بورهان شێخ ڕەئوف: ترامپ لە ڕێکەوتنامەى پاریس کشایەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەرچەندە ڕێککەوتنامەى پاریس ساڵى 2015 لە نێوان زۆرێک لە وڵاتانى پیشەسازى و گەورەى جیهان واژۆکرا وا ئێستا دۆناڵدترامپ ى سەرۆکى ئەمریکا ئەمریکاى کشانەوە لەو ڕێککەوتنامە چونکە لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردنیشیدا بە ئاشکرا باسى ئەوەى کردبوو هەرچەندە باسى زۆر شتىتریشى کردبوو بەڵام جێبەجێشى نەکرد.
جارێ پێش ئەوەى بچینە ناو درێژەى باسەکەوە بابزانین چى ڕوو دەدات ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە لە ڕێککەوتنامەکە وەکو زانایان و پسپۆرانى کەشوهەوا باسى دەکەن ؟
بەرزبوونەوەیەکى بەرچاوى پلەکامى گەرماى زەوى بەخێرا چونکە ئەمریکا پشکى شێرى هەیە لە ڕێژەى پیسکردنى ژینگە بە بەرهەمهێنانى گازى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن ئەگەر پابەندى ڕێکەوتنەکە نەبن .
ئەوەى شایانى نیگەرانى و باسیشە ترامپ ئەم دیاردە سامناکە بە درۆیەکى داهێنراوى چینیەکان دەزانێت کە کۆبوونەوەى لووتکەى کەش و هەوا لە ساڵى 2015 زۆربەى وڵاتانى جیهان (195 ) وڵات واژۆیان کردو قایل بوون بە بەندەکانى کە ڕیگرتنە لە وەبەرهەم هاتنى ئەو گازانەى کە پلەى گەرما بەرز دەکەنەوە. هەربۆیە لە کاتى کۆبوونەوەى لوتکە لە سقلیە سەرکردەکانى حەوت وڵاتى گەورە داوایان لە ترامپ کرد پابەند بێت بە ڕێکەوتنامەى پاریسەوە بەڵام شکستیان هێناو نەیان توانى، ئەوەى گرنگە پسپۆڕان دەڵێن ئەگەر ئەمریکا نەچێتە ژێربارى ئەو ڕێککەوتنامەئەوا بۆى هەیە پلەى گەرماى زەوى دوو پلەى سەدى بەرزبێتەوە.
بڕیارەکەى ترامپ نیگەرانى زۆر لێکەوتەوە لە ئاستى ناوخۆى ئەمریکا دەرەوەش لە ناوخۆدا جگە لە سەرۆکى زۆرینەى کۆمارییەکان لە کۆنگریس باراک ئۆباماى سەرۆکى پێشوو و دیموکراتەکان و زۆرێک لە کەسایەتى کۆمپانیا گەورەکان ئەمە بە کارەسات و بە یەکێک لە خراپترین بڕیارە سیاسیەکان لە سەدەى بیست و یەکدا دەزانن و دوو ولایەتیش ڕایانگەیاند ئەوان پابەند نابن بە بڕیارەکەى ترامپەوە. لە سەر ئاستى دەرەوەش زۆربەى زۆرى وڵاتان هەرر لە چین و ڕووسیاو ئەلمانیاو ئیتالیا وفەرەنساو نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بگرە نیگەرانى و مەترسیەکانى خۆیان لەم هەنگاوەى ترامپ پیشان داوەو بە هەنگاوێکى کارەساتبارو خەمناک ناوزەدیان کردوەو بە شکستى گەورەى مرۆڤایەتیان داناوە بۆ پاراستن و بەڕێوەبردنى ئەستێرەکەمان زەوى.

بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەى بابەتەکە دەبێت بزانین ڕێکەوتننامەى پاریس چیەو ئامانجى چى بوو؟
ئامانج لە ڕێکەوتنامەى پاریسى ساڵى 2015 یەکەم هەنگاو بوو بە ڕێگایەکى درێژو پڕکۆسپ و تەگەرەدا کە بەربەستێک لە بەردەم گۆڕانکارییەکانى ئاوهەوادا دابنرێت و زۆر وڵات بەڵێنیاندا کەئەو بەربەستانەدابنێن لە بەردەم گۆڕانکارى خێراى ئاوهەوا بۆ خۆپاراستن لە کارەساتى بەرزبوونەوەى پاڵەپەستۆو پلەى گەرماو کاریگەرییەکانى لە سەر ژینگەو مرۆڤ بە گشتى، هەرچەندە تا کشانەوەى ئەمریکا لەسەر زارى ترامپەوە هیچ وڵاتێک بەجدى ئەو هەنگاو مەرجانەیان جێبەجێ نەکرد زۆر بە کەمى نەبێت.
بەڵام وەکو شارەزایان ئاماژەى بۆ دەکەن بە کشانەوەى ئەمریکا لە جێبەجێ کردنى ڕێکەوتننامەکە چونکە ئەمریکا بە دووەم وڵات دێت بۆ بەرهەم هێنانى ئەو گازانەى کە دەبنە هۆى بەرزبوونەوە پاڵەپەستۆو پلەى گەرما وادەکات کە گۆڕانکارییەکان لە ئاوو هەوادا خێراتر ڕووبدەن و کاریگەریان هەبێت لە ڕوودانى زۆرترى لافاو شەپۆلى کەرماو گێژەلوولکەو وشکەساڵى.

کاریگەرییەکانى ئەم بڕیارەى ترامپ
ئەم بڕیارەى ترامپ هەڕەشەیەکى گەورەیە بۆ سەر ئایندەو دواڕۆژى مرۆڤایەتى چونکە بە وردى هیچ بەرژەوەندى ولێکەوتو کاریگەرییەکانى ئەم بڕیارە شرۆڤە نەکراوەبۆ ئایندەى نەوەى نوێ لە ئەمریکا وئەو پاساوانەى بۆ دەرکردنى ئەم بڕیارە هێنراونەتەوە زۆر دوورن لە واقیع و ڕاستیەوە هەروەکو ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى بەناوبانگى ئەمریکى فۆرین پۆلیسى دەڵێت بڕیارێکى نا عەقلانیە و باس لە کاریگەرییە کارەسەتبارەکانى ئەم بڕیارە دەکات و بەتایبەتى بۆ لاوانى ئەمریکا لە ئاڵانى داهاتودا.
ماوەتەوە بڵێین: ئایا ئەم بڕیارەى ترامپ وەکو بڕیارە کانى ترى دەربارەى عەرەب و ئیسلام و قەدەغەى چوونیان بۆ ئەمریکاو دروستکردنى دیوار لە گەڵ مەکسیک و هەڵوێستى بەرامبەر ئێران و کێشەو قەیران و ململانێکانى جیهان جێگەى سەرنج و ناکۆکى نێوان ئەو دامودەزگاکانى وڵاتەکەى بوون ئایا پاشەکشەى لێدەکات یان داهاتووى ژیانى سیاسى خۆى لەسەر دادەنێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت