بەختیار شارەزوری: گۆڕانکاری ناوچەیی و بەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکان و پاوانخوازی پارتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەرژەوەندی وڵاتە زل هێزەکان خەتی کێرڤی پەیوەندیەکان دیاری دەکەن، بەرژەوەندی ئەو خاڵەیە کە هێزکان لە پۆینتێکدا کۆدەکاتەوە، دەکرێت نەخشەی بەرژەوەندی ولاتە زلهێزەکان چەند ئاستێک بن، لەسەر ئاستی (ئابوری ، سیاسی ، جیپۆلەتیکی ، گواستنەوە، ماتریالی بەکاربردن، بازاڕ دروستکردن و… هتد )، پێش کەوتنی تەواوەتی داعش ڕەسمی دابەشکاری لەسەر بناغەی بەرژەوەندی وڵاتە بەهێزەکان دیاری دەکرێت و لە پشتی کەوالیسەوە دەگەنە ڕێککەوتنێک ( ئەڵبەت میدیا و ڕاگەیاندنەکانیش هەر وەک دەمامک بەکار دەهێنرێت ). دیارە پێش ئەوەی وڵاتەکان بچنە سەر مێزی ئەم دابەشکاریە، هەر کامیان شەڕی ئەوە دەکات کە چوە سەر ئەم مێزە زۆترین کارتی پێ بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت کارت بە کارتی پێ بکات، ئا لێرەوە لە دوای گەردەلولی بیابان و شەری ئەفغانساتان و ئۆکرانیا و بەهاری عەرەبی، کە دەکاتە پشێوی و وڵاتە زل هێزەکان کار بۆ ئەوە دەکەن، کە یارچیەکی سیاسی بەهێزبن و بچەنە ناو گەمەکە و ببنە کارئەکتەرێکی بەهێز بۆ ئەوەی زۆرترین کارت بۆ خۆیان کۆبکەنەوە و ببنە خاوەن هەمو جۆرە کارتەکان، لەم دیدەوە ئەگەر ئەفغانساتان جۆرێک لە ڕێککەوتن هەبوبێت بۆ ئەم دابەشکاریە لە نێوان وڵاتاندا بۆ نەمانی قائیدە ( پاکستان، هندستان، ئێران، ئەمریکا، ڕوسیا، ئەوروپا ) ئەوا ئەو هاوپەیمانیەتیە لە دژی قائیدە توانی باڵانسی بەرژەوەندیەکان ڕابگرێت و پرۆسەی لێدانی قائیدە بچێتە بواری جیبەجێکردنەوە، لە دوای ئەوەش، گرژییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا لەسەر دورگەی کریم و ئۆکرانیا، کە ئەمەش کۆتای هات لە دوای دەرکەوتنی بەهاری عەرەبی.
خۆ ئەگەر بەهاری عەرەبی جۆرێک بوبێت بۆ نانەوەی پشێوی و هاتنە ناوەوەی وڵاتان جارێکی تر، ئەوا لەم نێوەندەدا لە ڕوی ئابوری و بەرژەوەندییەکانەوە کۆمەڵێک کارتی تازە لەسەر خەتی بەرییەککەوتنەکان دروست دەبێت، ئەگەر سەرزەمینی داعش خاڵی بەرییەککەوتنی ئەم بەرژەوەندییانە بن، ئەوا کۆمەڵێک یارچی تر دەردەکەونەوە بە هێزو گڕو تینێکی ترەوە، پێش لە ناوبردنی داعش چی ئەمریکا و چی ڕوسیا و چی ئەوروپا بە تایبەت فەرەنسا و بەریتانیا و چی ئێران ئەو یارییانەیان کرد کە پێوست بو بۆ ئەوەی ببەنە خاوەن کارتی بەهێز، بۆیە لەم یارییانەدا ئەمریکا وەک یاریکە رچیەکی سەرەکی دێت و بەرژەوەندی ئەو وڵاتانە دیاری دەکات، کە بونەتە هێز و دەبێت لەگەڵیان ڕێک بکەوێت، یان بەرژەوەندییەکانیان لەبەر چاو بگرێت بۆ ئەوەی بێکێشە بگاتە ئامانجەکانی، لە ئێستادا ئێران توانیویەتی ببێتە خاوەن کۆمەڵێک کارتی بەهێز ( کارتەکانی پاکستان، ئازەرباینجان، ئەفغانستان، لوبنان، بەحرەین، یەمەن، فەلەستین، عێراق، سوریا ) لەبەرامبەردا بەهۆی هەڵەکانی تورکیاوە تورکیا لەم یارییەدا کۆمەڵێک کارتی دۆڕاندوە، ڕوسیا دەبێتە خاوەن کارتی بەهێز.
بەرەی ناتۆ بۆ ئەوەی بتوانێت نەخشەکەی سەربگرێت دەکەوێتە گفتوگۆی شاراوە لەگەڵ هەر وڵاتێک کە کارتی هەبێت، هەر بۆیە لە ئێستادا و دوای دەرکەوتنی ترامپ ، چی بەرەی ناتۆ و چی بەرەی ڕوسیا ئێران (ئەگەر چی لەسەر ئاستی بچوک کۆمەڵیک شەر هەیە ئەویش ململانێیە بۆ دەستکەوتنی کارت لەبەرامبەر یەکدا) رێکن لەسەر دابەشکاری دوای داعش، بۆ ئەم نەخشەیەش جیوپۆلەتیکی تورکیا گرنگی خۆی هەیە، ئەگەر چی تورکیا ئاوت کراوە لەم دابەشکارییە، بەڵام دواجار ئەگەر بەگۆڕینی دەستەلاتی سیاسی تورکیاش بێت هەر دەبێت بیخەنەوە سەر ئەو خەتە، بەڵام لە ئێستادا تورکیا مەترسی هەیە ، ئەم مەترسیەش وا دەکات کە ببێتە هۆی داخستنی باشترین ڕێگای گواستنەوە ئەویش بەندەری جیهانە، بۆیە وەک بەدیلێک دەبێت دەریای سپی بکرێتە ناوەندیکی گواستنەوە و بازرگانی گەورە و وە لەسەر جێبەجیکردنی ئەم نەخشەیە هەر هێزێک بکەوێتە سەر ئەم ڕێگایە، ئەوا دەبێتە کارتێک و حسابی بۆ دەکرێت.
دەبینین یەپەگە و بەرەی دیموکراتی سوری بە ڕاگرتنی هاوسەنگی بەشار شانسی ئەم کارتەیان بەرکەوتوە، بێ ئەوەی حساب بۆ تورکیا بکرێت هاوکاری هەمەلایەنە دەکرێن، خۆ ئەگەر ئەم ڕێگەیە بۆ سەر دەریای سپی ببێتە هۆیەک بۆ خەتێکی تری گواستنەوەی نەوت و غازی وڵاتانی دەریای قەزوین لە ڕێگەی نابۆکۆوە، ئەوا کەوتوەتە سەر هێزەکان چۆن دەتوانن ببنە کارت لە ناو ئەم بەریەککەوتنانەدا، کەواتە بۆ ئەوەی بەژەوەندیە ئابوری و گواستنەوە و بازرگانی بەردەوامی هەبێت پێویستیان بە سوریایەک هەیە کە هەمویان ڕێک بن لەسەری و دابەشکاریەکە بەرژەوەندی هەمولایەکی تێدا بێت، وە بۆ ئەوەی تورکیا ببێتە تورکیایەک لە بەرژەوەندی هەمان خەتدا بێت، ئەوا ئەگەر لە ئێستادا خستبێتیانە دۆخی بەستوییەوە، پێدەچێت دوای سوریا لە ڕێگەی گولەنیەکانەوە دەستەڵاتی تورکیا بگۆڕدرێت، ئەگەر ئەردوگانیەکان کار نەکەن لەبەرژەوەندی ئەو خەتەدا، دوا جار کورد دەبێتە کێشەی گەورە.
ئەمڕۆ کورد لە سوریا توانیوەیەتی ببێتە کارتی بەهێژی بەرییەککەوتنی وڵاتە زل هێزەکان و ئەوەشی لە هەگبەی ئەو وڵاتانەدا هەیە بۆ سوریایەکی فیدڕاڵ کورد پێ ی ڕازیە، دوا جار لەم یاریەدا تورکیا ناچار دەبێت بە ڕێککەوتن لەگەڵیان، دەمێنێتەوە سەر جۆری مۆدێلی حوکمڕانی لە ناوچەکەدا چی بەرەی ناتۆ چی بەرەی ئەمریکی ڕێکن لەسەر ئەوەی کە مۆدێلی سوڵتانی بۆ هەندێ لەم ولاتانە پاڵپشتی بکەن، لە بەرژەوەندی ئەواندایە وەک دەبینن کوەیت و قەتەر و سعودیە و ئیمارات نەک نەبونەتە کێشە بۆ بەرژەوەندی وڵاتە زل هێزەکان بەڵکو بونەتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەو وڵاتانە. لە بەهاری عەرەبیشدا دەرکەوت بۆ هەندێ ولات دیموکراتی هەزم ناکرێت و دوای دەبێتە هۆی پشێوی، بۆیە ئەوەی مەریوان قانع ناوی دەنێت مۆدێلی سعودی و سوڵتانی لەبەرژەوەندی وڵاتە زلهێزەکاندایە، بە مەرجێک ئەو سوڵتانە بێت کە وێنەی کێشراوە لە ناو بەرژەوندییە هاوبەشەکاندا.
سەبارەت بە تورکیاو ئێران ئەگەر لە مێژوەوە تا ئێستا هێمنی و ئاسایشی ئەم ناوجەیە بەسترابێت بە باڵانسی تورکیا و ئێرانەوە ئەوا دوای ئەم ڕوداوانە ئێران لە بەرامبەر تورکیادا بوتە خاوەن هێزێکی گەورە و تورکیا پاشەکشەی کردوە لەو دەستەڵاتەی کە هەیبوە، خۆ ئەگەر باشوری کوردستان وەر بگرین ئاوا سنوری دێگەڵە و ڕێککەوتنی ستراتیژی جۆرێک بوە لە دابەشکاری لە نێوانیاندا، بەڵام لە دوای کەوتنی سەدام ئێران توانی ناوندی عێراق داگیر بکات و دەستەڵاتیکی شیعەی تیا دروست بکات وەک خۆیان دەڵێن ئێران سێ پایتەختی هەیە ( تاران، دیمەشق، بەغداد) ئەوا تورکیا نەک نەیتوانی وەک باشوری کوردستان ببێتە هاوبەشی ئێران لە ڕیگەی سونەکانی عێراقەوە بەڵکو ئاوت کرا، ئەوەی ماوەتەوە بەدەستیەوە سنوری زەردە و بە ناچاری ئێستە بەس یاری بەم کارتە دەکات، بۆ ئێران کارتی سەرەکی بەغدادە نەک زۆنی سەوز، کەواتە کارتی سەوزی دەستی ئێران لە خزمەت کارتی بەغدادایە، بۆیە بۆ ئەوەی تورکیا لە ڕێگەی موسڵ و سونەوە کێشە بۆ ئێران و ناوەندی بەغداد دروست نەکات، لەبەرامبەردا ئێران کێشە بۆ دەستەڵاتی پارتی دروست ناکات، هەر بۆیە لە ئێستادا پارتی دەتوانێت پاوان خواز بێت و وە کردیشی، دەکەوێتە سەر ئەوەی تا چەندێ تورکیا دەگەڕیتەوە ناو بەغداد و بەرەی سونە دەچنەوە ناو پرۆسەی سیاسی، یان بە تەواوەتی لەسەر ئەم خەتە دەکەوێتە خوارەوە، بۆیە پارتی دەتونێت پاوان خواز بێت و سود لە یەکێتی دوای تاڵەبانی وربگرێت و هەر بە ڕێککەوتنی ستراتیژی لەبەرامبەر سەرۆک کۆماری عێراقدا کە هیچ کێشەیەک بۆ عەبادی دروست نەکات.
دەبێت لە باشوریش یەکێتی هیچ کێشەیەک بۆ سەرۆکی هەرێم دروست نەکات و بە سیاسەتی پاوانخوازی پارتی ڕازی بن و ببنە پاشکۆ، ئەمە ڕێککەوتنی نێوان ئەنقەر و تارانە، واتا کارت بە کارتە، ئەوەی کە دەیەوێت دەستکاری ئەم نەخشەیە بکات تەنها گۆڕانە کە نەک ناچێتە سەر دابەشکاری ڕێککەوتنی ستراتیژی، بەڵکو دەیەوێت دەستکاری ئەم نەخشەیە بکات و هەڵی بوەشێنێتەوە، شەڕی گۆران دژی پارتی و یەکێتی نیە، بەڵکو لەوە گەورەترە و دەیەوێت ڕسمی بەرژەوەندییە نەتەوایەتیەکە لەو دیو ئیرادەی دابەشکاری ئێرانی و تورکیەوە بکات، لەبەردەم ئەم ڕێگایەدا کاتێک پارتی و یەکێتی دژایەتی گۆران دەکەن ئەوە نمایندەی ئێران و تورکیا دەکەن و ئێران وتورکیاش ئەوە بەباش دەزانن کە سەرانی ئەم دو حیزبە بکەنە بزنس و بیانبەستن بەخۆیانەوە، تا هیچ ڕێگریەک وەک خۆیان دەلێن نەمێنێت لەبەردەم ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان تورکیا و ئێراندا بە نمونەی گۆڕان، لەگەڵ هەمو کەمو کوڕیەکانی گۆراندا، تەنها گۆڕان لە دەرەوەی ئەم ڕێککەوتنە دەیەوێت ئەم ڕەگی پاشکۆیەتیە کە لە میرنشینەکانەوە دێت ببڕێت و هەرێم ببێت بە خاوەن ستراتیژی سەربەخۆی خۆی، شەڕی گۆران لە یەکێتی و پارتی گەورەترە، ئەوە ئێران و تورکیایە ناهێڵن گۆران یاری سیاسی بکات، دوا جار ئەگەری گۆڕانکاری داوی ئەم دابەشکارییە گۆڕان مەحکوم دەبێت بە گۆڕینی یارییەکەی وەک ئەوەی واقعی سیاسی دەیخوازێ، گەر وا نەکات پرسەی خۆی دەبینێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت