ڕەنجدەر گەراوی: کوردستان 24 TV و چەواشەکاریی.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دونیای ئەمڕۆدا بەهۆی پیشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە مەودای ڕاستی و درۆ بە ئاسانی هەستی پێدەکرێت.
لە کەناڵی کوردستان 24 تیڤی دا راپۆرتێک بڵاوکرایەوە لەسەر گۆڕانکاریی لە هەڵویستی وڵاتان لەسەر سەربەخۆیی کوردستان لەنێو ڕاپۆرتەکەدا باسی هەڵوێستی وڵاتان کرا، لەو نێوەشدا باسی یەکێتی ئەوروپا کرا وەکو لەوێنەکەدا هەیە، دەڵێت: بە ئاڵای کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا پێشوازیی دەکرێن!
1- لەمیژووی کوردا تا ئیستا هیچ کەسێک بەئاڵاوە لە یەکێتی ئەوروپا (کۆمیسیۆن) پیشوازی لێنەکراوە.
2- ئەگەر مەبەستی مسعود بارزانی بێت بە ئاڵاوە پێشوازیی لێکراوە، تکا دەکەم سەیرێکی ئەم لینکە بکەن!

http://www.nrttv.com/birura-details.aspx?Jimare=6851

بابەتێکی منە وەڵامە بۆ نوینەری حکومەتی هەریم، لەویادا بە ووردی باسی مەسەلەی ئاڵام کردووە، هەروەها جیاوازی نێوان پەرلەمان و کۆمیسیۆنی ئەوروپا نەکراوە، کەدوو شتی زۆر جیاوازن.
3- کۆمیسیۆنی ئەوروپا 27 ووڵات تیادا ئەندامن لە ئیستادا نزیکەی 24000 کارمەندی هەیە، جگە لە ستافی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، جگە لەولاتانی ئەندام تیادا. یەک کەسیش بە ووشەیەکش باسی سەربەخۆیی کوردستانی نەکردووە، تەنها باسی ریفراندۆم کراوە. ئەویش بە ئاشکرا داوای یەکپارچەیی خاکی عیراق دەکەن. بەڵگەش ئەم لینکەی خوارەوەیە.

https://eeas.europa.eu/headquarters/headquarters-homepage/search/site/Barzani_en

4- پەرلەمانی ئەوروپا 751 پەرلەمانتاریی هەیە. نزیکە ی 6700 کارمەند زیاتری هەیە. نەک پەرلەمانتار، تەنانەت کارمەندێکشی لەسەر سەربەخۆیی کوردستان قسەی نەکردووە، تا ئیستاش نە هیچ هاوپەیمانێکی پەرلەمانی ئەوروپاو نە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و نەسەرۆکی پەرلەمانیش، نە بە بەلێ و نە نەخێر باسی نەک سەربەخۆیی، باسی ڕێفراندۆمیشی نەکردووە. ئیتر بە پارەی دزراوی خەڵک دەزگایکی زەبەلاحی ڕاگەیاندن بەرێوە دەبەن بۆ چەواشەکاریی خەڵک.
بەڵێن بێت: هەرچی درۆیان هەیە بەتایبەت درۆی هەڵبەستراو بە زمانی کۆمیسۆن و پەرلەمانی ئەوروپا، لەمەودوا بیخەمە ڕوو، تا خەڵکی کوردستان باش لە درۆ و سیاسەتە چەواشەکارەکانی سەرانی پارتی و مێدیاکانیان تێبگەن و بەئاگا بن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت