لوقمان مستەفا: بەڵێ کاراکردنەوەی پەڕلەمان گرنگترە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ماوەیەکە هەندێ لە بەرپرسە بالاکانی بەڕێوەبەرانی پرسی ڕیفراندۆم بە هەناسەیەکی تەنگ و, بەشێوەی تاڕادەیەک ئستفزازیی لە چەندین لێدوانیاندا دووبارەی دەکەنەوەو دەڵێن: ڕیفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی بەبێ پەڕلەمانیش ئەنجام دەدرێت.
ئاخر بەڕێزینە: هەرچی بڕیارێک لە بارەگا حیزبیەکانەوە دەردەچێت ناچێتە چوار چیوەی یاساوە، تەنها بڕیارێکی سیاسیەو هیچیتر. دەتوانرێت تانەی لێبدرێت و ڕاوەستێنرێت تاڕەدەی هەڵوەشاندنەوەش، لەبەر ئەوەی پەڕلەمان تەنها شوێنی شەرعی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و شوێنی دەرکردنی یاساو، بریارە چارەنوس سازەکانە. ئەود ەزگا شەرعیەیە، کە هەڵبژێرراوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.
پاشان، لەگەڵ ئەوەی هێزێکی یاسایی هەیە لە هەمان کاتیشدا لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکانەوە معتبر ترەو زیاتر باوەڕ پێکراوە.
بەڵێ پەرلەمانی کوردستان، هەر وەک ووڵاتانی تر ئەو دەزگا نیشتیمانییە کە هاوڵاتیان بۆ ڕزگاربوون لە جەبەڕووت ودەسەڵاتی ڕەهاو بێ سنووری تاکڕەوەی و سنورێک بۆ دەسەڵاتی تاکڕەوی دامەزراوە، بۆ ئەوەی هەموو بڕیارو دەسەڵاتەکانی حکومڕانی کۆنەبێتەوە لەژێر دەستی چەند کەسێکی کەمدا و چارەنوسی میللەتێک دیاری بکات، لەکاتێکدا پەڕلەمانێکی شەرعیت هەیە کە بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانانە لە ووڵاتدا لەجیاتی تاک بڕیاری کۆدەنگی ودەنگی خەڵک بەگشتی و بەشێوەیەکی یاسایی بڕیار لە کێشە چارەنوس سازەکان دەدات.
هەر بۆیە لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە لە ڕووی یاساییەوە، دەبێت پەڕلەمان یاسای ڕیفڕاندۆم تاووتوێ بكات و بڕیاری كۆتایی لەسەرچۆنێتی جێبەجێكردنی بدات، جا ئەگەر تۆ پەڕلەمانەكەت وەك باڵاترین دەزگای یاسا دانان پەك خرابێت، دەبێت چۆن و چ شەرعەتێك بدەیت بە ڕاپرسیەكە، یاخود پرسی سەربەخۆیی، ئەوە شەرعیەتی نێودەوڵەتی نێوخۆیش دەخرێتە ژێر نیشانەی پرسیارەوە.
بۆیە بەفەرمی پەرلەمانی کوردستانە، یاخود ئەنجومەن نیشتمانیی کوردستانە،ئەم ئەنجومەنە نوێنەرایەتی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان دەکات و ھێزی یاسا دانەری حکومەىتی ھەرێمی کوردستانە.
گرنگیەکەی لەوەدایە کەپەرلەمانی کوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەکی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە کار کە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی کە لە ماددەی 110ی دەستووری کۆماری عێراقی فیدڕاڵیدا ھاتوون.پرسی ڕیفراندۆمی بەدەست هێناوە.
بۆیە تکایە ئێوەی سیاسی بەرپرسیاریەتیەکی میژویتان لەسەر شانە لە کۆمەڵگادا، بێگومان ڕێزی خەبات وماندوبونی ئێوەدیارە وقورسایی وبایەخی خۆتان هەیە، هەرلە ڕۆژگارە سەختەکانی کۆڕی خەباتی شاخ و، ئێستاش لە ژیانی مەدەنیدا، دەبێت بەهەمان گیانی خەباتی پێشمەرگایەتیەوە بەڕۆڵی خۆتان هەستن هەر لە سازان و یەک ڕیزی نێوماڵی کوردی و، تا ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی. ئەوەی دەمێنێتەوە ڕێکارە یاساییەکانە جێێ بێڵن بۆ خەڵەکە یاساییەکە، کە بەبڕوای بەندە پێش هەموو شتێک کاراکردنەوەی پەڕلەمانی کوردستانە، کە کۆمەڵە کەسانێکی یاساناس و پرۆفیشناڵ لە بواری یاسادا لەنێوپەڕلەماندا بوونیان هەیە، بێشک دەتوانن ئەو دەنگەبن کە پرسە چارەنوسسازەکان بە یاسایی بکەن و بیگەیەنن بە کۆمەڵگای نێەدەوڵەتی و دۆست و نەیارەکانی کەلی کوردستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت