لوقمان مصطفی: کاتێک ویژدان دەبێت بە دادوەر.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ویژدان ئه‌و ده‌زگا هه‌ستیاره‌‌ نه‌بینراوه‌یه‌ كه‌ زه‌مینه‌ بۆ ئاسووده‌یی یاخود ئاڵۆزی ده‌روونی خۆش ده‌كات. ویژدان دادپه‌روه‌رێكی راستگۆیه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی ئازاری ویژدانی به‌لاوه‌ سته‌متره‌ له‌سزای یاسایی ‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ‌و كه‌لتووری. ئاستی ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لە ووڵاتانی پێشکەوتوو له‌و بڕوایه‌دام به‌رزتر بێت ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. هەرچەندە ویژدان ڕێژەییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر یاخود لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکیترلە ووڵاتێکەوە بۆ ووڵاتێکی تر دەگۆڕێت، ئەویش دەکەوێتە سەر ئاستی ڕۆشنبیری تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایانە، هەر لەسەر ئاستی خێزان وتادەگاتە دامودەزگا پەروەردەییەکانیان ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە هەست کردن بەبەرپرسیارێتی وچاندنی ویژدان لە ناخیاندا بەرانبەربە خۆیی و ئەو ئەرکەی کەلەسەر شانێتی، زۆر بەکەمی هەڵدەکەوێت بە شێوەی خۆڕسک ئازاری یژدان ناخی تاکەکانی نێوکۆمەڵگا بهەژێنێت، بەتایبەتی لەکۆمەڵگادواکەوتوەکاندا.

هەر لەم پێوەدانگەوە ڕۆ دەچینە نێو ئەوچین وتوێژانەی کۆمەڵگا جیاجیاکانی مرۆڤایەتی وسەرەتا باس لەو دادوەرە ئەمەریکیە دەکەین کە بوە جێی سەرنجی ڕاگەیاندنەکانی ئەمەریکی وتەواوی دونیا ئەویش بە هەستان بە سزادانی خۆی ویژدانی لەپێش یاساوە دانا و بەکردار سەلماندی ئەو ڕێچکەیەی شکاند و شەرەفی یەکەمی خۆ سزادانی بەرکەوت. لەووڵاتێکی وەک ئەمەریکادا لەسەر ئاستی باڵاداو لە پلەیەکی بەرزی وەزیفیدا لەگەڵ ئەوەی ڕێزی لە یاسای وولاتەکەی گرت لەهەمان کاتیشدا بڕیارەکەی لەسەر خۆی جێبەجێکرد و یژدانی ئاوێتەی یاسا کرد، لەهەمان کاتیشدا بو بە وانەیەک بۆ خەڵکی و نەوەکانی داهاتویش.
دادوەرێک لەویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا، ئاگادارکردنەوەیەکی لەدادگا هەڵواسیبوو: ئەگەر ئامێرە ئەلکترۆنییەکان ببنە هۆی بێزار کردنی دادگا، خاوەنەکەی سزادەدرێت، لەکاتی دواین قسەکانی داواکاری گشتیدا مۆبایلەکەی خۆی دەنگی لێ بەرز بۆیەوە ڕێزی بڕیارەکەی خۆی گرت و بەبڕی 25 دۆلار خۆی سزادا! دادوەرەکە، ڕەیمۆند ڤۆیت، دەڵێت: دادوەرەکانیش مرۆڤن، لەسەرووی یاساوەنین، من یاساکەم شکاند و دەبێت ئەو پرەنسیپەجێ بەجێ بکەم خۆم سزابدەم.
بە هەمان شێوە لەسەر ئاستی خەڵکانی ئاسایی وخاوەن هەڵویست بەهەمان شێوە وەک: کورەهەژارێکی ووڵاتی میسر کە کوڕێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵی خەڵکی ووڵاتی میسربوو پاش ئه‌نجامدانی 150 دزیی و سوتاندنی چه‌ندین ماڵ، بڕیارده‌دات سزای جەستەیی به‌سه‌ر خۆیدا بسه‌پێنێت. عه‌لی خه‌لیل كه‌ ئێستا له‌ نێو خه‌ڵكیدا به‌ (عه‌لی ته‌وبه‌كار) ناسراوه دانیشتوی دێیه‌كه‌ له‌ شاری ته‌نتای وڵاتی میسڕ و پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌لێت: له‌ منداڵیه‌وه‌ له‌ بردنی سه‌ندویچه‌وه‌ ده‌ستم پێكرد له‌ خویندنگه‌و دواتریش به‌رده‌وام بوم له‌سه‌ر كاری دزیكردن و بژێوی ژیانم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ په‌یدا ده‌كرد، به‌جۆریك كه‌ خه‌ڵكی دێیه‌كه‌ی خۆمان و سه‌رجه‌م دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ریشمان ده‌یانناسیم و به‌ چاوێكی زۆر خراپه‌وه‌ ته‌ماشانیانده‌كردم” ته‌وبه‌كار ده‌ڵێت”كه‌ ویستم ژن بهینم، داوای هه‌ركچێكم ده‌كرد نه‌یانده‌دامێ، ڕۆژێك لای هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دانیشتبوم و بۆ حاڵی خۆم ده‌گریام و ویژدانم ئازاری ده‌دام، بۆیه‌ بڕیارمدا كه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ هات ده‌ستی خۆمی بخه‌مه‌ به‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌و و سزای شه‌رعی به‌سه‌ر خۆمدا جێبه‌جێبكه‌م و ئه‌و كاره‌شم ئه‌نجامدا” عه‌لی ئێستا ته‌وبه‌ی كردووه‌و له‌ پاش كاره‌كه‌شی له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی دێیه‌كه‌وه‌ هاوكاریه‌كی زۆر كراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ پیشتر زۆر رقیان لێی بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی باوكی عه‌لی زۆر شانازی به‌ كاری كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی میسڕیش مانگانه‌ 240 جونیه‌ی بۆ بڕیوه‌ته‌وه‌.
بە هەمان شێوە لەمەڕ خۆشماندا بە تایبەت لە ناو خەڵکە سادەو ساکارەکاندا زیاتر ئەو گیانی لێبوردەیی وڕەخنەو رەخنە لە خۆگرتن وتا ئەو ئاستەی سزای دەروونی وجەستەیی خۆی دەدات بەدی دەکرێت،نموونویەکی زیندو کە ناوی سیانی لای بەندە پارێزراوە،ئەم کەسە بوێرە خۆی سزادا بەوەی زمانی خۆی داخ کرد.!! لە ئەنجامی قسە گێرانەوە نێوان دووخێزانی تێکدا، تاکار گەیشتە زیان گەیاندن بە گیان وماڵی یەکتر،بۆ ماوەی سێ مانگ زیاتر سەردانی پزیشکی کرد هێشتا بە تەواوەتی برینی سەر زاری چانەبۆتەوە،بێگوومان ڕەنگە چەندین نموونەی تر هەبێت.
هەروەها لەسەر ئاستی باڵای وەزیفی ووڵاتانی ڕۆژئاواوئاسیادا چەندین بەرپرس وکاربەدەستی دەوڵەتی ویژدانیان بووە بەدادوەرو سزای خۆیان داوە لە نموونوی:-
– وەزیری دارایی ئەمەریکی بە ناوی( ڕۆبۆرت دیور) تاوانی گەندەڵی درایە پاڵ دوای ئەوەی نەیتوانی پاکی خۆی بسەلمێنێ هەر بۆیە سزای خۆیدا لەپێش چاوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە گولەیەکی دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
– وەزیری دارایی یابانی( شوئی تشی ناکا غاوە ) لەکاتی بەستنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دا هاوسەنگی خۆی لەدەستداو بەم لاولادا دەهات، بۆیە ڕاگەیاند کارەکان پێیان وابوو کە مەی خواردۆتەوە ،پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە بەڵێ ڕاستە لەوکاتەدا سەرخۆشبوە،بە هۆی ئەوە وە تووشی ئازاری ویژدان بوو سزای خۆیداو دەستی لەکار کێشایەوە.
– وەزیری بەرگری فەلەپینی بە ناوی( ئەنجیلۆ ڕایس ) چوە سەرگۆڕی باوکی و لەوێ سزای خۆیداوخۆی کوشت چونکە تومەتی گەندەڵی درابۆپاڵ.
بەڵام.. لەسەر ئاستی بەرپرسان وکاربەدەستانی ووڵاتەکەی ئێمە نەبینیمان ونەبیستمان تەنها کەسێکیان سزای خۆیان بدەن،لانی کەم دان بەهەڵەکەی خۆیدابنێت وسەرزەنشتی خۆی بکات یاخود دەست لەکار بکێشێتەوەو کەمێک وویژدانی خۆی ئاسوودە بکات،کەچی لەگەڵ ئەو هەموو گەندەڵی و کارە نایاسایی و نادادپەروەریەی کە ڕۆژانە سکاڵایان لە دژ تۆمار دەکرێت،سەیرلەوەدایە وەک نەبایان دیبێ ونەباران.!!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت