شه‌ریف هه‌ژاری: ئایا به گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك، بالانسی هێز له كوردستان دا، به لای یه‌كێتیی دا ده‌شكێته‌وه!؟
یه‌كێك له‌و خوێندنه‌وه كلاسیكیانه‌ی كه تاڕاده‌یه‌ك ئه‌توانم بڵێم (ناسیاسیانه‌یه) ئه‌وه‌یه: هه‌ندێك بۆچوون پێی وایه: گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ باوه‌شی دایكه حه‌قیقه‌یه‌كه‌ی (خاكی باشوری كوردستان) ئیدی به‌ته‌واوی بالانسی هێز به لای یه‌كێتیی دا ده‌شكێته‌وه له ته‌واوی كوردستان دا.
ئه‌م بۆچوونه تاڕاده‌یه‌كی زۆر پشت ده‌به‌ستێت به‌وه‌ی كه له كه‌ركوك دا، زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ره كورده‌كان هی یه‌كێتین و، به توندڕه‌وترین ده‌نگده‌رانی یه‌كێتیش له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌مه كافی نییه بۆ ئه‌وه‌ی له خوێندنه‌وه‌ی سیاسیی-ستراتیژی دا بڵێین: گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك ئیدی بالانسی هێز به ته‌واوی به لای یه‌كێتیی دا ده‌شكێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌م خالانه‌ی لای خواره‌وه:
1- ڕاسته له ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ره كورده‌كانی كه‌ركوك دا، یه‌كێتیی شه‌ش كورسی هه‌یه و، پارتیش دوو كورسی هه‌یه، واته جیاوازی نێوانیان چوار كورسیه، كه تاڕاده‌یه‌ك ڕێژه‌یه‌كی زۆره.
به‌ڵام هاوكێشه ئیقلیمییه‌كه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه: هه‌ر هێزێكی كوردی له ستراتیژ دا بتوانێت ببێته هاوپه‌یمانی توركمانه‌كان یاخود توركمانه‌كان بكاته هاوپه‌یمانی خۆی (به‌و پێیه‌ی به پێی ته‌واوی ئاماره‌كانی مێژووی هاوچه‌رخی دانیشتوانی ناوه‌ندی شاره‌كه و به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان، توركمانانه‌كان له ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك دا ڕێژه‌یه‌كی كاریگه‌رن)، ئه‌وا ئه‌و هێزه كوردییه له كه‌ركوك دا ژماره‌یه‌كی كاریگه‌ر ئه‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئێستا دا پارتیی سه‌ر به توركیایه و، توركمانه‌كانیش سه‌ر به توركیان و، یه‌كگرتووش هه‌ر سه‌ر به ئه‌ردۆغانیزمن. بۆیه له داهاتوو دا كه‌ركوكیش ببێته به‌شێك له ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی باشوری كوردستان، هه‌ر توركیا كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر شاره‌كه. كه‌وابوو چ هێزێك توانی توركمانه‌كان و عه‌ره‌به‌كان (به‌تایبه‌ت عه‌ره‌به سونه‌كان) و یه‌كگرتوو بكاته هاوپه‌یمان، ئه‌وا ئه‌و هێزه بالانس به لایدا ده‌شكێته‌وه له كه‌ركوك دا.
هه‌ربۆیه هه‌ر كه‌س له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بكرێته پارێزگای كه‌ركوك، هه‌ر ده‌بێت مامه‌له له‌گه‌ل توركیا دا بكات. چونكه ئه‌مری واقیع ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت. له لایه‌ك به‌هۆی ڕێژه‌ی توركمانه‌كان و عه‌ره‌به سونه‌كان له شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری دا كه شوێنكه‌وته‌ی توركیان، له لایه‌كی دیكه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه (كه جیۆپۆله‌تیكی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگتره تا جیۆپۆله‌تیكی ئێران) ڕه‌وانه‌ی جیهان ده‌كرێت. بۆیه زۆر پێویسته له ئێستاوه یه‌كێتیی ستراتیژییانه بیركاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگی سیاسیی له‌گه‌ل توركیا بنیاد بنێت (نه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی شوێنكه‌وته‌یی). ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌و دوو هۆكاره ستراتیژییه‌ی كه خستمه‌ڕوو.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی په‌یوه‌ندی سیاسیی (هاوسه‌نگ) له‌گه‌ل توركیا بنیات بنێت، ئه‌وا ئه‌كرێ نفوزی سیاسیی- ستراتیژیی له كه‌ركوك دا به ته‌واوی به لا دا بشكێته‌وه.
2- گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم، هه‌ر ته‌نها كه‌ركوك نیه، چونكه گه‌ر خانه‌قینیش بۆ یه‌كێتیی بێت، ئه‌وا پارتیی له چه‌ندین قه‌زای گرنگ و ستراتیژی وه‌ك (شنگال) و ناچه‌كانی پارێزگای موسڵ نفوزی ئه‌بێت ، كه چه‌ندین بیره نه‌وتی گرنگی تێدایه و ئێستا پارتیی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه. هه‌روه‌ها پارتیی زۆر فێڵاوییانه سۆزی (عه‌ره‌به سونه‌كان و توركمانه‌كان و مه‌سیحی و ئاشورییه‌كان)ی ئه‌م ناوچانه‌شی به‌لای خۆیدا كێش كردووه، گرنگه یه‌كێتیش گه‌ر بیه‌وێت له ستراتیژ دا له‌م ناوچانه‌دا خاوه‌ن نفوز بێت ده‌بێت پیاچوونه‌وه‌ی جدی به سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تیی خۆیدا بكاته‌وه!
3- بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، مه‌سه‌له‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو یه‌كێتییه. هه‌تا ئه‌و كێشانه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا پارتیی زیاتر و زۆرتر ئه‌توانێت ده‌ست بخاته ناو كاروباری یه‌كێتییه‌وه و، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتیی به‌كاربێنێت كه له ناو یه‌كێتیی دا له پله‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تیی دان.
بۆیه چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی گرنگترین كاره هه‌تاوه‌كو له‌وه زیاتر له لایه‌ن هێزه‌كانی دیكه‌وه (به‌تایبه‌ت له لایه‌ن پارتییه‌وه) یه‌كێتییه پارتییه‌كان به‌كارنه‌هێنرێن.
ته‌نانه‌ت به‌پێی بابه‌ته‌كانم هه‌میشه پێموابووه: ئه‌م دۆخه‌ی یه‌كێتیی تێدایه ناچار هه‌ر لێكترازانی تێدا ڕووده‌دات. له ئێستاش دا پێموایه: ئه‌گه‌ر ئینشیقاق له ناو یه‌كێتیی دا ڕووبدات ڕه‌نگه له ستراتیژ دا له به‌رژه‌وه‌ندی پارتیی دا نه‌بێت. چونكه ئه‌كرێت له‌و دوو باڵه‌ی كه جیابوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، دوو حیزبی تۆكمه بنیاد بنێن.
پێموایه: تا باڵی ناوه‌ند هه‌بن ئه‌وا باڵی زۆرینه (باڵی بنه‌ماڵه) ناتوانن حیزبێكی تۆكمه كه له ژێر گوتاری خۆیان دا بێت بنیاد بنێن. تا باڵی زۆرینه‌ش هه‌بن، ئه‌وا باڵی ناوه‌ند ناتوانن هه‌رچیان بوێت بیكه‌ن.
كه‌وابو: تا یه‌كێتیی ناو مالی خۆی پته‌و نه‌كات (ئیدی به جیابوونه‌وه بێت یاخود به‌ڕیكه‌وتنێكی ڕاستگۆییانه)، ئه‌وا هه‌میشه حیزبه‌كانی تر به‌تایبه‌ت (پارتیی) كار ده‌كه‌ن كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كێتیی ئاراسته بكه‌ن.