محەمەد هەریری: داعش چۆن دروست نابێت! نیعمەتی سێکسی بۆ ئەهلی بەهەشت!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

النعيم الجنسي لأهل الجنة – دراسة مفصلة عن الحور العين وأزواجهن ملوك الاخرة!” توێژینەوەیەکی درێژدادڕە دەربارەی حۆریەکان و مێردەکانیان کە پاشاکانی ئاخیرەتن!

ئەوە ناوی کتێبێکە لە نووسینی عبدالله بن قاسم القاسمي یە، لە 592 لاپەڕەدا بەو تەفسیلاتە باسی ئەو لەزەت و نیعمەتە سیکسیانە دەکات کە خوا لە بەهەشتدا دەیبەخشێتە بەندەکانی!
بهێنە بەرچاوت گەنجانێکی چەپێنراو و لە کۆمەڵگا دوو لەتکراوەکان کە هەتا دیتنی رەگەزی مێ زۆر زەحمەتە لەبەر نیقابی سەرتاسەر، ئەو کتێبە بخوێنێتەوە چۆن بەو دەرووونە وشکە عاتیفیەوە و بەو شەهوەتە چەپینراوەوە بەرەو مەیدانی جیهاد و سیاحەتی ئومەت نەچێت، چونکە لە هەموو جیهان سیاحەت و گەشت گوزار مانای ئەوەیە بچیت بۆ وڵاتانیتر و بیانبینیت و سوودد لە ئەزموونی گەشتەکەت وەربگریت، کەچی حەدیسەک هەیە دەڵێت: هەموو ئومەتێك سیاحەتی هەیە، سیاحەتی ئومەتی من جیهادە لە پێناو خوا!
{ إن لكل أمة سياحة وسياحة أمتي الجهاد في سبيل الله }، ئەو کتێبە دەیسەلمێنێت ئەو ئومەتە دابەزیوە بۆ چ ئاستێکی نەزانی و چڵێسی و غەریزەی حەیوانی کاتێ شەش سەد لاپەڕە دەنووسێت لە وەسفی سینگ و سمت و ران و هتد حۆریەکان! لە بەشێکدا هاتوە:
“المبحث الخامس: ثدي الحور العين وصفة اعالي أبدانهن
تشمل هذه المنطقة من بدن الحوراء: صدرها الفضي الرحب, مع ما يحمله من أثداء عاجية, وما ينتهي إليه من أباط لؤلؤية, وما يشرف عليه من أكتاف مرجانية تتسلق إلى عنق كالإبريق, قابض عليها رغم حملها إياه”
بەخوای پیاو ڕووی نییە ئەو قسە قۆڕانە وەرگێڕێت، بەڵام بۆ ئەوەی بڕی گێلاتی و سایکۆپاتی سێکسی ئەو نەخۆشانە بزانیت قیڕسیایە وەریدەگێڕین: ” باسی پێنجەم: مەمکی حۆریەکان و وەسفی بەشی سەرەوەی بەدەنیان!
ئەو شوێنە لە جەستەی حۆری سینگی زیوینی فراوان، و لەگەڵ مەمەکە لووس وبریقەدار و لەگەڵ بن هەنگڵی لولویی دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەو شانە مەرجانیانەی کە سەردەکەوێت بەرەوە ملی سوراحی ئاسا، کە لەناو چنگ بێت هەرچەندە هەڵیشی گرتوە”!
ئەو جۆرە نووسینانەیە کە مرۆکۆژەکانی داعشی وا چوارپەل کردوە و لە هەموو مرۆڤایەتیەکی داماڵیون تا ڕادەی دەستدرێژی کردنە سەر کچی حەوت هەشت ساڵانیش.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت