پێشمەرگەیەکی پارتیزان: گەر تروسکاییەکی شۆڕش هەبێت، وەک زەمەنی بەعس چەکەکەم هەڵدەگرم و خەبات دژی ئەمانە دەکەم.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، پێشمەرگەیەکی دێرین و پارتیزانی سەردەمی دوای ئەنفال، لەبەردەم بنکەی خانەنشینی گەرمیاندا، دەردەدڵی خۆی دەرێژێت و، بە ئاهوهەنسکی ساردەوە، ڕووەو ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت: وەڵاهی موچەکە وەکو بەش، بەشی هیچ ناکات، بەشی ئاو و کارەبا زیاتر بەشی هیچی تر ناکات.
هەروەها کاک عەبدوڵای کەریم نوری دەڵێت: دابەشبوونەکەش وادەبینن، تەعزیبێکی باش بدرێیت زۆر لەوەباشترە موچە وەردەگریت. هەروەها دەڵێت: من یەکێک لە پێشمەرگە پارتیزانەکانی یەکێتی م، تا ساڵی 1991، خاوەنی 11 شەهیدم. چەندین خەڵک وا لەم ژوورەدایە، من هاتووم بەمەفرەزە لە قەراخدا بیکوژم، ئێستا لە پێشی منەوە موچە وەردەگرێت و موچەکەشی لەمن باشترە.
قسەکانی کاک عەبدوڵای شۆڕشگێر و داوێن و دەستپاک، لەزەمەنێکدا قسە دەکات، کە مەسعود بەرزانی، بۆ بازرگانیکردنی کوردێتی فشە لەمێدیاکانەوە دەڵێت: وەڵا برا خۆم بەپێشمەرگە دەزانم و شانازیشی پێوە دەکەم.
سەرکردەکانی یەکێتیش، زۆربەیان بوونەتە خاوەنی بۆری نەوت و، نەک ڕابردوو، بەڵکوو هەموو ویژدان و کەرامەتی مرۆڤایەتیشیان لەبیرچۆتەوە.

بۆخۆتان گوێ لە مامە عەبەی شۆڕشگێر و خاوەن کەرامەتی مرۆڤایەتی بگرن، لەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت