دکتۆر کەمال میراودەلی: وەفدی کوردستان، یان شۆڕەبییەکانی برۆکسل.

سەرنج: بە  کوردستان، کە لە هەموو شتێک لای من پیرۆزترە، گەر باوەڕم وابووایە سەدی یەک، دووبارەی دەکەمەوە تەنیا سەدی یەک. هاتنی ئەو  بەناو  وەفدە بۆ برۆکسل  عەقڵ  و ئەخلاق و پرۆژەو بەرنامەو خواستی ڕاستەقینەی میللەتەکەمی تێدایەو، تەنیا  شوورەییەکی  ڕیسواکەرو بێ مانا نییە، ئەم هۆنراوەیەم نە دەنووسی و بە هەموو دڵ و کوڵێک پشتگیریم دەکرد. بەلام ڕۆحی پیرۆزی پیرەمێرد پێێ وتم: بنووسە:

 

وەفدی کوردستان میللەتفرۆشان

هەرزە وەکیلی شاری خامۆشان

دەک خەجاڵەت بن لە ڕووی مەحشەرا

ئێمەش خاک و خۆڵ دەکەین بە سەرا

هاتنە برۆکسل بۆ سەربەخۆیی

سەرتان وا شۆڕ بوو،

 بوون بە  شۆڕەبی!

هەروا دەزانن ئەوروپاش وایە

زەمانی خێڵ و گەمژەو گەوایە

دەستوور، پەرلەمان رۆژی ئاوایە

گەر نەوتدز بی، ڕێگات واڵا یە.

 

بۆ ئێوە وەفدن، چۆنە نوێنەرن؟

ڕەوایی ئاخر لە کێ وەردەگرن؟

کام پەرلەمانە، کامە ئەنجومەن

پێی وتن ئێوە وەفدی ئەم گەلەن؟!

بۆم ئەوروپایە چیتان ‌هێناوە

لە جەهالەت و فشە بەولاوە؟

سەرۆک کوا هەیە بە بێ پەرلەمان

بە بێ دەستوورو دەزگاو یاساکان؟

یان هاتوون خۆتان بکەن بە عیبرەت

بێ عەقڵ، بی بیر، بێ باک،  بێ غیرەت؟

 

کەسێ کە ڕێزی گەلی خۆی نەگرێ

ئەوروپای مەزن چۆن ڕێزی دەگرێ؟

کەسێ پەرلەمان بداتە بەر شەق

چ پەرلەمانێ دەیخاتە سەر هەق؟

کەسێ دەستوورو یاسای کردبێ فت

هەر ئاوا فتی دەکەن کت و مت

میوەیەک بە سەرچوو بێ، گەنی بێ

كێ تامی دەکات

تا پێی خەنی بێ؟

ئێرە کیشوەری دەستوور، یاسایە

ىی یاسا، هیچ کەس دەنگی دەرنایە

بنخانی عەقڵ، ناوی دەزگایە

سەرکردە دێن و دەڕۆن

 وەک پێلاو

میللەت دەمێنێ

وەک ئاو و هەتاو.

 

 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر وەفدی کوردستان

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies