جەزا ئەحمەد فارس: پارتى سیاسەتەکانى یەکێتى ئاڕاستە دەکات.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو باڵباڵێنەى کە لەناو یەکێتى نیشتیمانى کوردستاندا هەیە هەمیشە لە لایەن پارتییەوە بەکار هێنراوە بۆ بەدەست هێنانى ئەو ئامانجەسیاسیانەى کە هەیەتى، بۆیە دروستکەرى بڕیار لەناوپارتى دیموکراتى کوردستان سیاسەتەکانى خۆى بەرامبەر یەکێتى لە سەر ئەو بنەما دروست کردووە کە بە هەرشێوەیەک بێت بارودۆخى ناو یەکێتى بەشلۆقى و ناجێگیرى بهێڵرێتەوە لە پێناو ئەوەى کە یەکێتى و بەو شێوەیە ئاراستە بکات کە لە گەڵ بەرژەوەندیەکانى پارتى دەگونجێت.
پارتى لەدواى دروست بوونى ئۆپۆزسیۆنێکى بەهێز لە هەرێمى کوردستا کە مەبەستمان ساڵى (2009)یە دەستى کرد بە داڕشتنى سیاسەتێک بە مەبەستى ئاڕاستەکردنى یەکێتى بۆ بە دیهێنانى بەرژەوەندیەکانى.
ئەکرێت بڵێن کە پارتى سەر کەوتوو بووە لە سیاسەتى ئاراستە کردنى یەکێتى، چونکە بەوشێوەیەى کە خۆى مەبەستیەتى توانیویەتى لە زۆر بەى بارودۆخە سیاسیەکاندا.

یەکێتى ئاراستە بکات.
لێرەدا چەند نمونەیەک دەخەینە ڕوو سەبارەت بە ئاراستە کردنى یەکێتى لەلایەن پارتیەوە ،ئەکرێت در ێژکردنەوەى ماوەى سەرۆکایەتى (مەسعود بارزانى) لە ساڵى (2013) بە گرنگترین خاڵى ئاراستە کردنى یەکێتى دا بنێین لە لایەن پارتیەوە، لەبەر ئەوەى لەو کاتەدا هەموو یەکێتى ئەوڕاستیەیان دەزانى کە ئەمە کارێکى نایاساییە بەڵام بەهۆى ئەوەى کە پارتى تواناى ئاراستەکردنى سەر کردایەتى یەکێتى هەبوو، پێکەوە ماوەى (2) ساڵ سەرۆکایەتى بارزانیان لە پەرلەمان درێژکردەوە.
بەکۆتایهاتنى ئەم (2) ساڵ درێژکردنەوەى ماوەی سەرۆکایەتى هەرێم یەکێتى وەک پارتێکى سیاسى نەیتوانى رێگربێت لە بەردەم مانەوەى بارزانى لە پۆستەکەیدا، وە هەروەها هەندێک لە بەر پرسانى ئەم پارتە لە سەر ئاستى باڵا تاوەکو ئێستاش وەک سەرۆکیکى شەرعى تەماشاى بارزانى دەکەن.
کاتێک بزووتنەوەى گۆڕان رێکەوتنى لە گەڵ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەست پارتى لە رێگەى شانە نوستوەکانى خۆیەوە لەناو یەکێتى دەستى کرد بە هێرشکردنە سەر گۆران و ئەو رێکەوتنە، بۆیە رێکەوتنى نێوان گۆڕان و یەکێتى لە چوار چێوەى حیبرى سەر کاغەز مایەوەو نەچووە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ئێستاش پارتى دیموکراتى کوردستان دەیەوێت جارێکى تر شانە نوستووەکانى خۆى لەناو یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەکار بیەنێتەوە دژى ئەو سەر کردەو پلە باڵانەى کە لەناو یەکێتى نیشتیمانى کوردستانن و دەیانەوێت ئەم پارتە بەرەو ئەوە ئاراستە بکەن کە بکەوێتە دژایەتى بەرژەوەندیەکانى پارتى.
لەپاڵ ئەوەى کە پارتى بەبەرنامە کار لە سەر دروست کردنى پشێوى دەکات لەناو یەکێتیدا وە مەبەستیەتى یەکێتى وەک پارتێکى لاواز بمێنێتەوە بۆ ئەوەى کە بەردەوام بێت لە سەر ئاراستەکردن و بەکارهێنانى.
لەراستیدا ئەو پەرتەوازییەى کە ریزەکانى یەکێتى گرتۆتەوە لە سەر ئاستى بەرز شانسى ئەوەى داوە بە پارتى کە بەوشێوەیەى خۆى دەیەوێت یارى بەچارەنوسى یەکێتى بکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت