لاوک کونجرینی: بۆ بەرزانی لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک بێدەنگە.

نەسەرۆکایەتییەکەی هەرێمی بەرزانی و نە حوکمەتەکەی بەرزانی، تا ئەم ساتە لەبەر خاتری تورکیا هیچ قسەیەک ناکەن و، پشتیگیری و دەستخۆشی خۆیان نەناردووە بۆ بەفەرمیکردنی کەرکوک بۆ خاوەنەکەی، کە کوردە.

ئەمڕۆ بە بڕیارێکی مێژووی و ئازایانە کورد کەرکوکی یەکلا کردەوەو، وەک شارێکی لەمێژینەی داگیرکراو، گەڕاندەوە بۆ خاوەن ماڵ.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پارێزگاریی کەرکوک (نەجمەدین کەریم ) بڕیارێکی ئازایانەی دا. دیارە ئەم کەسایەتییە هەرچەند پارێزگاریی کەرکوکە، لەگەڵ ئەوەشاد ئەندام مەکتەبی سیاسی حزیبێکە، کە زۆرینەی کەرکووکیەکان لایەنگریی حیزبەکەی ئەون. بڕیاردانی ئەو، ئازایەتی و سەروەری بۆ خۆی و حیزبەکەی دەگێڕێتەوە، بۆ یەکە بەیەکەی کەرکوکیەکانی پشتی ئەو دەگەرێتەوە، بۆ هێزی پێشمەرگە دەگەرێتەوە، کە بەخوێنی جوامێرەکانی کەرکوک و کەرکوکیەکانیان پاراست، بەخوێنی ئەوان توانرا هێز و دڵسۆزی و توانای کورد بۆ کەرکووک دیاری بکەن و، بۆ نا خاوەنەکانی لە تورکمان و عەرەب، بسەلمێنن، ئەوە کوردە خاوەنی ئەم خاک و ئاوەیەو، ئەوە ئەوانن بەپێی مێژوویەکی ناجۆر و داسەپاو، ئەوانی کردووە بە هاوبەشی کەرکوکیەکان و، لەگەڵ ئەوشدا لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەڕاشکاوانە دەرکەوت، ئەوان بۆ کەرکوک دڵسۆز نین و خۆ بەخاوەن نازانن، لەو ساتەدا ئەوان قسەدەکەن، کە تەنها وەک خەڵکانێکی ئاراستە، ڕێگر بن.

قسەمان لەسەر زۆربەی تورکمان و عەرەبەکان نییە، قسەمان لەسەر پارتی و بەرزانییە، قسەمان لەسەر ئەو هێزوو کەسایەتییە، کە جگە لە دروشم و موزایدەی سیاسی، کورد و کوردستان وەک ئامراز بەکار دێنن بۆ مەرامەکانی خۆیان. لەکویادا، ئەوان قسە لەسەر دروشمە گەورەکان دەکەن، لەوشوێنەدا پیلان بۆ وێرانکاریی و ناڕێکی ماڵی کورد دادەنێنن.

ببینن گەر کەرکوک نەگەرێتەوە چی لەدەست دەدەین؟، گەڕانەوەی کەرکوک چ واتایەکی هەیە:

بەنەگەرانەوە کەرکووک:

  • مێژوی  سەرکردایەتی کورد دەچێتە ژێر پرسیارەوە. چونکە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان ڕازی بوون بەمافی کورد، بەبێ کەرکووک.
  • خوێنی هەموو ئەو شەهیدانەی مێژووی 60 ساڵی ڕابردوو بەهەدەر دەچێت.
  • پارچەیەک لەجەستەی خوێناویی کورد، هەراج دەبێت.
  • ئابوری داهاتووی کوردستان، توشی لاوازی دەبێت.
  • کێشی کورد، لەناوچەکەو جیهان کەم دەکات.
  • دوژمنان ئاواتیان دێتە دی.

گەر کەرکووک بگەرێتەوە:

  • خەبات و ماندوبوونمان سەوز دەبێت و خوێنی لاوانمان بەرهەمی دەبێت.
  • کورد کێشی سیاسی و ئابووری و خاک و نیشتمانی زیاد دەکات.
  • سەربەخۆیی و بەیانی دەوڵەتی کوردی، دەکەوێتە سەرپێ و، واتایەک بۆ مانەوە لە چوارچێوەی عیراق نامێنێت.

دەبێ بپرسین: ترسی ئەم بەیانکردنە بۆ گەڕانەوەی کەرکووک بۆ خاوەن ماڵ چییە؟.

ترسێک، لەبەردەمماندایە، گەر بەرزانی و پارتی ڕازی بوونایەو، ئەوان خاوەنی ئەم بیرۆکە بوونایە، گومانی تیا نییە بەو جۆرە تورکیا نەدەهاتە سەرخەت و تورکمانەکان  و عەرەبەکان بەوجۆرە ناڕازی و دەنگیان هەڵنەدەبڕی.

ترسێک لەبوونی گەڕانەوەی کەرکووکدا ئەوەیە، پارتی و بەرزانی تەوازنی هێزیان لە هەرێمی کوردستانی ئەمڕۆ، لەدەست دەدەن و، بەو قەبارە گەورەیەی ئەمڕۆ بونیان نامێنێت و، گەر ئەوانیش حاكم نەبن و وەک بەرزانی لە چاوپێکەوتنێکدا بە قادر عەزیزی وتبوو: گەر من حاکمی ئەم هەرێمە نەبم سوتاندنی کورد و دۆسییەکەی من ناهاژێنێت.

کەرکووکیەکان بڕیاریکی ئازایانەو کوردانەیان داوە، گەر بەرزانییەکان لێ گەرێن و، لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیان و پارتەکەیان، ناپاکی لە گەلەکەیان نەکەن. کورد، هەنگاوی باشی ناوە.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies