عیماد عه‌لی: داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پارتی بونمان ناگه‌یه‌نێت، كاكه‌برا!

بریا ئه‌م كارته‌ی سه‌ربه‌خۆیی ته‌نها به‌ده‌ست پارتیه‌وه‌ نه‌بوایه‌ و به‌ ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و نه‌بوایه‌ و حزبه‌كانی تریش ئه‌گه‌ر بۆ موزایه‌ده‌ش بوایه‌ له‌ پارتی زیاتر داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان بكرادیه‌و” له‌وێوه‌ بارودۆخ و زه‌مینه‌كه‌یان شیبكردایه‌ته‌وه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ی پارتی له‌ ڕووانگه‌ی هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حزبایه‌تیه‌وه‌ ئه‌م ئامانجه‌یان نه‌خوێندایه‌ته‌وه‌ و ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییان نه‌كرادیه‌ته‌ موڵكی پارتی به‌ ته‌نها . نه‌خێر ده‌بوو هیچ كه‌س و لایه‌نێك خۆی نه‌خاته‌ خانه‌ی توركیا و ئێران وعیراق، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی پارتی بازدان بێت به‌سه‌ر قه‌یران و كێشه‌كانه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بێت، ده‌بوایه‌ هه‌مووان به‌ یه‌كگرتوویی و ته‌بایی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ وڵاتانی نارازی و ده‌وروبه‌ر بكردایه‌، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناكۆكیشین، نه‌ك هه‌ر یه‌كه‌ و راو بۆچونی تایبه‌تی خۆی دوور له‌ یه‌كێتی بیرو فیكری نه‌ته‌وه‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌ بكردایه‌.
ئێستا مۆدێلێكی نوێ له‌ تۆمه‌تباركردنی خه‌ڵكه‌ بێلایه‌نه‌كه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ و ته‌نها پێوه‌ر بۆ ڕاستگۆیی و بیری چاك و خراپ له‌ ڕوانین و بیروبۆچون و هه‌ڵوێست له‌ ڕیفرادنۆمدا ده‌پێورێت نه‌ك میژووی كه‌سه‌كه‌ و بۆچونه‌ راسته‌كه‌ی، كه‌ خۆی له‌ بیری نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤایه‌تی و دڵسۆزی بۆ هێنانه‌دی ئامانج و ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌ی . لێره‌دامن به‌خۆم تا ئه‌مرۆ توشی چه‌ندین مشتومڕو جۆره‌ها هه‌ڵوێستی ئه‌م و ئه‌و بومه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌توانم به‌ چه‌ند كورته‌ بنامه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و بنه‌ره‌تی ئه‌و بۆچونانه‌ ریز بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنم داوای سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵوێستی راست و دوورمه‌ودا له‌مه‌ر سه‌ربه‌خۆیی زۆر دووره‌ له‌ راوبۆچونی حزبی و ته‌سكبینیی به‌رژه‌وه‌دخوازانه‌ی ئه‌م و ئه‌و بۆیه‌ ده‌ڵێم:
A- سه‌ربه‌خۆیی موڵكی هیچ حزبێك نیه‌ و ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت به‌م بۆچون و ره‌فتاره‌ تازه‌ی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا باز بدات ئێمه‌ له‌ روانگه‌ی باوره‌بونمان به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان هه‌یه‌ و ده‌زانین پارتی به‌ شێوه‌یه‌ك ناچاربووه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ده‌نوێنێت كاكه‌ برا.
B- ئه‌گه‌ر تۆیه‌ك له‌ روانگه‌ی حزبایه‌تی ته‌سك و شتی تری كورتبین و دوور له‌ ئامانجه‌ گه‌وره‌كه‌ی هه‌مووان و به‌ عه‌قڵی ئه‌نتی پارتیه‌وه‌ دژی سه‌ربه‌خۆیی ره‌فتارده‌كه‌یت و گوفتار ده‌ده‌یت، ئه‌وا ئێمه‌ دوور له‌و شته‌ ته‌سكانه‌ و به‌ گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌م پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌ ده‌یخوێنینه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر به‌ناچاریش بێت دوژمن و داگیركه‌رانی كوردستانیش بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی بنوێنن و ڕه‌فتار بكه‌ن نه‌ك پارتی وه‌ك حزبێكی كوردستانی، ئه‌وا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین.
C- ئه‌گه‌ر تۆیه‌ك ته‌نها بۆ كاری حزبی و دژایه‌تی ئه‌م و ئه‌و و هه‌ندێك شتی كاتیی قۆناغه‌كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پارتی ده‌وه‌ستیت و پارتی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانت بووه‌ به‌ یه‌ك ئامانج، ئه‌وا ئێمه ‌له‌ رۆژگاری ئاساییدا دژ به‌ ره‌فتار و گوفتار و كاری موحافزكارانه‌ی پارتی و ته‌نانه‌ت به‌ هۆكاری مه‌یلێكی بچوكی حزبه‌كه‌مان بۆ پارتی كه‌ به‌رپرسیارێتیه‌كمان تێدا هه‌بوو بێ یه‌ك و دوو بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئیمتیازاته‌ شه‌خسیه‌كان وازمان هێنا و به‌جێمانهێشت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌وگوفتاره‌ تایبه‌تی و ره‌فتار و كرداره‌مان دژ به‌ به‌رژه‌وه‌نیه‌ تایبه‌تیه‌ كه‌سیه‌كه‌مان بوو.
D- ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵوێستێك له‌ روانگه‌ی حزبگه‌ری و شارگه‌ری و سه‌ركرده‌گه‌ری و هه‌ر شتێك گه‌ری بێت و له‌ دژی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌ڵێ من دژیم و كوردستان یه‌ك كوردستانه‌ و هیچ شوێنێك ئه‌گه‌ر پیرۆزیش بێت ناكه‌مه‌ قوربانی یه‌كێتی و یه‌كبونی خاكی كوردستان و ئه‌م عه‌قلیه‌ت و بۆچونه‌ش به‌ ره‌فتار ده‌بێت نه‌ك ته‌نها به‌ قسه‌ و ئیدیعای بێ جه‌وهه‌ری ئه‌م و ئه‌و.
E- به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وه‌ك نه‌وه‌كانی پێشوتر ره‌فتار بكه‌ین و هیچ قوربانیه‌كی ئه‌وتۆ له‌پێناو دوارۆژی نه‌وه‌كانی داهاتومان نه‌ده‌ین و ته‌نها بیر له‌ ئێستا بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌وا له‌دوارۆژدا هه‌مان ره‌خنه‌ی ئه‌مرۆمان دێته‌سه‌ر و نه‌وه‌كانی داهاتوو لۆمه‌مان ده‌كه‌ن.
F- ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ره‌دا بین كه‌ پارتی له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ری ئامانجه‌كه‌دا راست ناكات و ئه‌م بێنه‌وبه‌رده‌ی ته‌نها له‌پێناو قوتاركردنی خۆیه‌تی له‌م وه‌زعه‌ ناله‌بار و قه‌یرانه‌ی خۆی و میله‌ته‌كه‌ی توش كردووه‌، ده‌ڵێم؛ با ململانێ و كیبركێكه‌ له‌ پێناو باشترین بێت نه‌ك ئامانجی پیرۆزی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌گه‌ر به‌ زاره‌كیش بێت ره‌تبكه‌یته‌وه‌ و بۆ ده‌یان ساڵی تر هیچ كه‌سێك جورئه‌تی ئه‌وه‌ نه‌كات ناوی سه‌ربه‌خۆیی بێنێت و خه‌ڵكی تر پێمان خۆش بن و نه‌توانین فزه‌ بكه‌ین و له‌ ده‌رئه‌نجامدا خوێنی شه‌هیدان به‌ فیرۆبروات و تا ماوین نه‌وێرین نزیكی ئه‌م جۆره‌ ئامانجانه‌ بینه‌وه‌ كه‌ قوربانیه‌كی كه‌ممان بۆ نه‌داوه‌” بۆیه‌ باشتر وابوو ئه‌م كاره‌ته‌ له‌ده‌ست پارتی به‌ خودی بابه‌ت كارته‌كه‌ ده‌ربێنن نه‌ك دژی بوه‌ستین و به‌هه‌منا شێوه‌ی دوژمنان ره‌تیبكه‌ینه‌وه‌ و لاوازی و نه‌بونی بیری نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو و په‌رشوبڵاویمان بۆ نه‌یاران بسه‌لمێنین .
بۆیه‌، ئه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ ئه‌م پرسه‌ بخوێنێته‌وه‌ و به‌ دوور له‌ شته‌ تایبه‌تیه‌ حزبی و كه‌سیه‌كه‌ و به‌وردی لێ بروانێت و هه‌موو نیازه‌كانی پارتی بخوێنێته‌وه‌ و ته‌نها ده‌رئه‌نجامی له‌به‌رچاو بێت و ده‌زانێت كاردانه‌وه‌ و شكستهێنان له‌م هه‌ڵوێست و بۆچونه‌ چی ده‌گه‌یه‌نێت و زیانه‌كه‌ی بۆ میله‌ته‌كه‌ به‌ گشتی و دوارۆژه‌كه‌ی و هه‌ڵویستمان بۆ ئاینده‌ی ململانێی دوژمنان چۆن ده‌بێن. بۆیه‌ ده‌بیت له‌ نێوان دوو بژارده‌ یه‌كێك هه‌لبژێرین؛ یان تا هه‌تایه‌ دووربین له‌ وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆمان و ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری خۆمان له‌ رووبه‌رێكی ته‌سكی ناوچه‌ یان شارێك كورت كه‌ینه‌وه‌ و بیبه‌ستینه‌وه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ هه‌مه‌جۆره‌ ته‌سكه‌كانه‌وه‌ و له‌ هیچ بۆچون و ره‌فتارێكماندا نه‌وه‌ی داهاتوومان له‌به‌رچاو نه‌بێت، یان ده‌بێت به‌ یه‌كگرتوویی و هاوكاری و خوێندنه‌وه‌ی پرسه‌ باڵاكه‌ وه‌ك خۆی دوور له‌ بیری ته‌سكی قۆناغه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی بخوێنینه‌وه‌.
ئێمه‌ش له‌م روانگه‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانداین و له‌باوه‌ره‌داین كه‌ پرسێكی گه‌وره‌ی ئاوها زۆر قوربانی پێویسته‌ و وه‌لانانی زۆر شتی ده‌وێت، ئه‌گینا كه‌س به‌قه‌د ئێمه‌ خۆی به‌دوور نه‌گرتووه‌ له‌ حزبی موحافزكار و بنه‌ماڵه‌یی و ته‌نانه‌ت رۆژێك پارتیمان به‌ هیچ مه‌به‌ستێك نه‌به‌ستۆته‌وه‌ و به‌ڵگه‌شمان زۆره‌ و ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئێمه‌ بناسێت باش ده‌زانێت كه‌ ته‌نها ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان له‌ بیروبۆچونی نه‌ته‌وه‌یی و دڵسۆزیه‌وه‌ بۆ خوێنی شه‌هیدان نه‌ك بۆچونی ته‌سكی ئێوه‌مانان كه‌ ته‌نها له‌ كونی ده‌رزی ئاسای بیری كه‌سی و حزبی و، له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئامانجه‌ گه‌وره‌كه‌ی كوردستانه‌ به‌ گشتی.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies