ئەرکان محەمەد: بۆچی بە بێدەنگی گەڕانەوە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەڤدێک بەسەرپەرشتی( مەسعودبارزانی )سەردانی بەلجیکای کرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ڕیفراندۆم، بەڵام پاش ئەوەی لەئاستی باڵادا پێشوازییان لێنەکرا و بەجۆرێک لەجۆرەکان شڵەژانێکی زۆر بەوتەکانی بارزانیەوە دیاربوو. لەدواجار بڕیاریداسەفەرەکەی بۆدوو وڵاتی تری ئەوروپا هەڵوەشێنێتەوەو بەبێدەنگی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەبێ ئەوەی لێدوان و ڕوونکردنەوە بدەن لەسەرئەنجامی سەردانەکەیان. ئەوەش پێمان دەڵێت: کەوەڤدەکە بەبێ ئامادەکاری و بەبێ کۆدەنگی چونەتە وڵاتان، کە پێویست بوو یەکدەنگی و یەکگرتووتر بونایە. لێرەدا بەچەند خاڵێک ئاماژە دەدەین بەچەند هۆکارێک، کەوای کرد توڕەیی وەڤدەکەمان پیشان بدات و دەست هەڵبگرن لەسەفەرەکەیان بۆچەندوڵاتێکی تر.
1- ئەوەی شایەنی باسە، وەڤدەکەی هەرێم، لەیەکەم سەردانیان لەلایەن نوسینگەی پەرلەمانی ئەوروپاوە پێشوازییان لێکراوە و، لەسەر ئاستی باڵا ئامادە نەبون گفتوگۆبکەن لەگەڵ کۆمیتەی ڕیفراندۆم و، بارزانییش بەم هەڵوێستە نیگەران دەبێت و بەشپرزەییەوە هۆڵی کۆبونەوەکان بەجێدێڵێت.
2- بارزانی لەئەوروپاش ویستی وەک هەمیشەخۆی وەک کەسی یەکەم پیشان بدات، چونکە ڕێگەی نەدا هیچ یەکێک لەوانەی لەگەڵی بوون وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە، بەتایبەت ئەو پرسیارانەی تایبەتبون بەناوچە جێناکۆکەکان و بارزانی خۆی وەک بڕیاربەدەستێکی یەکلاکەرەوە پیشان دەدا و، ڕێگەی نەدا ( نەجمەدین کەریم ) وەک پارێزگاریی کەرکوک وەڵامی ئەو پرسیارانە ڕوون بکاتەوە، کە تایبەتن بەناوچەکانی دەرەوەی ژێردەستی دەسەڵاتدارانی هەرێم .
3- بارزانی لە (بڕۆکسل )داوای دیبەیتی کردوە لەگەڵ باڵوێزان و نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و ئێران، بەڵام داواکارییەکەی ڕەتکراوەتەوە و، ئامادەنەبون کۆبونەوە لەگەڵ کۆمیتەی ڕیفراندۆم بکەن.
4- هەروەها بارزانی سەردانی بۆ دوو وڵاتی تریی ئەوروپا هەڵوەشاندەوە بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدات بە وەڤدی یاوەریی، چونکە ئەنجامی یەکەم چاوپێکەوتنی بینی و پێی وابوو لەوڵاتەکانی تریش هەمان هەڵوێست دووبارە دەبێتەوە !
5- هەروەها وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا بڕیاریی ئەوەیان داوە بەهیچ جۆرێک پشتیوانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان نەکەن و ئامادەنەبن بۆ ئەو مەبەستەش هیچ جۆرە کۆبونەوەیەک ئەنجام بدەن چونکە پێیان وایە لەئێستادا میکانیزمی پێویست لەبەردەست نیە بۆڕیفراندۆم.
6- هەروەها کاتێک پەرلەمانتارێک پرسیاریکرد لەخودی بارزانی، لەسەر ویلایەتەکەی، لەبەرامبەردا بارزانی شپرزەبوو هێرشی کردەسەر بزوتنەوەی گۆڕان و بەئەنجامدانی کودەتا تاوانباریکردن، کە ئەو وتانەی بارزانیش ڕووی ناکۆکی و ناتەبای هەرێمیان پیشانی دۆستەکانیان دا لەئەوروپاو وڵاتانی جیهان.
7- لەلایەکی دیکە لاوازیی ئەو وەڤدەی کەسەردانی دەرەوەیان کرد، چونکە وەک بینیمان، وەڤدەکە بەبێ هیچ ئامادەکارییەک سەردانەکەیان ڕێکخست و، سەفەریان کرد جگە لەچەند کەناڵێکی حیزبی و، یەک کەناڵی دیکەی ڕاگەیاندن، تەنانەت یەک میدیای ئەوروپی گرنگی بەبابەتەکە نەداو ئامادە نەبون ڕووماڵی بکەن بەبایەخەوە.

کەواتەپێویستە بڵێین: تکایە ئیدی پیرۆزییەکانی ئەم میلەتە، مەکەنە قوربانی لەپێناو دەستکەوتەکانی خۆتان لەکاتێکدا ئەم گەلە سەدان هەزار قوربانیداوە واخەریکە ئێستا لەسەر دەستی ئێوە مافە نەتەوەییەکانیش دەبێتە گالتەجاڕ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت