خەندان جەزا: بۆ 8 مارس من چیم دەوێ.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چاوەرێ بوم گولێکی رەنگ کاڵی وەنەوەشەیم بۆبهێنی

هەموسالێک چەپکێ گوڵی سور سور لەم رۆژەدا وەک جالجالۆكە بەسەروسنگمدا هەلداواسن
گولەکان بۆنی گوڵەباخە دەستکردەکانە هەموساڵێک هەمان بۆنە هەمان رەنگە هەمان باخەوان هەمان گوڵدان هەمان سەرمێز هەمان ووشە
چاوەرێ ببوم ئەم جارە گولێکی وەنەوشەیم بۆبێ بەلام لە شادرەختێکی هێندە راستگۆ
بێ سنورلە راستگۆی ،تەنها بەستەی گوڵەکان نا بەلکو دەم ویست تک تک ماچیان لێببارێ
دەم ویست هەرپەرەی گولێک رۆمانێک بێ لەعیشق لەگەڵ بۆنکردنیان لێوەکانم هەلمژێ
دەمویست بۆنی گوڵە نارنجێک بکەم جیاواز لەبۆنی عەترە گران بەهاکان
خوازیاربوم دیاریەک وەرگرم لەچەشنورەنگی پەلکەزێرینەی دوای نمەی باران بەلام هەم دیاریەکەو هەم بۆنەکە لە دڵی( دوعا ) عاشقەکان بچێت
هەرچاوەرێم کرد بەلکو بێێت لەبری فاتیمەو بەنازو سنورو دوعاو شۆخانەکان تێڕ تێڕ ماچم کەیت ، بەلام نەهاتی
ساڵەهایە کورێکم خۆش دەوێ رۆژی هەزارجار لەدیوانی رۆحمدا دێر بەدێری هۆنراوەکانم بەقەدوباڵای ئەودا هەلدەدا
زۆرێک هەن سەدان جار پێێان وتم شاهی من ،خانمی من، ناسکۆلە، ئازیزم، بەلام هێشتا بۆیەک جار کورێک نەهات راستگۆیانە پێم بلێ خۆشم دەوی
ئای چەنێک بێزارم لەوهەمو هۆنراوە پلاستیکانە ی سالەهایە بەسەر چاوبرۆی کزۆڵەمدا هەڵ دەدرێت چەنێک تێڕم دەمەوێ بڕشێمەوە لەو هەمو وەسفە ناراستەی لەشولارم کەلە پرژەی سەرشەپۆلەکان دەچێت
چەنێک پێدەکەنم کاتێک ئەوانە دێن و دەلێن خانمی چاومەست
چ درۆیەکی بێ باڵە، کاتێک دەلێن سەروسنگت شیرینە چ درۆیەکی بێ قاچە، کاتێ دەلێن لێوەکانت بزێوە چ درۆیەکی رەنگ پەریوە
من چاوەرێی تۆم تەنانها تۆ ساڵانێکە دەمەوێ لەگەڵ تۆدا بگەوزێم،
چەنێک قێزەونە دەستەدەستە گوڵی سوری پلاستیکی بۆ خۆشەویستەکانیان دەبەن بەلام دەبێ هەرلەژێرەوە بن وەک نێچیر سەیری چاوی نێچیروان بکەن
دەمەوێ هاوکێشەکان ئاڵوگۆرکەم، گوڵی سورم ناوێ
دەمەوێ من منبم، تۆش تۆ . لە هەناسەدانتەوە بۆنی خۆشەویستیت بکەم نەک بۆنی فەرەنسیم بۆبکری، دەمەوێ لە تروسکای چاوتەوە تال بەتالی برژانگت ببژێرم هێندە عاشقانە لێت بروانم لێم بروانی نەک لەپاکەتێکی قەشەنگدا دیاری وکالایەکی کردراوم پێ بدەیت
دەمەوێ هەرچی لیکوئاوی دەمتە برژێتە نێو گەروم نەوەک لەرێستۆرانێکی گرانبەها بەم بۆنەیەوە نانێکم بۆبکری
دەمەوێ سنگم هێندە لەسنگت بخشێ تا ببێتەیادگاری سالی ئایندە نەوەک بەدانانی وێنەیەکم لەفەیس بوک پێت وابێ یادگاریم لا دەمێنێ

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت