محەمەد هەریری: ئیبن تەیمیە و خوێن هەڕاجی و قەتلبازی ئاسان!‏

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێك لە هەرە شتە خراپەکانی ناو ئەدەبیاتی دینی هەرزان کردن و بێ بەها کردنی خوێنی مرۆڤە! ئەوەش بێگومان بێ هۆ نییە ‏و ڕەگی داکوتاوە لەناو توراسێکی پڕ لەو دەقە خوێناویانە. لەو سۆنگەوە پێدەچێ مەسەلەی تەکفیر و خوێن حەڵاڵکردن لەلای ‏ئیبن تەیمیە وەك ئاو خواردنەوە بێ!. لە دەقێكی سەیردا لە حوکمی باسێکی سادە و ساکار کە خۆی ناکۆکی لەسەرە، لەبارەی ‏‏”گۆرانی” دەڵێ: بیسەری گۆرانی و بەزم و ڕەزم گەر کافریش نەبێ ئەوا هیچ گومانی تێدا نییە فاسقە” (الفتوی الحمویة ٣١٧). ‏‏”‏

هەر ئیبن تەیمیە دەڵێت: والداعي إلى البدعة مستحق العقوبة باتفاق المسلمين، وعقوبته تكون تارة بالقتل، وتارة بما ‏دونه، كما قتل (السلف) جهم بن صفوان، والجعد بن درهم، وغيلان القدري، وغيرهم”. (مجموع الفتاوى / كتاب الفقه باب ‏الشهادات 35: 414)‏
‏”بانگەوازکار بۆ بیدعە موستەهەقی سزادانە بەکۆدەنگی موسڵمانان، سزاکەشی هەندێك جار بە کوشتن دەبێت، هەندێك ‏جاریش لە کوشتن کەمتر” وەك چۆن [سەلەفەکان] جهم بن صفوان، والجعد بن درهم، غيلان القدري، غەیری ئەوانیشیان ‏کوشت.‏
لە دەقێکی تردا ئیبن تەیمیە قسەیەکی ترسناکی لە ابن خزیمة وە گواستۆتەوە بە پشتگیریەوە، کە فەتوای قەتل و فڕێدانە ‏جەستەی کوژراوەکە بۆ سەر زبڵدان دەدات و، دەڵێت: من لم يقل إن الله فوق سماواته على عرشه بائن من خلقه وجب أن ‏يستتاب ، فإن تاب و إلا ضربت عنقه، ثم_ألقي على مزبلة لئلا يتأذى بنتن ريحه أهل القبلة ! – الفتاوى الحموية -167 / ‏والكلام لابن خزيمة نقله ابن تيمية مُقراً .‏
‏”ئەوەی نەڵێت خوا لە ئاسماندا لەسەر عەرشەکەیەتی و جیایە لە خەڵکەکەی، پێویستە تۆبەی پێبکرێت، ئەگەر تۆبەی ‏کرد چاکە، دەنا دەبێت لە ملی بدرێت و، ئینجا فرێدرێتە سەر زبڵدان، تا ئەهلی قیبلە [واتە سەلەفیەکان] ئەزیەت نەخۆن بە ‏بۆنی بۆگەنی جەستەی”. خۆی بە لاشە فڕێدانە سەر زبڵدان خەڵک زیاتر ئەزیەت دەخۆن نەك بە ناشتنی!‏
ئەگەر سەلەفیەتی جیهادی و داعشیەکان و قاعیدە بەس ئەو فەتوایە جێبەجێکەن دەبێت 90% ئۆمەتی ئیسلام بکوژن ‏و لاشەکانیان فڕێدەنە سەر زبڵدان.‏
دەستەواژەی (يستتاب وإلا قتل، أو وإلا فإنه يقتل) 428 جار لە کتێبەکانی ئیبن تەیمیە هاتوە، 200 جار لە کتێبی مجموع ‏فتاوى ابن تيمية، ئەوانەی خوارە هەندێکیانن:‏
ومن قال لرجل: توكلت عليك أو أنت حسبي أو أنا في حسبك .. يستتاب فإن تاب وإلا قتل ‏
یەکیك بە پیاوێکی گووت: پشتم بە تۆ بەستوە، تۆ بەسمی…تۆبە دەدرێت، تۆبەی کرد چاکە، دەنا دەکوژرێت!‏
الرجل البالغ إذا امتنع من صلاة واحدة من الصلوات الخمس أو ترك بعض فرائضها المتفق عليها فإنه يستتاب فإن تاب وإلا ‏قتل
پیاوی باڵق ئەگەر تەنها نوێژێکی نەکرد لە پێنج نوێژدا یان هەندێ لە ئەرکەکانی بەجێ نەهێنا، تۆبە دەدرێت، تۆبەی کرد ‏چاکە، دەنا دەکوژرێت!
من قال القرآن محدث فهو عندى جهمى يستتاب فان تاب والا ضربت عنقه
ئەوەی گووتی قورئان نوێیە ئەوە جەهمییە لای من، تۆبە دەدرێت، تۆبەی کرد چاکە، دەنا دەکوژرێت!‏
من جحد حل بعض المباحات الظاهرة المتواترة كالخبز واللحم والنكاح فهو كافر مرتد يستتاب فان تاب والا قتل
ئەگەر یەکێك هەندێ لە حەڵاڵە گشتیەکانی بە حەرام زانی، وەك نان و گۆشت و هاوسەرگیری، ئەوە کافرە و هەڵگەڕاوەیە. ‏تۆبە دەدرێت، تۆبەی کرد چاکە، دەنا دەکوژرێت!‏
أكل الحيات والعقارب حرام باجماع المسلمين فمن أكلها مستحلا لذلك فانه يستتاب فان تاب وإلا قتل
ئەوەی مار ودووپشکی خوارد کە حەڕامە بە کۆدەنگی موسڵمانان، بە حەڵاڵی زانی، تۆبە دەدرێت، تۆبەی کرد چاکە، دەنا ‏دەکوژرێت!‏
من قال القرآن مخلوق وانه يستتاب فإن تاب والا قتل ‏
ئەوەی گووتی قورئان دروستکراوە، تۆبە دەدرێت، تۆبەی کرد چاکە، دەنا دەکوژرێت!‏
من قال ان الله لم يكلم موسى تكليما يستتاب فان تاب والا يقتل
ئەوەی گووتی خوا قسەی لەگەڵ موسا نەکردوە، تۆبە دەدرێت، تۆبەی کرد چاکە، دەنا دەکوژرێت!‏
ومن أخر الصلاة لصناعة أو صيد أو خدمة أستاذ أو غير ذلك حتى تغيب الشمس وجبت عقوبته بل يجب قتله عند جمهور ‏العلماء بعد أن يستتاب
ئەوەی نوێژی دواخست لەبەر کارێك یان ڕاوکردن یان خزمەتی مامۆستایەك یان هەر جۆرێکی تر تا خۆرئاوا دەبێت، ‏دەبێت سزا بدرێت، بەڵکو واجیبە بکوژرێت لای جەماوەری زانایان پاش تۆبەدانی!‏
من قال إنه يجب على المسافر أن يصوم شهر رمضان مخالف لاجماع المسلمين يستتاب قائله فان تاب وإلا قتل
ئەوەی گووتی پێویستە موسافیر مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت، کە پێچەوانەی کۆدەنگی موسڵمانە، تۆبە دەدرێت، تۆبەی ‏کرد چاکە، دەنا دەکوژرێت!‏
ئەوە بەشێکە لەو قەتلبازییە لەسەر ئەو هۆکارە سادە و ساویلکانە! ئەخر ئەتوو هەقت چییە کابرا مار و دوپشك دەخوات؟! ‏دەیخوا ناخوا چاوی دەردەهات!‏
تۆ هەقت چییە یەکێك هەندێ لە حەڵاڵە گشتیەکانی بە حەرام زانی؟! تۆ یاهو هەقت چییە لەوەی یەکێك گووتی خوا قسەی ‏لەگەڵ موسا نەکردوە؟! ئەو قسەیە چ پاش و پێش دەخات لە ژیانمان؟! یان هەر خەریك کردنی خەڵکە بەو تەوافیهانە؟!‏
دەشڵێن داعش لە کوێ هاتووە؟!‏

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت