محەمەد هەریری: شەڕی سایکۆلۆژی ئیسلامیەکان دژی کورد!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەورەترین کێشە کە ئێمەى کورد، وەک نەتەوە پێیەوە دەناڵێنین، لەو جوگرافیا جەهەنەمییەى نێوان سێ چوار نەتەوەى موسڵمانى وەک عەرەب و تورک وفارس و عەجەم، کێشەى چەوساندنەوەى مێژوویی و جوگرافی و سیاسی و سایکۆلۆژییە. ئەگەر هەموومان دەربارەى کێشە و چەوساندنەوەى مێژوویی و جوگرافی و سیاسی بزانین، دەبێت چەوساندنەوەى دەروونی چى بێت؟

ئێمەى کورد لە ئەدەبیاتی مێژوویی و سیاسی وکۆمەڵایەتى ئەو نەتەوانە لە وەتى مێژوو هەیە بە دەگمەن وشەیەکى چاکمان دەربارە نەگوتراوە، زۆربەى کتێبە مێژووییەکانى ئەو نەتەوە بەتەوسەوە باسی کورد دەکەن لەچاکترین حالەتدا، هەیانە بە ئاشکرا کوردى تەکفیر کردوە و بە نەتەوەیەک لە دز و جەردە نیشاندراوە، نمونە زۆرن لەو بابەتانە، هەتا ئەو حاڵەتە پەڕیوەتەوە بۆ ناو کۆمەڵ و گروپە ئیسلامیەکان و هەتا نوسەرە ئیسلامیەکانیش، چونکە ئەوانیش زادەى ئەو ئیسلامە مێژووییە و ڕابردو و توراسیەن کە ئەمڕۆ لە خراپترین فۆرمى سەلەفیەتدا پەیڕەو دەکرێت.
ئەو کوردە ناشیرینەى کە چوە خزمەتى پێغەمبەر، و ئەویش گوایە لەبەر ناحەزى بچم و سەروسیماى ئەو کوردە دوعاى لە هەموو کوردان کردوە، ئەگەر ئەسڵی مێژووییشی نەبێت ئەوە گوزارشە لەو دڵە ڕەشە تورکەى کە ئەو چیرۆکەى هەڵبەستووە بۆ کورد، هەتا پەندێکی ناوداریشی هەیە لەسەر کورد، کە دەڵێت: کورد تەنها بە بەراورد لەگەڵ کافراندا موسڵمانن! ئەوە جۆرێکە لە شەڕی سایکۆلۆژی، لە توراسی عەرەبیدا هاتوە کە رۆژێک پێشنوێژێکى عەرەب ئەو ئایەتەى {علیها ملائکە غلاظ شداد لا یعصون الله ما أمرهم ویفعلون ما یؤمرون} بەغەڵەت خوێندەوە بەو جۆرە: {علیها ملائکە غلاظ شداد یعصون الله ما أمرهم ولایفعلون ما یؤمرون} نوێژکەرێک لە دواوە گووتى: (ئەگەر وابن ئەوانە کوردن مەلائیکەت نین)! جابزانە ئەو قسەیە کە بۆ نوکتە و گاڵتە گوتراوە لە کەلەپورى عەرەبدا چۆن گوزارش دەکات لە تێڕوانینیان لە میللەتى کورد؟! ئەوەش جۆرێکە لە شەڕی سایکۆلۆژی. نەک ئەوەندە هەتا ناسراوترین مولحید لە مێژووى عەرەبی ئیسلامیدا (ئیبن راوەندى) کە ڕەخنە لە خودى قورئان دەگرێت یەک بە یەک لەسەر ئایەتەکانى قورئان دەدوێ لە یەکێک لە کۆمێنتە سەرەنجڕاکێشەکانیدا دەربارەى ئەو ئایەتە (أولئك لهم جنات عدن تجري من تحتهم الأنهار يحلون فيها من أساور من ذهب ويلبسون ثيابا خضرا من سندس متكئين فيها على الأرائك)
دەڵێت: ئەگەر بەهەشتیەکان جلی سندس کە ئاوریشمی تەنکە و ئیستەبرەق قوماشێکی زبر و ئەستورە لەبەر بکەن ئەوە لە بوکى کورد دەکەن!! لە ڕۆمانێکى مێژوویی رۆمانوسی بەناوبانگى ئیسلامى میسری (علی باکثیر) لەسەر قەرامیتەکان باسی کورد وەک دز وجەردە دەکات و هەر خەریکن خەڵک دەفڕێنن لە ڕێگا وباندا!
ئەو توراسە سەلبیەیە کاری کردۆتە سەر دیدی زۆربەی زۆری گەلانی موسلمان، و ئیسلامیەکان بە تایبەتی، پیسان بەس کاریکردبوە سەر میللەتانی دەوروبەر، بەڵام ئەمرۆ پاکستانی و هیندی و مەغریبی و تونسیەک هەمان تێڕوانینیان هەیە.
پێیان وایە کورد میللەتێکی بێ عەقڵ و نەزان بە ئیسلامن، و دۆستی دوژمنانی ئیسلامن! هەتا لەسەر مینبەرەکاندا ناوی هەموو گەلانی موسڵمان دێت، بەڵام بە دەگمەن نەبێت ناوی کورد نایەت!
کە کوردێك قورئانی سوتاندبوو لە یادی ئەنفالدا، لە ٢٠١٠ زانایەکی گەورەی سەلەفیەتی جیهادی بەناوی ابو بصیر الطرطوسي، بەیانێکی هێندە سەیر وپڕ لە حیقدی لەسەر کورد بڵاوکردەوە، وەك بڵێی هەموو کورد ئەو کارەیان کردبێت، وەك فلمێکی ئەمریکی فڕۆکەیەکیان لە کوردستان کەوتبوە خوارە، لەو شوێنە شاخایە بە پەرەشوت دابەزین، و سەربازێك بڵندگۆیەکی لەدەست بوو هاواری دەکرد، ئەی گەلی کوردستانی عێڕاق! بەس ئەو دەرهێنەرە کورد نەناسێ ئاساییە، بەڵام ئەو تیرۆرستە خەڵکی سوریایە، کە ڕۆژانە کورد دەبینن و تێکەڵاوی دەبن، کەچی وەک ئەمریکیەکە قسە ئاڕاستەی هەموو گەلی کوردستانی هەر چوار پارچە دەکات، عێڕاق و سوریا بە تایبەتی!
و دەڵێت: بەیاننامەیەک بۆ ئەکراد بە گشتی، و ئەکرادی عێڕاق و سوریە بە تایبەتی، السَّلام على من اتبع الهدى منكم، وبعد
دەستدرێژی بەردەوای ئێوە بۆ سەر کتێبی خوامان پێگەیشتووە، بە سوکایەتی پێکردن و سوتاندنی لەبەرچاوی خەڵکی گشتی و تایبەتیدا!… هەروەها ئێمە لە بەیانات و وتارە ڕەگەزپەرست و نەتەوەپەرستەکانتان بێ ئاگا نین، کە لەسەر بنچینەی ئیلحاد و جیاوازی نانەوە و، دوژمنایەتی ئیسلام و خەڵکەکەی بنیات نراوە!
ئینجا دەڵێت: ئێوە بێ ئیسلام… یەکسانن بە هیچ..وەك مناڵێکی خراپن کە خۆی لە دایك و باوکی بەری بکات.. وەك گەڵایەکی وشکن کە کرم بیخوات..لە دارێکی گەورە وبەرز لێدەبێتەوە، کە ڕەگی بە قوڵایی زەوی و مێژوودا چووە، و لق و پۆپیشی بە ئاسماندا هەڵچووە!” [1]
بابەتێکی تایبەتم دەبیت لەسەر ئەو بەیانە و ئەو گەورە تیرۆرستە داعشییە.
هەر ئەو تەڕتوسیە بەیانێکی تایبەت لەسەر سەدام دەردەکات، بە ناوی: فَصْلُ الكَلامِ في الحُكمِ على صَدَّام ! بە سەد بەڵگەی دینی سەدام دەکاتە وەلیەك لە ئەولیای خوا!
یانی بە کورتیەکەی وەک جوجکە ڕەشەکەی ناو جوجکە زەردەکان لە کورد دەڕوانن، یان دەبێت وەک میللەتانی ئەوان دوای ئیسلامی سیاسی و جیهادی و داعشی بکەوین، یانیش قەت بە چاوی ڕیز لێت ناڕوانن.
کورد نابێت بەرامبەر ئەو لیشاوە لاواز بێت، پێویستە ڕەتی هەموو تەرحێکی ئیسلامی سیاسی بکاتەوە، و فێر بیت چۆن لەگەل موسڵمانە ئاساییەکانیان قسە بکات، و پێیان بڵێت کە ئیسلامی سیاسی ئەوانی لە چ زۆنگاوێکدا نقوم کردوە! نەك هەر خەریکی پاساو هێنانەوە بێت، وەك میدیای ئیسلامی و هەتا حزبەکانیش، کە زوو زوو دەچنە ناو پێشمەرگە، نوێژ و ڕۆژوویان ڤیدیۆ دەکەن، وەك میسەجێك بۆ داعش و هاوبیرانیان، ئەها ئێمەش موسلمانین، نوێژ دەکەین و ڕۆژووش دەگرین!
هەتا دەڵین زۆر لە عەرەبەکانی ئاوارەی کوردستانیش، ئەوەی ئیلتیزامی ئیسلامیشی نییە، بەو تێڕوانینە نێگەتیڤە دەڕوانێتە موسڵمانی کورد!
زۆر گرنگە کورد زوو ببێتە خاوەنی سنووری خۆی، ئەگەر کورد سەربەخۆیی وەرنەگرێت لەو چەند ساڵانەدا، ئاییندەیەکی زۆر مەترسی چاوەڕوانی دەکات، لەناو دەریایەك لە موسڵمانانی نەیار و ناحەز!
[1] إلى الأكراد بعامَّة، وأكراد العراق وسورية بخاصَّة، السَّلام على من اتبع الهدى منكم، وبعد.
فقد تناهى إلى علمنا اعتداءاتكم المتكررة على كتاب الله تعالى .. إهانة وحرقاً .. وعلى مرأى ومسمع من العامة والخاصة .. ومن قياداتكم في حزبي “الطالباني، والبرزاني” .. كما أننا لا نجهل خطاباتكم وبياناتكم القومية والعنصرية الحاقدة .. والمتكررة .. التي تقوم على الإلحاد، وبث الفرقة .. واستعداء الإسلام وأهله!
أنتم من دون الإسلام .. لا تساوون شيئاً .. كولد عاق يتبرأ من أمه وأبيه .. وكورقة يابسة تآكلها الدود .. تسقط من على شجرة أصلها ثابت في أعماق الأرض والتاريخ .. وفرعها في السماء.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت