هێرش عەبدولڕەحمان: بۆچی بارزانی لە ناکاو پرسی ریفراندۆمی وروژاند؟

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەڵامی ئەو پرسیارە, پەیوەندی بە شکستی هەوڵەکان پارتی و لۆبی حکومەتی هەرێم لە واشنتۆنەوە هەیە, کە دوای سەردانەکەی فواد حسینیش لەگەڵ عەبادی بۆ واشنتۆن, کۆشکی سپی رەتیکردۆتەوە بە فەرمی، داوەت بۆ بارزانی بەرێ بکات. بەڵکو داوایانکردووە کە پێویستە داوەتکردنەکە لەرێگەی حکومەتی عێراقی یەوە بێت و، بە ڕەزامەندی عەبادی بێت.
پاش گەرانەوەی عەبادیش بۆ عێراق، فواد حسین هەفتەیەک لە واشنتۆن مایەوە بۆ ئەوەی لۆبی بۆ بارزانی بکات، بەڵام هەوڵەکانی ئەنجامی نەبوو، بەتایبەت پارتی لە ئاستی پێشوازییەکە و کاتەکەی ڕازی نییە، کۆشکی سپی دوای شەش مانگی تری داناوە و بەو مەرجەی عەبادی رازیبێت و تەنیا جێگری سەرۆکی ئەمریکا ببینێت. بۆیە دوای گەرانەوەی فواد حسین، پارتی بێ هیوا بوو لە ئەمریکا و پرسی ریفراندۆمی وروژاند بۆ ئەوەی سەرنجی ئەمریکا و بەغداد رابکێشێت.

هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر ریفراندۆم.
بەپێی بەدواداچونەکانم وەزارەتی دەرەوە بە هیچ شێوەیەک پشتیوانی ریفراندۆم ناکات, گاڵتەیان بەو بریارەی بارزانی دیت وە راشییان گەیاند, کە دان بە ئەنجامەکەیدا نانێن هەر کەسێک ئەو جوداخوازیە بکات، ئەیوەستێنن. ئەبیت پارتی بچێتەوە بەغدادو هەر ئەبیت لەگەل عەبادی رێکبکەوێت. بێ رازیبوونی بەغداد ناتوانیت هیچ هەنگاوێک بنێت. بۆیە ئەمریکا لەسەر پرسی ریفراندۆم، هیچ فشارێک ناکات و، ئەزانێت پارتی بەمەبەستی فشار ئەو پرسە بەکار دێنێت و، پێشتریش هەمان ئەزمونیان هەیە کە پارتی بازرگانی بە کارتەکانی کوردەوە ئەکات.
تیبینی: پارتی زمانزانی زۆریان هەیە، ئەتوانن بۆ راستی و دروستی ئەو قسەیە، پەیوەندی بکەن بە وەزارەتی دەرەوە و، واز لەو درۆ دەلەسە بینن، تەحەدا ئەکەم ئەو هەواڵەم بە درۆ بخەنەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت