شێرزاد شێخانی: پارتی ” گێڕەكەی ” گۆڕی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نێچیرڤان بارزانی باسی لەسەردانی بەغدا كردو رایگەیاند” هێشتا وادەیەك دیارینەكراوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكەن، بەڵام ئامادەن بچنە بەغداو ئەولەویەت بۆ هەرێمی كوردستان ئەوەیە لەگەڵ حكومەتی عیراق رێكبكەوێ.
ئەها سەیركەن ئەوە منی” ئەكراد المالیكی” ئەم قسەیەم نەكردوە، ئەمە یاریدەدری كابتنی كەشتیەكەی سەربەخۆیی و ریفراندۆمی كوردستانە ئەم لێدوانەی فەرمو.
ئاخر من خۆم وەزعم زۆر باش نیە لەگەڵ ئەم دەسەڵاتەو با ئەوەش نەكەنە قەزییە لەسەرمو بەیانی دوو هەزار زێرەڤانی بێننە سەرجادەو بڵێن ئەم نوسەرە بوختانمان بۆ هەلئەبەستێ. ئەمە قسەی سەرۆكی حكومەت و جێگری كابتنی كەشتی تایتانیكی سەربەخۆییە كە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەدوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بەستیو ئەو شەكرەی تێدا شكاند؟! جا ئێستا نازانم كۆمێنتی خەیارفرۆشەكان و سەركردە زەردپۆشەكانی تازە نیعمەت چی ئەبێ كە وازیان لەحزبەكانیان هێنا بۆ ئەوەی لەكەشتییەكەی سەربەخۆیی دوانەكەون؟!.
ئەمە بۆ سێ ساڵ ئەچی ئەم كابتنەو حكومەتەكەی سەریان گێژ كردوین بەوەی نایانەوێ لەگەڵ بەغدای موفلیس رێكبكەون و ئەیانەوێ بەرەو سەربەخۆییمان ببەن، كاتێك ئێمەومانان وتمان تۆزی لەسەرخۆبن با جارێ بگەڕێینەوە بۆ بەغداو وەزعی میللەتەكەمان چاك بكەینەوەو دواتر بەشێنەیی كار بۆ سەربەخۆیی بكەین، بە ئێمەیان ئەوت” ئەكراد المالیكی” هەرچی وەسفی خیانەت و عەمالەت و خۆفرۆشی هەبو خستیانە پاڵمانەوە، پێیان ئەوتین: ئێوە دژی مافی چارەی خۆنوسینن”. ئێستا بەیەك گوێ بادانی ئەمریكا فركان فركانیانە بۆ رۆیشتنە بەغداو تەقدیمكردنی مەراسیمی تاعەتو وەلائو نۆكەرایەتی بۆ عەبادیو مالیكی!.
ئەمە سێ ساڵە میللەتی ئێمە لەبرسا ئەناڵێنێ، كاتێك داوامان ئەكرد لەگەڵ بەغدا رێبكەون بۆ ئەوەی بودجەكەمان بۆ بنێرێ، ئەیانوت”سەربەخۆییو ئازادی ناگۆڕینەوە بە لەتە نانێكی بەغدا”. میللەتیان برسی كرد،نەوتەكەیان بەتاڵان برد. هەرێمیان هێنایە سەر سفر، ئینجا تازە بەتازە ئەگەڕێنەوە بەغدا؟. ئەبێ بەچ چاوروویەكەوە وەڵامی میللەتە برسیەكەمان بدەنەوە؟.
تۆ بڵێی ئەم دەسەڵاتەی پارتی میللەت بە كەرو گا تێبگەن، ئەگینا پاساویان چییە بۆ ئەو سیاسەتە فاشیلانەیان كە دوسێ ساڵە ئەم هەرێمەی ئێمەی گەیاندە لێواری روخانەوە. ئێستا وەڵامی ئەو سكە برسییانە چۆن ئەدەنەوە كە بۆ لەتە نانێك شەرەفی خۆیان فرۆشت. چی ئەڵێن بەو فەرمانبەرانەی سێ ساڵە لەسەر عینادیەكانیان موچەكانیان كراوە بەروبعە موچە؟.
بۆ ئەبێ میللەت بەعام باجی ئەو هەمو شكستە سیاسیانەی حزبێكی تاكڕەو بدات؟. سیاسەتێكی ئابوری بێ سەروبەر كە چەتەی مافیا بەڕێوەی ئەبەن. سیاسەتێكی دەرەوە كە تاقمێكی درۆزن بەڕێوەی ئەبەن. سیاسەتێكی ناوخۆی وێرانكەر كە سەركردەی نەخوێندەوار بەڕێوەی ئەبەن؟. ئەبێ میللەت چۆن سزای ئەم دەسەڵاتە بۆگەنو مافیاو دزو درۆزنانە بدات كە سێ ساڵە وڵاتیان هێناوەتە سەر ساجی عەلی؟. بۆ ئەبێ ئەم سیاسەتانەی پارتی ئاوا بەسانایی تێپەڕێو میللەت هیچ وەڵامێكی نەبی بۆ ئەم هەمو ماڵوێرانییەی بەدەستیەوە دەناڵێنێ؟.
ئێستا كاتی ئەوە هاتوە هەمومان پەنجە بكەین بەچاوی ئەم دەسەڵاتەوە و سنورێكی بۆ دانێین و، نەبینە ئەو” صورەیە”ی بنەمالەی بارزانی وەسفمان ئەكەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت