پێشمەرگەیەکی یەکێتی، پاش 21 ساڵ لە لاقەکردنم بەئاگایی بەرزانی، ئێستا دەیدرکێنم.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئاژێن عەبدوڵا، لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك، کورتە نامەیەکی بەئازارەکانی جەستەی نوسییوە بۆ مەسعود بەرزانی و، وەک خۆی دەڵێت: بەئاگایی بەرزانی کاریی لاقەکردنیان لەزیندانی پاراستندا لەگەڵ ئەنجام داوە.

ئەمەی خوارەوە کورتە نامەکەی ئاژێن عەبدوڵایە…

21 ساڵه نهينيەك لەدڵمدايه

21 ساڵه نهينيەك لەدڵمدايه، هيج شەوێك نايەڵێت، بەئيسراحەت سەر بكەمه سەر سەرين و بخەوم.

21 ساڵه نهينيەيەك له دڵمدايه ژيانى لێتاڵكردووم هەر نەمتوانى دەريببرم لەبەر سمعەو شەخصيات،  لەبەر ئەوەى بەكەم لەناو كۆمەڵگەكەم سەير نەكرێم،  بەس ئيتر لەوه زیاتر خۆم بۆ ڕاناگيرێ و تەحەموولم نەما.

21 ساڵ لەمەوپێش لەگەڵ چەند هاورێیەکما لەلاین چەتەکانی پارتییەوە لە بێستانە دەستگیرکراین، لەشەڕی ناوخۆدا. هەر ئەو کات بریاریاندا، کە لەو شوێنەدا گوڵەبارزانمان بکەن.

بەڵام من هاوارم کردو وتم: نەمکوژن، من ئامۆزای عارف تەیفورم، ئەویش لەو کاتەدا حزوریی هەبوو، بڕدیانم بۆ لای جەنابیان و ووتی: کوڕی کێیت؟، وتم فڵانە کەس. دوای چەند پرسیاڕێک لێم، بڕیاریان دا، کەنەمان کوژن و، بردیانین بۆ زیندانی ئاسایشی گشتی لەهەولێر.

دوای 2 شەو بەئەمریی مەسعود بەرزانی بردیانین بۆ دەزگای پاراستن لە مەسیف، دوای چەند شەوێک لە ژێر زەمینەکەی پاراستن، شەوێکیان سەعات 12 ی شەو بردیانمە قاتی سەرەوە بۆ تەحقیقکردن لێم، کە ئەو کات کەریم سنجاریی و سیداد بەرزانی برازای مەسعود بارزانی پاراستنیان دەبرد بەڕێوە.

حاکمێکی تەحقیقی لێبوو، ناویی حسەین پەڕلەمان بوو، دوای چەند پرسیارێک لێم، من نکۆڵیم کرد، کە گوایە من هیچ نیم و یەکێتی بە زۆر منیان هێناوە بۆ ئەو شەڕە، نان و فیشەکیان پێ هەڵگرتووم. باوەڕیان پێنەکردم و، دوای لێدان و ئەشکەنجە، بەوەشەوە نەوەستان و، بردیانم لە ناو حەمامێکدا لاقەیان کردم. هەرچەند پاڕامەوە لێیان، هاوارم دەکرد، بۆخوا بەسە، ئەوان سوور بوون لە کارە قێزەونەیان.

بۆیە لێرەوە بە کاک مەسعود بەرزانی دەڵێم: من تاوانم چی بوو، بۆ واتان لێکردم، خۆ جەنابتان ئاگادار بوون، بۆ هێشتان وابکەن؟

یا بۆ منتان ئازادکرد، من 21 ساڵە بەو ئازارەوە ئەتلێمەوە، تاوانەکەم هێندە گەورە بوو، بەو شێوە ناشرینە تەعزیبتان دام، ئەو کەسانەش، کە ئەو شەوە ئاگاداریی ئەو لاقە کردنەم بوون: ملازم موسلیم و ملازم ئەمین و ملازم نەجات، کە ئەمانەش لەوێ بوون و خزمی جەنابتانن، کە ئێستا هەرسێکیان ماون و پۆستی باڵایان هەیە لە دەزگا ئەمنییەکانتان، ئیتر شانازیی بە چییەوە ئەکەی کاک مەسعود، هەموو کات ئامادەم بە بەڵگەوە ئەم قسانەت بۆ بسەلمێنم کاک مەسعود بەرزانی، ئامادەم بێم ڕووبەڕوو بۆت بسەلمێنم.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت