بەختیار شارەزوری: ئەرێ پێشمەرگە دێرینەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەرێ پێشمەرگە کۆنەکان
ئەرێ پێشمەرگەی شاخ و دانبڕاو
هاوڕێیانی کۆمەڵە …برای ئاربی جی لەشان
ئەی پێشمەرگەی قارەمان

ئەرێ نابینن یان خۆتان گێل دەکەن، لە دوای ئاشبەتاڵ هەر خۆتان بون خۆتان، کەس نەما و کەس کۆمەڵە و بەس، ئەی ئێستا لە کوێن خۆ بایی ئەوەتان تیا ماوە بڵێن ئێمە کە شۆڕشی کۆمەڵەمان کرد پاشماوەکانی پارتی لە کەرج بون، نە نەتەوە نە کورد نەمێشێ میوانیان نەبو، ئەو هەمو شەهیدە ، ئەو هەمو خوێنە، ئەو هەمو بریندارە، ئەو هەمو زیندانیە، شۆڕشتان کرد و لەسەر مێزی نەتەوە سفرەیەکتان داخست دەعوەتی پارتیاتان کرد، نەک هەر سفرەکە… مێزەکە و نەتەوەشیان لێداگیرکردن، ئەی پێشمەرگە نەبەردەکانی شاخ… ئەی برای ئار بی جی لەشان، دەبینن پارتی ئێوەشیان دەرکر، دە توخوا خەجاڵەت نابن، توخوا تەریق نابنەوە، کە دەچن بۆ پاڕانەوە بۆ موچە.
برای کۆمەڵە.. ئەوە فاشیەکان زانییان لە کوردستانی ئاراما، لە ناوکۆشک و تەلاری پڕ لە دۆلار و باداما، کوا قوتابخانەی فێربونی ئارامێکی تر، کوا ئارامەکانتان، چۆن قبوڵی دەکەن هاوڕێکانتان هەر وا بە ئاسانی دەستەڵات تەسلیمی پارتی بکەن، کە ئێوە ڕاپەڕینتان کرد ئەوان بەس جاشەکانیان لەگەڵ بو، ئێوە سفرەکەتان ڕاخست و پارتیتان دەعوەت کرد، لە بری برایانی کۆمەڵە جاشەکان بون بە شت، ئاخر پارتی 100 پێشمەرگەی نەبو، کە ئێوە دەستیانتان گرتو دەستەڵاتان لە مامە ڕێشە سەندەوە و داتانە دەست تەحسین شاوەیسەکان، هەر بەڕاست هاوڕێیانی کۆمەڵە تەریق نابنەوە، هەست ناکەن ڕەنجتان بە فیڕۆ چوە، بەڕاست چی بە گۆڕی هاوڕێکانتان دەڵێن، شەرمەزار نابن داهاتی ئەم وڵاتەتان تەسلیمی جاشەکان کرد، ئەگەر دەڵێن هاوکێشەی ناوچەییە فەرمون لە دێگەڵە بەم دیودا بکەن بە وڵاتێکی تر، برای ئاربی جی لە شان، ئەی پێشمەرگەی قارەمان، بەخێر نەیەوەنەوە بۆ خۆت و شۆڕشتان، خۆ هێشتا بەشی ئەوەتان تیا ماوە بڵێن ئێمە شۆڕشمان کرد بەچێ هەقێ دەیدەنە دەست تەحسین شاوەیسەکان، خۆ دەتوانن یەک تۆز غیرەت بەن بە خۆتان ، دەزانن بۆ ئەم هەڵبژاردنە پارتی بە داهاتی ئەو شۆڕشەی ئێوە، بە کوردستان یان نەمانەکەتان ، بەتەمایە دەنگی زۆنی سەوز بکڕێت، برا پێشمەرگە قارەمانەکانی کۆمەڵە، پارتی خەڵک برسی دەکات برسی بۆ نان هاوار بۆ مانگ دەکات ، کەسەکان وا لێ دەکەن بە پارە ببن بە پارتی، برا پێشمەرگە ئار بی جی لەشانەکان، بە سۆزانی کردنی تاک زۆر قورسە ، جا کەسێک کە برسی کرا بە ناچاری سروشتی سۆزانی وەردەگرێت، هەر بە پلان پیاوەتی و ئازایەتیان کوشت، کەسێک کە وتی کێ پارەم بداتێ دەنگ بەوە دەدەم جیاوازی چیە لەگەڵ سۆزانیەکدا، برا کۆمەڵە ئازاکانی شاخ، گەر وریا نەبن پارتی ئەم زۆنی سەوزەش دەبات ئیتر ئێوەش نەچار دەکرێن بە مەسینە ئێمە لەسایەی هەندێ پێشمەرگەی ئازا و بە هەڵوێست نەبێت دەبێ بۆ لەتێ نان ببینە پارتی، بۆ هەموتان هەلوێست وەرناگرن ، بۆ هەندێکتان لەبەردەم سەرۆکێکی ماوە بەسەرچودا دەبن بە نێڵز، هەر بەڕاست تەریق نابنەوە، هەر بە ڕاست کە دەچن بۆ موچە کە 4 مانگ جارێ دەتاندەنێ خەجاڵەت نابن، ئێوە ئەی برا پێشمەرگە قارەمانەکان، پارتی بە ئارەزوی خۆێ جاشایەتی دەکات و ئەم وڵات و ئەو وڵات دێنێت هەست ناکەن خەتای ئێوە بو، چون لە کەرەج و ئەمانەتان هێنایەوە بۆ درێژکردنەوەی کلتوری جاشەیەتی، ئەوەتا بەر بونەتە گیانی گەریلا، هەر خۆیان شنگلیان فرۆشت بەداعش و ئێستەش دەیانەوێ لەسەر دەستی ئەردۆگانا دوبارەی بکەنەوە، دەیانەوێ 31 ئابێکی تر دوبارە بکەنەوە، برا پیشمەرگە کۆمەڵە قارەمانەکان، هەست ناکەن کچە گەریلایەک زۆر لە ئێوە بەغیرەت ترە، هەر بەڕاست تەریق نابنەوە.
بژی برا پێشمەرگە قارەمانە بێدەنگەکانی کۆمەڵە.
بژی برای پێشمەرگەی ئاربی جی لەشان، کە ئەپاڕێتەوە موچەکەیان دوا نەکەوێت بژی کۆمەڵە کە سەرتاپای نەتەوەیان خستە بەردەم سفرەی جاشەیەتی
ئافەرین هەزار ئافەرین ناوتان بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە لە مێژودا
بژی برای کۆمەڵە.. بژی برای ئاربی جی لەشان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت