هاوڕێ نیاز: سەرهەڵدانی خوا ناسە نوێکان.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تاک تاک بیردەکەنەوە، هەموویان ئەو نەوەیەن، وەک خۆیان دەلێن: لەگەورەیی خوا گەیشتوون. لەوە گەیشتوون، خودا تاکەو فەرمانەکانیشی لە ناخی تاکدا چواندووە.

ئەوان وا بیر دەکەنەوە، دینەکان کار لەسەر لاوازیی دەسەڵاتی خودا دەکەن لەسەر مرۆڤەکان لەسەر زەویی.

 بیرکردنەوەی ئەوان وەهایە، گەر خودا یەکەم مرۆڤ و دوا مرۆڤ دروست بکات و دەسەڵاتی بەسەر مرۆڤەکاندا هەبێت، ئەم هەموو دین و پرۆگرامانەی بۆچی یە؟. لای ئەوان خودا،  وەک ئەو زانایە نییە کاتێک پرۆگرامیك دادەمەزرێنێت، دواتر بە پێی پێویست گۆرانکاریی لەسەر دەکات، بەڵکو گەورەیی خودا لەوەدایە یەکجار پرۆگرامی میشکی مرۆڤەکان دەکات و گەشەی مێشکی مرۆڤیش، بەپێی ئەو ژینگەو کلتورەی تیا دەژی دەخوڵقێنێت.

لای ئەوان ناسینی خودا بەپێی جۆرو شێوەی پرۆگرامە دینییەکان نییە، بەڵکوو مرۆڤ لەسەرەتای بوونەوە، خوای ناسیووەو، لەخواش ترساوە. ئەوە دینەکانە جۆری ناسین و ترسی چواندن و گەورەیی خوداو لێکنزیکبوونەوەو سزای خودا دیاریی دەکەن، بەپێی دینەکانی خۆیان.

خواناسەکان، کار لەسەر گەورەیی و توانا و  خواستی خودا دەکەن بەشێوەیەکی زانستی، بیر لەوە دەکەنەوە، کە خودا کاریی چاکەو بیریی چاکەی پێ باشە. ئەوان دەڵێن: تۆی مرۆڤ لەهەر جێگایەکی، لەو جێگایەدا کردار و وتەیەک بخەرە ڕوو، کە چواردەور دڵخۆش بکات، ئەوسا تۆ دەتوانیت لەو جێگایەدا سۆزی خودا بەدەست بهێنێنیت.

ئەوان دەڵێن: مرۆڤ هیچ چاودێرییەکی لەسەر نییە، بەڵکوو کردەی باش و خراپی، لە مێشکیدا بەهۆی چاوو هەستییەوە ڕیکۆرد کراوەو لە ڕۆژی زیندوبونەوەدا، خوددا سزاو پاداشی پێدەبەخشێت.

لای ئەوان نوێژ و بەرنامەی ڕۆژانە بوونی نییە، بەڵکوو ئەوان دەڵێن: هەست و دڵ و هەنگاوەکانی ڕۆژانە و کردار و بیرکردنەوە جوان و باشەکان، ئەرکی مرۆڤەکانە بەرامبەر بەخوودا. جگە لەمانەش بۆ هەر کردەو بیرکردنەوەیەک، ناو و هەستکردن بە بوونی خوا، ئەرکە.

خواناسەکانی ئەوروپا، کە ئەمڕۆ زۆرینەن و دەڵێن: لەو شێوینەی زانست و بیرکردنەوە جوانەکان بوونی هەبێت، کەسەکان زانستیانە خودا دەناسن و زیاتر دوور دەکەونەوە لە دین.

خواناسەکان دەڵێن: مرۆڤ کات و چرکەی کۆتایی بۆ دیاریی نەکراوە، بەڵکوو کۆتایی ژیان، بوونی هەیە. نمونەش مرۆڤ دەتوانێت بەهۆی کارەسات و نەخۆشی و بونیاتییەوە و وەرزش و دکتۆرەوە، تەمەنی بەرز و نزم دەکات.

لایان وایە، تەنیا خودا دەتوانێت، لێپرسینەوە لەمرۆڤ بکات و، هەر ئەویش دەتوانێت سزاو چاکەیان بەسەردا بدات.

پێشیان وایە نەبوونی لۆژیک و زانست بۆ خودا ناسی و، هەروەها کۆمەڵگای دواکەوتوو، هۆکاریی گەشە و باڵادەستی دینە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت