کاوسێن بابەکر: یەکێتی و سەرچاوەی بڕیار.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێناسەی یەکێتی، بەپێی پرۆگرام و پەیڕەویی ناوخۆی پەسندکراویی دواکۆنگرە لە 01-06-2010 دا، بریتیە لە؛ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، حزبێکی سوشیالدێموکراتی گەلی کوردستانی عێراقە، بەو پێیەش ئەم حزبە بەدرێژایی مێژووی خەباتی لەڕیزی پێشەوەی خەباتکارانی دێموکراسی دابووە و تا ئێستاش لەسەر ئاستی کوردستان و عێراقیش دێموکراسیترین ئاڕاستەی سیاسیە، بۆیە دەبێ لەئیدارەدانی ناوخۆشدا مکوڕبێ لەسەر، پرەنسیپەکانی دێموکراسی و چارەسەری هەر کێشەو گرفتێکی ناوخۆ لەچوار چیوەی پەیڕەوەکەیدا. بەداخەوە بەهۆی نەخۆش کەوتنی هەڤاڵ مام جەلال، کێشە ناوخۆکانیش بەریان بۆ پێشێلکردنی پەیرەو پڕۆگرام، کەوەک دەستورێک وایە بۆ هەر حزب و ڕێکخراوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، بووەتە شتێکی زۆر ئاسایی!

1- لە 01-06-2010 وە، دەکاتە نزیکەی 7 ساڵ کۆنگرە نەبەستراوە!کە 3 ساڵ جارێکە{مادەی 14}
2- پلینیۆم کارایی تەنها 3- 6مانگی هەیە، تا تەمەنی شەرعی سەرکردایەتی و دەزگا هەڵبژێراوەکان درێژبکاتەوە، لەکاتی نەبەستنی کۆنگرە لەوماوەیەدا، سەرکردایەتی شەرعیەتی نامێنێ {مادەی 18 }.
3- {مادەی 2} پێشێلکراوە کەداوای کۆنگرەی نائاسیی دەکات لەماوەی دوو مانگدا لەکاتی لەکار نەمانی سکرتێری گشتی بەهەر هۆیەک بێت.
نەبەستنی کۆنگرە هۆکاریکی سەرەکیە بۆسەر لاوزی پرەنسیپە حزبیەکان و بڵاوبوونەوەی پشێوی لەدام و دەزگاکاندا، کە لەئەنجامدا پەرت بوونی بڕیاری سەرەکی و ناوەندی شەرعی، کەلە بالاترین دەزگای حزب کە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیە، لێدەکەوێتەوەو چەندین سەرچاوەی بڕیاری ساختە سەر دەردێنن، واتا سەرچاوەی بڕیار بەتۆکمەیی نامێنێتەوە، لێرو لەوێ جۆرێک لە بڕیاریی ناسەرەکی قوت دەبنەوەو وەک بڕیاری ناوەندی حزب خۆیان نمایش دەکەن، ئەوەش کاریگەریەکی گەورە لەسەر بڕیار و ناوبانگی حزب دادەنێ و جۆرێک لەسەرشێوان و بێمتمانەیی لەناوخۆ و دەرەوەی حزب دروست دەکات. ئەوەش بۆ ناوبانگی یەکێتی کەتائێستاش جێگای خۆی وەک حزبێکی کاریگەرو پڕ تواناو متمانەدار لەلای حزبەکان و کۆمەڵگاو ناوچەکە و لەسەر ئاستی جیهانیش تاڕادەیەک پاراستووە، زۆر خراپ دەشکێتەوە، یەکێتی کە کۆڵەگەی ئارامی و ڕاوەستاوی حکومەت و کۆمەڵگایە، ئەم دیاردەیە وەک خۆرکە لەهێزوو توانای کەم دەکاتەوەو ئەگەر بەزوویی کۆنگرەیەکی نائاسیی نەبەسترێ ئەوا درێژەدەکێشێ و بە بڕیارو ڕاسپاردە، سرنجڕاکێشانی ئەم و ئەو ئەم کێشەیە چارەسەر ناکرێ.
مانەوەی ئەم کێشانە پشێوی لە باری سیاسی و ئیداری هەرێمیش دەکات وئەم هەنگاوانەی یەکێتی بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان ناویەتی وپڕۆژەیەکی وقعی پێشکەش کردووە و تا ڕادەیەکیش دەرگای چارەسەر بە پێشوازی پارت و حزبە کوردساتانیەکان و عێراق کراوەتەوە، بەرەو لاوازی و پوکانەوە دەچێ و ئەو هیوایەی خەڵکیش کە بە هەوڵەکانی یەکێتی هەڵواسیوە بەبادەچێ!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت