کامیار سابیر: فەیسبووک، باش داغی کردوون!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێشئەوەی لەسەر مەهزەلە و کەرەکەری ریفراندۆم، شتێکی تر بڵێم، حەزمکرد ئەم پۆستە لەسەر فەیسبووکچییەکان! بکەم. ئەو فەیسبووکچییانەی داغیان بە دڵی میلیاردێرەکانی کوردایەتیی، مێدیاکانیان و پیاوەکانیانەوە، ناوە.
1- کوڕە قشتەکانی خێڵی گەورەی کوردایەتیی، هەریەکەیان خاوەنی دەیان میلیارد دۆلاری دزیی و تاڵانیین، دوو کۆمپانیای مێدیایی گەورەی وەکو فاشیزمی رووداو و فاشیزمی “باس”یان بە فوول هەیچ دییەوە هەیە، دەیان نووسەری بەکرێگیراو، نوخبەی مورتەزیقە و ژۆرناڵیستی رەیعخۆریان لەخۆیان کۆکردووەتەوە، حیزبێکی وەکو یەکگرتوویان، بە قاعیدە و قیادەوە، سەرلەبەر بە مورتەزیقە راگرتووە، هەزاران سەلەفیی، مەدخەلیی، جیهادیی، صۆفیی، عیرفانیی و حیکاتەخوانیان مۆڵ داوە. سوپا، زێڕەڤانیی، ئاساییش و “بەڕ و جەو”یان بەدەستەوەیە، خاوەنی قوتابخانەی فاشیلی کوردایەتیین و دەیان هەزار سیاسیی ئەحمەقیان لەخۆیان کۆکردووەتەوە، وێڕای ئەوەی درۆ دەکەن، بەڵام خۆیان، دەیان پەیجی گەورەیان لە فەیسبووک داناوە و مانگانە چەندین میلیۆن دۆلاری تێدا خەرج دەکەن، کەچیی لە کۆمەڵێ پۆستی هەندێ گەنجی فەیسبووکچیی! کوردستان و تاراوگە، رۆحیان چووە وخەریکە زراویان، بچێت.
2- کۆنە ئاڵای شۆڕشەکان، قوتابییە ساختەچیی و کەڵەکچییەکانی شەهید ئارام، کۆنە کۆمەڵەکان، کۆنە جەلالییەکان و کوڕگەلی کۆیلەی مامی بچووک، چەندین کۆمپانیای حیزبیی و شەخصیییان لەپشتەوەیە، لەگەڵ خێڵی گەورەی کوردایەتییدا شەریکە دزی نەوت و غازن، دەیان دەسگای چاودێر و ماودێریان هەیە، دابڕان و مابڕانیان هەیە، چەندین پەیجی فەل و لۆکی فەیسبووکیان هەیە، کۆمۆنیستی ساقیط و چەپی هەڵەوەڕی دونیایان لەخۆیان کۆکردووەتەوە، عەلمانیی فاشیل و فێمێنیستی ساختەچیی کوردستان و هەندەرانیان، بەسیج کردووە، هەزاران نووسەر، ئەکادیمیستی قەشمەر و موبایەعەچیییان لەخۆیان کۆکردووەتەوە، کەچیی لەسەری سەرەوە هاواریان لێ هەستاوە و بە زمانێکی زۆر بازاڕیی، شەلاتیی و لەمپەن( یان لۆمپین، بە واتای شەقاوە، چەقۆکێش، بەرەڵا و سەرسەریی دێت Lumpen)، کەوتوونە سووکایەتییکردن بەو گەنجانەی کە لە فەیسبووکدا، داغیان بە جەرگ و بە دڵی ئەم مافیایانەی کوردایەتیی و شاگردەکانیانەوە( لە چەپ و لە راست) ناوە. هەر ئەوەی سووکایەتیی بەو کەسانە دەکەن کە فەیسبووک بەکاردەهێنن و پێیان دەڵێن فەیسبووکچیی، نیشانەی لاوازیی و هەزیلی شەخصیی و مۆراڵیی خۆیانە، پێش هەر شتێکی تر.
3- تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە ئاستی دونیادا گەورەترین، کاریگەرترین و بەهێزترین تۆڕە کە ستەمکاران و دیکتاتۆرەکان لێی دەترسێن. ئێوە ئەی گەنجانی کوردستان و تاراوگە، پەیامەکانتان بە قووڵایی کۆمەڵگە دەگات، دەیان هەزار خوێنەری فەیسبووک، رای گشتیی ناو فەیسبووک( لە ئاستی کۆمەڵگەی کوردییدا) بە رای گشتیی کۆمەڵگەی ( واقیعی کوردیی) دەگەیەنن. بەو هەموو ماسمێدیایەوە، بە بودجەی دزراوی چەندین میلیارد دۆلارییەوە، بەو هەموو لەشکرە گەورەیە لە موبایەعەچییەکان( لەم سەری راستەوە بۆ ئەو سەری چەپ) ناتوانن تەحەدای توڕەیی و غەضەبی ئێوە بکەن. سارد مەبنەوە، ئەو جوێندان و سووکایەتییانەی میلیاردێرە دزەکانی کوردایەتیی و شاگردە موبایەعەچییەکانیان بەئێوەی دەڵێن و دەکەن، نیشانەی ئەوەیە داغتان کردوون. ژان بەسەر گۆی دڵیان گەیشتووە و رۆژ لە دوای رۆژیش، زیاتر و زیاتر، رقیان لە فەیسبووک دەبێتەوە. من بۆ خۆم، بۆ تەشجیعی ئێوە، لەمەوپێش، رۆژانە ئەگەر 20 – 30 دەقیقەم لە فەیسبووکدا خەرج کردبێت، لەمەودوا دووقاتی دەکەمەوە، ژمارەی ئەو لایکانەی بۆ گەنجانی دەکەم، سێ قات و چوار قاتی دەکەم و دەستخۆشیی زیاترتان لێ دەکەم. دەستخۆشییتان لێ دەکەم، هەرچی زیاترە، فاشیزمی کوردایەتیی، حەماقەتی ریفڕاندۆم و کەرەکەری دەوڵەتی کوردیی کە هەمووی بۆ دزیینی زیاتری سامانی نیشتمانییە، ریسوا و ریسواتر بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت