ڕێباز فاروق گڕاوی: پاندۆرا سیاسیەکان و ریفراندۆم!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەکرێت، بێگومان حزبە کوردستانیەکان دەبێت بەشداریی خۆیان لە هەڵبژاردنی عیراق بایکۆت بکەن، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزبی نکۆڵیکەر بۆ ئەنجامدانی ریفرانددۆم.
کاتێک پارتی رێکارە یاساییەکان دەگرێتە بەر بۆ بەشداری هەڵبژاردنە عیراقیەکان، کە دوای وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەکرێت، بەم پێوەرە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی لەھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات.
وەک ” میقداد شه‌ریفی” بەرپرسی بازنەی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق ڕایگه‌یاند: پارتیی دیموكراتیی کوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی عێڕاق سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاسایییه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردن و مه‌رجه‌كانی كۆمیسیۆنی عێڕاقی جێبه‌جێكردوه‌، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن واژۆی له‌سه‌ر بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پارتیی دیموكراتیی كوردستان كردوه‌، بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتوو.
بەم هەنگاوەی پارتی ناچارین لە گۆشەیەکی تر رابمێنین، و ڕوو بەڕووی پرسیارێکی مەتەڵیی دەبینەوە؟
ئایا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییە ؟ یان بۆ چەواشە کردن ؟!
ئەگەر بۆ سەربەخۆییە، ئەی بەشداریی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەپای چی؟ یاخود هەنگاوی پراکتیکی بەرەو سەربەخۆیی کامانەن کە گیرابنەبەر؟ ڕوون دەردەکەوێت هەنگاوی پێچەوانە دەگرنەبەر.
ئایا ئەم بێ ماناییە چی مان پێدەڵیت؟
ساڵانێکە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتێکی باڵادەست، لە پێناوی درێژەدان بە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و بەکارهێنانی دەسەڵاتی ویلایەتی سەرۆک، بەناشەرعی هەرچی درێژ کردنەوە و پاساو و پێشهات و ڕووداوی ناوچەیی هەبوو قۆستیەوە، و دەی قۆزێتەوە، بۆکرد و خستیە نێو قوتویەک کە ناوی نا، دیفاکتۆ.
لە ئێستادا و دوای هەرەشەی تیرۆر و مەترسیە ئیقلیمیەکان، دەس براوە بۆ خەونە نیشتمانیەکانی گەلی کورد و سەربە خۆیی ئەم گەلە، کە لەسەر مێزی ململانە، قومارێکی دۆراوی پیدەکرێت.
شیوازێکی چەواشەکاری، سەراپا دوفاقی، وەک دەوترێت، ریفراندۆم دەکەین، بۆسەربەخۆیی، بەڵام سەربەخۆیی راناگەیەنین؟! ”
ئەمە پاندۆرا و چوارچێوەی چەواشەکەیە، لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی تاکرەوی و پارتی پێشرەو لە باشوری کوردستان.
کاتیک لە دیوەخان و بە بریاری دەسەڵاتێکی ماوە بەسەرچوو، بۆ ڕەوایی دان بە ویلایوتی سەرۆکایەتی هەرێم و دەسەڵاتەکەی، لە پێناو پەردەپۆشی کۆیی قەیران و شکستەکانی،(دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان، پەکخستنی دەزگا شەرعیەکان بە بیانوی لاواز، بێ پلانی لە هاوکێشە سیاسیە ناوخۆیی و دەرەکیەکان، ناڕوونی لە گرێبەستە ئابورییەکان )، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری کردۆتە سەر پرۆسەی سیاسی و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم لە سایەیان.
ڕیفراندۆم رێکارێکی یاساییە بۆ گەیشتن بە بریاری سەربەخۆیی یان بۆ هەر بریارێکی تر پەنای بۆدەبریت، بەڵام کردویانە بە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە خەونی دەسەڵاتی تاهەتایی سەرۆکایەتی.
داخەکەم لای تاکی کورد، ئەم پرسەیە هێندە نارونە، بۆتە مەتەڵ ، گوایە لە 25 ی 9 ی 2017 پەردە لەسەر ئەم مەتەڵە هەڵدەدرێت.
بەشداری پارتی لە هەڵبژاردنەکانی عیراق، بە مانایی دان نان و بەردەوامی لە پرۆسەی دیموکراسی و سیاسی عیراق، و دڵنایی لە سەروەری یەک پارچەیی خاکی عیراق، بەم پێیە ئیتر کوردستان هەێمێکە لە عیراقی فیدراڵ، وەهەروەها هەنگاوی پێچەوانەی لەم جۆرە دەری دەخات، ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی وەک چەواشە دەمێنێتەوە، ئەم جوڵە سیاسیە پاندۆرایەکی مەترسیداری لێدەردەکەوێت، لە پێناو درێژەدان بە دەسەڵاتی ناشەرعی سەرۆکایەتی هەرێمێکی نەگونجاو و ناکۆک لە گەڵ حکومەتی عیراق، کە بۆتە هۆیی پشێوی، دوور لەیاسا و کۆدەنگی خەڵک و حزبە کوردستانیەکان رێدەکات.
زۆر جار بریاری پێش وەختە، باش نابێت، یان تێکەوتنی لێدەکەوێتەوە، بەڵام ئەم ڕایە لە سوانگەی هەنگاوەکانی پارتی لە هەمبەر دۆخی سیاسی و پرسی سەربەخۆیی و هەوڵی ریفراندۆم بۆی، دەرەنجامێکی سەرەتاییمان دەخاتە دەست.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت