femen-egypte-1

محەمەد هەریری: فێمن‎ FEMEN ‎و خۆ ڕوتکردنەوە وەك نارەزایی دەربڕین. بەشی یەکەم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خۆ ڕوتکردنەوە وەک نارەزایی دەربڕین بۆتە دیاردەیەک لەو سەردەمە، وەك تاکتیکێك بۆ ناڕەزایی دەربڕین، یەکەم ‏ناڕەزایی دەربڕین بە ڕووتی لەلایەن گروپێکی ئاینی هاتە کایەوە، لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی روسیا کە بەناوی گروپی ‏Doukhobors ‎دوخبورەوە سەری هەڵدا. دوخبور بە مانای جەنگاوەرە ڕوحانیەکان ‏Spirit-Wrestlers ‎دێت کە دەڵێن: ‏مێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 18یان هەڤدە یان شازدە‎.‎

یەکەم رەهبەری ئەو گروپە ناوی سیلڤان کۆلیسنیکۆڤ‎ Silvan Kolesnikov ‎بوو کە لە گوندێکی ئۆکرانیای ئێستا لە ‏دایك بووە، کە لە نیوان سالانی 1755- 1775 رەهبەری ئەو گروپە بووە. بیروباوەری ئەو گروپە ئەوەیە کە خوا لە هەموو ‏کەسێکدا بوونی هەیە، بۆیە هیچ پیویست بە قەشە و پیاوانی دینی و نەزم و تقوسی ئاینی ناکات، و هیچ ئیعترافیکیان بە کڵیسا ‏و حکومەتی سێکیولار و ئینجیل و ئولوهیەتی حەزرەتی مەسێح نەدەکرد. لەبەر نەگونجانیان لەگەڵ بیروباوەڕی خەڵك ‏و رەتکردنەوەی زەوقی گشتی بۆ خۆڕوتکردنەوەیان لە کاتی نارەزایەکاندا بریارندا لە نێوان سالانی 1898 – 1899 کۆچ ‏بکەن بۆ دەروەی روسیا و دواجار بەشێوەیەکی سەرەکی لە کەنەدا و ویلایەتە یەکگروەکانی ئەمریکا گیرسانەوە‎. ‎
جۆرەکانی ‏تری خۆروتکردنەوە زۆرن لە فەرهەنگی ئەوروپادا: کەسانێك لە دژی خراپ مامەڵەکردنی ئاژەڵ لە ئەوروپادا خۆیان ‏ڕووت دەکەنەوە. کەسانێکی تر لەدژی شەڕ و جەنگ و لە پێناو ئاشتی لە خۆپیشاندانەکان خۆیان ڕووت ‏دەکەنەوە. هەندێك هەر بۆ خۆشی خۆیان ڕووت دەکەنەوە وەك ڕۆژی لێخوڕینی پاسکیلسوارانی ڕووت‎ World Naked ‎Bike Ride . ‎یان بۆ داواکردنی مافی ڕووتبوون لە شوێنی گشتیدا‎ “the right to be naked in public”. ‎ئەو گروپە ‏بە ناوی‎ The Freedom to be Yourself ‎ئازادی بوونە خودی خۆت دامەزرا لە لایەن ‏Vincent Bethellلە ساڵی ‏‏ 1998لە ئەمریکا‎.‎
هەندێکیان داوای مافی ڕووتکردنەوەی بەشی سەرەوە دەکەن بەناوی بزوتنەوەی بەشی ئازادی بەشە سەرەوە‎، ‎topfreedom movement ‎ ئەو بزوتنەوەیە لە بنچینەدا لە کەنەدا دروست بوو، دوایی تەشەنەی کرد بۆ ئەمریکا و سوید ‏و دانمارك و چەندین وڵاتانی تری ئەوروپا، تێزی سەرەکی ئەو تۆپفرییانە ئەوەیە دەڵێن: دەبێت وەك پیاو کاتێ بەشی ‏سەرەوەمان ڕووت کردەوە ئاسایی بێت و لە دژی یاسا و نەرێتە کۆمەڵایەتیەکان نەهێتە حیساب کردن‎!!‎
وەك لەسەرەوە باسمان کرد ئۆکرانیا مەڵبەندی یەکەم گروپی ناڕەزایی دەربڕین بە ڕووتیەوە بوو بەناوی گروپی ‏دوخبورەوە یان جەنگاوەرە ڕۆحانیەکان، هەرچەندە گروپێکی ئاینیش بوون، کەچی فێمنستە ڕادیکاڵەکانی ئۆکرانیا بە ‏سروشت وەرگرتن لە دوخبورەوە یان جەنگاوەرە ڕۆحانیەکانەوە کاریگەرترین گروپی فێمنستی ڕادیکاڵی ناڕەزایی ‏دەربڕین بە ڕووتیان دامەزراند، کە لە هەموویان چالاکتر و کاریگەرتر بوون، ئەویش بزوتنەوەی فێمنە‎ FEMEN ‎کە ‏گروپێکی فێمنستی ڕادیکاڵین لە شاری کیڤی ئۆکرانیا دامەزرا لەلایەن ئانا هوستۆل‎ Anna Hutsol ‎لە ساڵی 2008‏‎. ‎ کاتیك ‏دەڵێین: کاریگەرتر لەبەر ئەوەیە ئەو گروپە سەرەڕۆیە فێمنستیە لە ڕێگای ئەو ئامرازەی خۆڕوتکردنەوەیە بەرگری لە ‏زۆر کێشەی هەق دەکات کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە دەستیانەوە دەناڵێنێت. وەك خۆپیشاندانی ڕووت لە دژی سێکسی ‏توریزم، ئاژانسەکانی جیهانی زەواج کە وڵاتی ئۆکرانیا بەشێوەیەکی تایبەتی بە دەستیەوە دەناڵێنێت، هەروەها قاچاغی ‏ژنانی ئۆکرانی کە وەک کۆیلەی سێکسی بەناوی کارکردن دەبردرێن دوایی بازرگانی سێکسیان پێ دەکەن‎. ‎ ساڵانە ‏خەڵکێکی زۆر تەنها بۆ سێکسکردن و رابواردن دەچنە ئۆکرانیا و وڵاتانی تر. هەروەها ئینتەرنێت پڕیەتی لەو سایتانەی ‏بەناوی زەواج لە کچە ئۆکرانیەکان کە وەک بازاڕی کۆیلایەتی کۆنی جیهانی کۆن عەرزکراون. بەو دوایە ئەو ‏بزوتنەوەی فێمنە پەلوپۆی هاوێشتوە بۆ زۆربەی وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی خۆرئاوایی و ئەمریکا لە زۆر ‏بۆنە سیاسیەکان دوو سێ ژنی ڕووت و قووت دەبینیت لە ناکاو لە ناو خەڵکدا خۆیان ڕووت دەکەنەوە لە دژی دۆزە کێشە ‏لەسەرەکان. هەندێك جار ئیشەکە ئەوەندە ڕەزیل دەکەن لەبەر کەمی توالێتی گشتی دەیان کچی ئۆکرانی خۆیان بەتەوای ‏لەبەردەم ئاودەستێکی گشتی ڕووت کردەوە لە ئۆکتۆبەری 2010‏‎.‎
بەودوایە سەرنجم دا، چەند سایتیکی فێمنستانی کوردیش جۆرێك لە ڕێکڵامکردن دەکەن بۆ ئەو فێمنانە، و وێنەی نیمچە ‏ڕووت بڵاودەکەنەوە کە لەسەر جەستەیان نوسراوە، جەستەم شەڕەفی کەس نییە‎”!! ‎وەك هەمیشە بەبێ بیرکردنەوە لە ‏شیاوی ئەو ئامڕازە بۆ کچانی کورد و کۆمەڵگای کوردی‎.‎
دامەزرێنەری فێمن ئانا هوستۆل‎ Anna Hutsol ‎فێمنەکان پێیان وایە ناڕەزایی دەربڕین بە ڕووتی تەنها ڕیگایە بۆ ئەوەی ‏گوێت لێبگرن، ئەگەر خۆپیشاندانێکی ئاساییمان کرد بە چەند لافیتەوە، کەس گوێ بە داواکاریەکانمان ناگرێت‎.‎
لە هەمووی کۆمیدیتر لە کاتی پاڵەوانێتی ئەوروپای 2012 کە لە ئۆکرانیا و پۆلەندا ڕێکخرا، فیمن بە رووتی لە ئۆکرانیا ‏خۆپیشاندانیان کرد لە پێناو نایاسایی کردنی سۆزانیەت و سێکسی سیاحی، کەچی لە پۆڵەندا گروپێك لە ژنانی لەشفرۆش، ‏هەر ئەوانیش بەڕووتی خۆپیشاندانیان کرد لە دژی داواکاریەکانی فێمنەکانی ئۆکرانیا و لافیتەکانیان لەسەریان نوسرابوو: ‏فێمنەکان دەست مەخەنە ناو بزنز و کاری ئێمە‎!! “Femen! Get the fuck out of our business”.‎
ڕەخنەیەکی زۆر ڕوبەڕووی فێمن بوەوە هەر لەناو خودی ئۆکرانیا کە تاوانبارکران بە بایەخدان زیاتر بە خۆ دەرخستن ‏لە بەرگریکردن لە دۆزەکانیان، رەخنەکان لە ئاستی جەماوەری و ئەکادیمی بوون. لە کاردانەوەکانی خەڵك لە دژی ئەو ‏جۆرە ناڕەزایی دەربڕینە بە ڕووتی، زۆر لە فێمنەکان لەلایەن خەڵکی تر هەڕەشەیان لێدەکرێت، و خۆشیان لە زۆر ‏چاوپێکەوتندا دەڵێن لەلایەن کەسوکاریان سزا دراون بە برینی هەموو پەیوەندیەک لە گەڵیان‎.‎

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت