ئاسۆ کوردستانی: بۆ عەلی عەونی و هاوشێوەکانی.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

(شەللاتی ) ناونیشانی فەرمانبەڕێک بوو لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی بۆ چاودێریکردنی نرخی شتومەک دامەزرابوو، بۆ ئەوەی فرۆشیارەکان بە نرخی گران شت نەفرۆشن بە هاوڵاتیان و بازار قۆرخ نەکەن، بەڵام لەگەل تێپەربونی کات فەرمانبەرە چاودێڕەکان ( شەللاتی یەکان ) خۆیان فێریی بەرتیل وەرگرتن بون و بێ دەنگ بوون لە بەرزبونەوەی نرخی شتومەک لە بازارەکان.

کاتێک حوکمەت بەم کاڕەی زانی چەند فەرمانبەرێکی تری بە ناوی (سەرسەری) دامەزراند لەناو بازارەکان بۆ چاودێری کردنی ( شەللاتی یەکان ) بۆ ئەوەی نەتوانن بەرتیل وەربگرن لە بازرگانەکان و گەندەڵی بکەن لە ئیشەکەیان،
دوای ماوەیەک ئەمانیش ( سەرسەری یەکان ) فێری بەرتیل وەرگرتن بوون و چونە ڕیزی گەندەڵەکان لە دوای ئەم مێژووە وە نازناوی ( شەللاتی و سەرسەری ) بڵاو بوەوە لەناو نەتەوەکانی ناوچەکە، بۆ ئەو مرۆڤانە بەکار دێت کە خراپەکار و گەندەڵن .
جا عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی و خوێندەوارەکەی پارتی: گەنج و لاوی بەردەڕکی سەڕای سلێمانی و گردەکەی گۆڕان شەللاتی نین، شەللاتی و سەرسەری ئەوانەن کە شەنگالیان فرۆشت و بەرتیریان وەرگرت و مامەڵەی شارێکی کورد یان کرد لەگەڵ داعش و بە هەزاران کچ و ژنی یەزیدی یان بەجێهێشت بۆ داعش و، پارێزگاری یان لێ نەکردن و بەبێ تەقە شارێکیان تەسلیم بە داعش کرد.
شەللاتی و سەرسەری ئەوانەن کە بازرگانی یان لەگەڵ داعش ئەکرد و نەوتی داعشیان رەوانەی تورکیا ئەکرد لە زاخۆ وە، لە هەمان کاتدا داعش پێشمەرگەی دیلی سەر ئەبڕی.
شەللاتی و سەرسەری ئەوانەن بانگەوازی دەوڵەت و سەربەخۆیی و ڕێفراندوم ئەکەن و خۆیان بە پارێزگاری نیشتیمان ئەزانن و لەملاوە دەیان مۆڵگای سوپای تورک لەسەر سینەی نیشتیمان وەک دوممەڵ زەق ئەکەنەوە.
شەللاتی و سەرسەری ئەوانە بوون لە پێناو برنج و خۆرشتێکی کۆماری ئیسلامی کەواسوری بەر لەشکری سوپای پاسدارانی داگیرکەر بوون بۆ سەر ناوچە ئازادکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمەڵەو دیمۆکراتیان شەهید ئەکرد بۆ پارووە نانێ یان بۆ پاکەتە جگەرەیەکی شیرازی.
شەللاتی و سەرسەری ئەوانەن کە پێش گاردی کۆماری و سوپای بەعس کەوتن بۆ داگیرکردنی هەولێر و پەرلەمانی کوردستان لە 31 ی ئابی شوم و ڕەش.
شەللاتی و سەرسەری ئەوانەن کە پایتەختی هەڕێمی کوردستان یان پرکردووە لە عەرەبی داعشی و تورک و میت و عوسمانی وە خاکیان بەسەردا هەراج ئەکەن و لەملایشەوە پەرلەمانی کوردستان پەک ئەخەن و ڕێگری لە سەرۆکی شەرعی و یاسایی پەرلەمان ئەکەن، وە میدیای ئازاد و پێشمەرگەی بە هەڵوێست و دەنگی ئازاد یاساخ ئەکەن لە پایتەخت و ئاودیوی دێگەڵە و پردی ئەکەنەوە بە زەبری چەک و ستەم.
بەردەرکی سەرای سلێمانی و گردەکەی گۆڕان پرە لە گەنجی خوێن گەرم و ڕۆشنبیڕ و بە هەڵوێست لە خەمی ئایندەی نیشتیمانێک دان، هەوڵ ئەدەن کە تیشکی خۆڕی بۆ بگەرێننەوە و مێژوی رەشی ئێوەش بنوسنەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
باشتر وایە سەردانێکی بەردەرکی سەڕای سلێمانی بکەی بەبێ فەوج و قایش و عارەبان، دڵنیات ئەکەمەوە کە شەللاتی یەکانی ئێمە رۆشینبیڕن وەک لای خۆتان دەستت بۆنابەن و وەک پیرباڵ پڕ شەقت ناکەن و کلکە دەمانجە لە سەرتدا بەکار ناهێنن، بۆ ئەوەی لای ئەو کتێب فرۆشانەی سەرسەکۆکان کتێبێکی فەرهەنگ و زمانی کوردیت پێ بخەشرێت بۆ ئەوەی تۆزقاڵێک مێژووی نەتەوەکەت بزانیت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت