دکتۆر مەدیحە سۆفی: وڵاتە بوژاوەکان و ڕۆڵی وزە لە پەیڕەوکردنی نادیموکراتی و لێکچووەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەسەڵاتی سیاسی لە هەر شوێنێکی جیهاندا بێت، بە پێی ئاست و ڕادە و پێگەی دەسەڵاتە ئابووریەکەیەوە پەیڕەو دەکرێ، واتە ئابووری دەسەڵات ئاراستە دەکات، هەر زوو ئێمە لە نووسینەکانی پێشتردا ڕاستی ئەم پیناسەیەمان بە پێی بەڵگە و بۆچوونی شارەزایان سەلماندووە.

ئەگەر تیشکێکی چڕ بخەینە سەر گەشەی ئەمڕۆی جیهان، تێهەڵکێشێك لە گۆڕان و ڕیزبەندێك لە جیاوازی جێگۆڕکێ دەبینین، کە بەرزبوونەوەی پایەی ئابووری ڕیزبەندی پایەی دەسەڵات دەگۆڕێت، لە ساڵی هەشتاکاندا گروپی Newly Industrialized  Countries (NIC)   هاتە کایەوە، کە بریتی بوون لە وڵاتانی سەنغافورە و کۆریای باشور و  هۆنگ کۆنگ و تایوان، بۆ ئەو کاتە جوڵە و گەشەی بەرچاویان هەبوو، واتە ئەو وڵاتانەی چەمکی بەرهەمهێنان و پێشەسازی و پڕکردنەوەی پێداویستی خۆیان و هەناردەی بەرهەمیان بۆ دەرەوە پەرەی دەسەند و وەکو نیشانەی بەرەو  پێشکەوتن دەردەکەوتن.

دەتوانین پێناسەی وڵاتە بووژاوەکان بەوە بکەین کە گەشەی ئابووری نێوخۆیان لە ئاستێکی بەرزە و خاوەن دامەزراوە و بەرهەمی بازاڕی ناوخۆیی باشن و خاوەن جڵەوی ئاسایشی ناوخۆن و هیچ گرفت و پێکدادانی نێوخۆیی لە نێوان گروپ و ئیتن و ئاینی جیاواز و شەڕی نێوخۆیان نیە و ئاسایشی نێوخۆیان جێگیرە، بۆ نمونە وڵاتانیBRIC ( بەڕازیل و ڕوسیا و هندستان و چین ) ئەم وڵاتانە نزیکەی ٢٥% ی ڕوبەری جیهان پێك دێنن و ٤٢% ی دانیشتوانی جیهان و ١٥% ی بەرهەمی نێوخۆی هەموو جیهان دەگەرێتەوە.

 ئەم چوار وڵاتە بە پشتیوانی گەشەی ئابووری خۆیان و بە بەرجەستەکردنی دەسەڵاتی ئابووری لە دەسەڵاتی سیاسیدا، دەیانەوێ کاریگەریان لەسەر دەسەڵاتی سیاسی دونیادا هەبێ و دەسەڵاتیان بسەپێنن، ئەمەش چەمکێکی سەیر نیە بەڵکو ئاساییە، چونکە هەر لەو وڵاتانەی خۆیان بە دەسەڵاتی سیاسی و زەبری ئابووری بارودۆخی نێوخۆیی خۆیان ڕاگرتووە، ئەم وڵاتانە هەندێکیان خاوەن وزەی ئەتۆمین، یا خاوەن سامانی وزەیەکی زۆری سروشتین، یا خاوەنی ژمارەیەکی زۆری دانیشتوان، یا ئەندامی هەمیشەییە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، واتە کۆمەڵێ دەوڵەتی خاوەن دەسەڵاتی ئابوورین و پێکەوە دەتوانن گۆڕان لە هەیکەلی ئابووری جیهاندا بکەن .

کۆمەڵێ دەوڵەتی بووژاوەی دیکە، بە پێی توانای بەرهەمهێنان و کڕین و فرۆشتن و گەشەی ناوخۆ و ژمارەی دانیشتوان و هەناردەکردن و وەرگرتنی سیمای پیشەسازی و ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتیەوە وبوونی لێکچوونێك لەگەڵ وڵاتە پیشەسازیەکان، لە ساڵی ٢٠١٠ دا بانکی بەڕیتانی- چینی ئەو وڵاتانەی دەستنیشان کرد کە پاشکۆی وڵاتە پیشەسازیەکانن و کورتکراوەکەی بریتی بوو لە  CIVETS  ( کۆلۆمبیا و ئیندۆنیزیا و ڤێتنام و میسر و تورکیا و باشوری ئەفریقا ) بوون[[1]]

لە توێژینەوەیەکی زۆر چڕی سەنتەری بەدواداچوونی ئابووری لە ئەڵمانیا، هەردوو چەمکی BRIC و CIVETS ی ڕەتکردەوە و چەمکی E7 ی هێنایەکایەوە وبە واتای  ( حەوت وڵاتە بووژاوەکان) کە بریتی بوون لە بەڕازیل و ڕوسیا و هیندستان و چین و مەکسیك و ئیندۆنیزیا و تورکیا[[2]]، ئابووری ئەم وڵاتانە ئەوەندە بە پەلە و خێرا گەشە دەکات، کە لەوانەیە G7 تێپەڕێنێت، بۆ نمونە چین لە ٢٠١٠ دا دووەم وڵاتی ئابووری بوو پاش ئەمریکا، چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٠٢٥ ببێتە یەکەم وڵاتی بازرگانی و ئابووری لە جیهاندا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلی بکەرە سەر وڵاتە بوژاوەکان و ڕۆلی وزە لە پەیڕەوکردنی نادیموکراتی و لێکچووەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت