کاوسێن بابەکر: یەکێتی دەگاتە ڕێکەوتنێکی هاوسەنگ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێتی هەموو هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ بۆ ڕزگارکردنی هەرێم لەم دۆخە چەقبەستووە، بۆ ئەوەش سەرەتا دەستیکردووە بە تۆکمەکردنەوەی ڕیزەکانی خۆی ودوای کۆنەبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بۆ ماوەیەکی زۆر،لەم هەفتەیەدا دوو کۆبوونەوەی لەسەریەک ئەنجامدا، کەپێدەچێ هەردووک کۆبوونەوەکە سەرکەوتوبووبێ، چونکە بەچەندین بڕیارو ڕێنمایی و نەخشەڕیگایەک بۆ چارەسەری کێشەکان، کۆبوونەوەکانی کۆتایی پێهێناو بڕیاریشە سەرەتای هەفتەی دادێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ پاڵپشتی بڕیارەکان کۆ ببێتەوە.
یەکێتی پێچەوانەی ئەو ڕەخنانەی لێی دەگیرێ کە گوایە لەنێوان ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی لەلایەک ولەلایەکی تر گۆران بەرچاوی تەم و مژاویەو خۆی بۆ ساغ ناکرێتەوە! ڕاستیەکەی پێچەوانەی ئەمە ڕاستە، یەکێتی زۆر باش دەزانێ چی دەکات و هەر لەسەرەتاوە لەسەر زاری هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕو قسەکەری مەکتەبی سیاسی، رایگەیاندووە کە بەدوای ڕێکەوتنێکی هاوسەنگەوەیە، هاوسەنگ لەڕووی سیاسی و ئیداری، هاوسەنگیەک سەنگی یەکێتی لەڕووی مێژوویی، سیاسی، سەربازی، دیپلۆماتی، لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکەو دەرەوە لەبەر چاوبگرێ، پاشان ئەم ڕێکەوتنە لەپێناوی چاکردنی دۆخە سیاسی ئابوریەکەدا بێ و باری لاری حکومەت ڕاستکاتەوەو ژیان بەبەر بەرو بازاڕدا بکاتەوەو گوزەرانی خەڵکی کوردستان ، بەتایبەت مووچەخۆران ببوژێنێتەوە.
بەڵام لەلایەک ئەوە هێندێک لەهەڤاڵانمانن لەناو گۆڕان دەیانەوێ بڕیارەکانی یەکێتی کۆپی بڕیارەکانی ئەوان بێ و بەردەوام گومان لەهەموو جوڵەیەکی یەکێتی دەکەن، لەلایەکی تر هێندێک لەهەڤاڵانی پارتی سەنگی ڕاستەقینەی یەکێتی و دۆخی هەستیاری هەرێم و ناوچەکە جوان ناخوێننەوەو لێکدانەوەی هەڵەی بۆدەکەن و لەبەرزیەوە دەڕواننە دۆخی سیاسی هەرێم و ڕۆلی پارتەسیاسیەکانی کوردستان، یەکێتیش بەهیج کلۆجێک ناچێتە ژێر باری لاری بڕیارەکان وجگەلەڕێککەوتنی هاوسەنگانە لەگەڵ پارتی و چ لەگەڵ گۆران بە شتێکی تر ڕازی نابێ. ئەوەش بۆ ئەوانیش و بۆ ڕزگارکردنی هەرێم لەدم دۆخە ناهەموارەش باشەو یەکێتیش چیتر ناتوانێ چاو لەڕووداوەکان دابخاو بەئەرکی خۆی دەزانێ فریای دۆخەکە بکەوێ و ئەوەش بەهاوکاری هەموو پارتە سیاسیەکان بەتایبەت پێنج پارتەکە دێتەدی، دەشتوانم بڵێم کەهەم هەڤاڵانی پارتی و هەم هەڤاڵانی گۆڕان لەجاران باشتر لەگەل دۆخەکەدا سەرەدەر دەکەن و بەدەم یەکێتیەوە دێن بۆ چارەسەری کێشەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت