ھەرێم ئەردەڵانی: باشوی کوردستان لە نێوان خەونی بە دەوڵەت بون و ئەگەرەکانی لە دەستدانی خۆبەڕێوەبەری.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئێمەی کورد زۆر لە مێژە خەبات دەکەین لە پێناو بەدەستھێنانی مافی سەربەخۆی و بوونی قە وارەیەکی سەربەخۆی تایبەت بە نەتەوە بێ دەوڵەتەکەمان، بەڵام تائەمڕۆ نەمان توانیوە بگەین بەو خەونەمان کە ئەویش بەھۆی ناکۆکی ناوخۆی خۆمان پاشان دەستی زلھێزەکان و دوژمنەکانمان بەڵام پێویستە لە م دۆخەی ئێستادا یاریزانی سیاسی نوێی خاوەن بڕیاریی ڕاستەقینە بھێنینە نێو گەمە سیاسییەکانەوەو زۆر بە ھەستیارییەوەیەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخە چاوەڕوانکراو نەکراوەکاندا بکەن بۆ ھەموو پێشھاتێک پلان و بەرنامەڕێژی پتەویان ھەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ رەخسانی دەرفەتی گونجاو لە باردا دەستەوەسان نەبین ئەگەر بەم مۆدێلە قەڵبە سیاسی یەیی بێزراوەی ئێستاوە بەتەمای دروستبونی دەوڵەت بین زۆرنزیکە ئەم ئەزمونە فەشەلەی پڕ کەموکورتییەی ئێستاش لە دەست بدەین، کە ماوەی زیاتر لە 25 ساڵە خەریکی دزین و بەھەدەردانی سامانی ئەم ھەرێمەن بەناوی حکومەتی ھەرێمەوە.

 ئەوانەی کە دەھۆلی سواویی سەربەخۆی دەکوتن و زوڕنای ریفراندۆمان ئەژەنن سەرەتا بابێن ریفراندۆم بۆ کردنەوەی پەرلەمان و شەفافی داھاتی ئەم وڵاتەو ئازادی ڕادەربڕین و یەکگرتنەوەی ئەمدیو ئەودیوی دێگەڵەو تەبایی نێوان ھێزە سیاسییەکانی ھەرچوار پارچەی کوردستان بکەن.

 ئاخر لە کوێی ئەم جیھانەدا شتی وا ھەبوە تۆ نەتوانیت نێوماڵی خۆت یەکبخەیت و خۆت گەورەترین بەربەست بیت لەسەر ڕێی دیموکراتی، کەچی بێت و بە بالۆرەی سەربەخۆی گوێی میللەت پڕکەیت.

 لە ئێستادا ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست بە گۆران کارییەکی زۆر وردو ھەستیاردا تێپەڕدەبێت زلھێزەکان خەریکی گۆڕینی نەخشەی ناوچەکەن لەسەر ئەساسی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، جا کوردستانیش بەدەرنی یە لەو گۆڕانکارییانە. بۆیە بەم سیاسی یانەی ئێستاوەو، بەم جۆرە لە سیاسەت کردنەوە، ناتوانین مافی سەربەخۆی بەدەست بھێنین.

ئێمەی کورد ھەمیشە لە دەریایی سیاسەتدا مەلەوانێکی باش نەبوین بگرە ھەمیشە ھەوڵمانداوە نەخنکێین و بەس ئەم دەرفەتەی ئێستا لە ناوچەکەدا ھاتوەتە ئاراوە دەرفەتێکی زۆرباش و لەبارە، بۆیە دەبێت نەھێڵین لە دەستمان بچێت. ھەمیشە سیاسەتی سیاسییەکانی ئێمە لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵەو ھۆزو حیزبەکانیاندا بوە، نەک نەتەوەکەمان. من دەپرسم سیاسی و دەم سپی یەکانی ئێمە تائێستا چەند لۆبی بەھێزی نەتەویتان دروستکردوە.؟

پەیوەندی یە شەخسی و حیزبی یەکانتان باش چەند پایەیی ئابوری بونیاتنانی دەوڵەتداریتان بونیات ناوە.؟

سیاسەتی نەوتیتان جوانە کوا سوپایەکی بەھێزی نیشمانی.؟

ھێز و لیواو فەوجی فڵان و فیسارتان جوانە، کواسیاسەتی بازرگانی و بازاڕ.؟ کۆمپانیاکانی حیزبتان جوانە، کوا کارگەو پیشەسازیتان.؟

پشک پشکێنەکانتان جوانە، کوا یاساو پەرلەمانتان.؟ ئەویشتان پیسکرد وەک پەرێزی خۆتان. کوا کشتوکاڵ و بەرھەمھێنانتان.؟

میوەو سەوزەی تورکی و ئێرانی تان نۆش، کوا سۆزداریتان بۆ ھاونیشتیمانیان؟ زەربی سفرتان کردون کەواتە ئێوە تائێستانەتان توانی بێت ھیچ یەکێک لەو پایانە بونیاد بنێن ئیتر چ دەوڵەتێکمان بۆدروست دەکەن. بەھەڵکردنی ئاڵایەک دوژمنەکانتان ھێنایە قسە. ئەی ئەگەر باسی سەربەخۆیتان کرد، چی رودەدات.؟

ئایا توانای ئەوەتان ھەیە پێیان بڵێن ئیمە خۆمان خاوەن بڕیاری خۆمانین. یان وەک بابەتی ئاڵاکە دەڵێن بمان بورن زۆریان لێکردین! جابۆیە لە کۆتایدا دەڵێم: پیاوی باش بن ئەگەر کاریی باشتان پێناکرێت بۆمان ژیانی نەتەوەیەک لەمە خراپتر مەکەن و نەھامەتی زیاتر مەھێنن بەسەری دا.

.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت