچاوەیەک، کە بە وتاریکوردی ڕاگەیاند، کوردانی وڵاتی ئەڵمان لە هەموو شارەکانەوە دەستەو کۆمەڵ، ڕوودەکەنە شاری میوشن و دەچنە بەردەم هاڵەی کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی لەو شارەدا ئەنجام دەدرێت. لەژێر ناونیشانی ( تیرۆرو دیکتاتۆری دەسەڵاتی بەرزانی شەرمەزار دەکەین).
لەدروشمەکانیان داوا دەکەن بەرزانی وەک کەسێکی دیکتاتۆر و ڕۆژنامەنوس کوژ بناسرێت، هەروەها لە هەوڵی ئەوەدان بەرزانی بەکەسایەتییەکی ترسناک بۆ داهاتووی دیموکراسی لە هەرێم کوردستان بە سەرانی کۆبونەوەکە بناسن.
ئەوەی شایەنی باسە، خۆپیشاندەران وێنەی ڕۆژنامەنوسە شەهیدەکانی دەستی تیرۆرو بڕیار دەری کوشتنی دەستی بەرزانی بەرزدەکەنەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت