Shehab-Kerim01

شەهاب کەریم: بەرحەوزەوشكەكە و تەق و تۆقێكی خەستی بەرەنگاربوونەوە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زەمەنێک، هەموومان ئاسۆیەک لەبەردەمماندا بوو، ئاسۆیەک بۆ ڕزگاری کورد لەستەم و چەوسانەوە، بۆ ئازادی و خۆشییەکانی ژیان. هەموو ئەمانە هانی دەداین بە دوای ژیانی شایستەدا بگەڕێین، بەدوای جەمسەرەکانی کوانووی بەرهەمهێنانی ئەو جیهانەدا دەگەڕاین. ئەویش شۆڕش و مەدرەسەکەی کە پێشمەرگایەیتیی بوو، چالاکی گورز وەشاندن بوو. ڕزگاریی بست بە بستی کوردستان بوو، گورزی کاریگەر و وەڵامدانەوەی ئازایانە دژ بە زاڵبوون بەسەر ئاسمان و ئاو و هەوای کوردستاندا بوو.
هەستەکان کەم بوون، پیاوان و ژنانی ئەو بوارە زۆر کەم بوون، بەڵام جارجارە بلانسی هێزیان بەو کەمیەش یەکسان دەکردەوەو دوژمنانیان دەتاسان. دەبێت ئەوە بڵێین: هەرچەندە لە چیاکان کورز و بەرەنگاریی زۆر بوون، بەڵام زیاتر گورزەکانی شار و چارۆچکەکان دوژمنی توشی سەر لێوەشاوەیی و ترس و تۆقان دەکرد. ئەم ستایلە لە گیانی بەرەنگاریی زوو سەرکردایەتی شۆڕشی نوێ هەستی پێکرد و، هەر زوو تواناکانی خۆیان خستە گەڕ و، نە شەقامەکان، بەڵکوو دەبێت هەموو گۆشەو کۆڵانەکان و هەر جێگایەک دوژمن تیایدا پشوی بدایە، لەویا هەڵمەت و دەنگی تفەنگەکان زیاتر و زیاتر بکرێت.
لەچالاکییەکی بەرحەوزە وشکەکەی ناوبازاڕی شاری سلێمانی پاش تەق و تۆقێکی خەستی بەرەنگاربونەوە، بەرەو هەڵپەی ڕاپەڕاندنی کارەکەو هیمەتی بەرەودەربازبوون دەڕۆیشتین، لەپڕێکداقاچم نوشتایەوە و کەوتم و هەستامەوە تابەردەوامبم لە ڕۆیشتن. بەڵام قاچم لەدوام نەدەهات. ئیترزانیم کە خراپ پێکراوم و ئێسکی ئەژنۆم دەرپەڕیبووخوێنێکی زۆری لێدەهات!
هاوڕێکانم بەرەوشتی شۆڕشگێڕیەوە ئامادەی خۆ بەکوشتدان بوون بۆ دەربازبونم لەوساتەقورس و خوێناویەسەختەداکە ئەستەمەلەئێستاشدابە باشیی وەبیرخۆمی بهێنمەوە و باوەڕبەبونی ئەو مرۆڤەڕەوشت بەرزانەبکەم کە بەجۆرێک لەمرۆڤەکانی ئێستا و شۆڕشگێرەکانی ئەوسادادەیبینم.! ئەوان بۆ مەرگێکی ئاسودە و سەربەرز دەژیان و ئەمانیش بۆ ژیانێکی پڕلەئارەزوو دەمرن!؟
ئەوسا ئێمە ئەواها هەوڵمان دەداو، ئاوها ئەمڕۆمان بنیاد دەنا، ئەوسا بەگیانێکی خۆنەویست و بە دڵێکی پاکو بێگەردوو، بە بیرکردنەوەیەکی بێ ڕتووش و بە هەستێکی جوان و بە ویژدانێکی بەرز و خۆنەویست، جگە لەوەش بەدەستو داوێن پاکی خەباتمان بۆ داهاتوویەکی گەش، دوور لە بەزاندنی یاساو سەروەریی نیشتمان و وڵاتێکی ئازاد و دیموکرات، کە تینگەکانی ئەستوور بە پاراستنی کەرامەتی تاکی کوردو ئازادی تاک هەڵبچنین، دوور لە هەر هەنگاوێک بۆ ناشرینکردنی ئەو ئیدارەیەی بەدەستی دێنین. خەونمان بەوە دەبینی و دەشمان ووت: ئێمە بۆ داهاتوو دەژین، نەک بۆخۆمان. کەچی دەبینین ئەو هەموو سوێند و، ئەو هەموو بەڵێنانەی کەدامان، هەندێک سەرانی کورد خستیانە زبڵدانی سەردەمەوەو، خەوەنەکانیان لە گۆڕنا. ئێستا ئەوەی هەیە، زۆر بەئاسانی کەرامەتی تاکی کورد دەشێلرێت و، ئەوەی نییە داوێن پاکی و دەستپاکی و وەفایە بۆ شەهیدەکانمان و ئەوەی کە هەیە، تەنها پێچەوانەی ئەو ڕستەو قسانەی دوێنی بوو دەمان کردو دەمان ووت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت