کاوسێن بابەکر: گۆڕان سەرکەوت، بەڵام.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گۆڕان بەسەر خستنی هەڵبژاردنەکانی توانی گەورەترین هەڕەشە، کە لێکبڵاوبوون و پەرتەوازەیی بوو تێپەڕێنێ ،دەرچوونی تیمێک لە سەرکردەی کۆن هەرچەند جێگەی ڕەخنەیە بەڵام، بەلای منەوە، ئەم تیمە ڕەنگە بۆ ئێستا گونجاوتر بێ و بەهۆی ئەزموونی زۆریانەوە باشتر لەگەڵ دۆخەکە هەڵکەن و واقبینانەتر بچنە ناو دان وسانەکانەوە بەتایبەت، لەگەڵ پارتی کە تێکچوونی نێوانی ئەم دوانە دۆخەکەی گەیاندۆتە لێواری بێ ئومێدی، بەتایبەت لەئێستادا کار بۆ ڕیفڕاندۆم دەکرێ و ئەویش یەکڕیزی نێواماڵی کوردی وەک پێشمەرجی پرۆسەکە پێویستە.

بەڵام ئەمە بۆخۆی یەکێکیشە لەو ئاماژانەی پێمان دەڵێ، کە هێشتا کۆمەڵێک کەموو کوڕی هەن کەوادەکەن مەترسیەکە بەزیندوویی لەهەناوی بزوتنەوەکەدا هێشتا گینگڵ  بدات.

پرۆسەکە دەریخست هێشتا گۆڕان شێوازو میکانیزمی تەقلیدی هەڵبژاردن و کەم و کوڕی و دەستەگەریە نادێموکراسیەکانی حزبی کوردی وەک چاوەڕوان دەکرا جێنەهێشتووە، لەوانە ڕیککەوتنی پێشوەختەی کەسەکان و ڕەوتەکان لەسەر حسابی دێموکراسی ناوخۆی حزب، پشتگوێ خستنی ژنان، ئاوت کردنی گەنجان، بوونی تەکەتول. لەوەش بترازێ کار بە وەسێتەکەی کاک نۆشیروانیش نەکرا کە داوادەکات ئەزموون و خوێنی نوێی گەنجان لەسەر کردایەتیکردنی گۆڕاندا تێکەڵ بکرێ!

ئەمانەش بەڕوونی لە ناومیکانیزمی پرۆسەکەو ئەنجامەکەی نمایان بوو.

گۆڕان بە هێنانە پێشی گەنجان لەم چەند ساڵەدا خۆی تاڕادەیەک لەحزبەکانی تر جیاکردبۆوە، زۆربەی ئەندام پەرلەمان و ئەندامی پاریزگاکان ووەزیرو بەڕێوەبەرە گشتیەکانی گەنج بوون و ژنیش بەشی خۆی پێدرابوو، بەڵام ئەوەی لە هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندندا بینیمان ڕێک پێچەوانەی ئەم ڕابردووە بوو!

لەم حەوت کەسە کەسیان نەگەنج نەژن بوون و لەشەش کەسەکەش کە بۆخانەکە هەڵبژێردران تەنها دوانیان ڕکابەری هەبوو! ئایا فشار هەبوو یان کەس بەتایبەت گەنج  پڕکێشی خۆکاندیدکردنی نەکردووە، لەبەر هەر هۆیەک بێ؟! یان وەک هێندێک لەگەنجەکانی ئەم بزووتنەوەیە دەڵێن ساختەکاری هەبوو!

کارتی سپی وجیاوازی دەنگ لەنێوان ئەندامی خانەو ڕێکخەری گشتی، شایانی تێڕامانە و بەقەد ئەوجیاوازیە نیشانەی جیاوازی ناوخۆی بزووتنەوەکەن!

بەڵام سەرەڕای هەموو گلەیی و گازندەکان گۆڕان سەرکەوت لە سەرخستنی پرۆسەکە کە هێندێک لەحزبەکانی تر دوای چەندین سال بەسەر وادەی کۆنگرەدا نەیانتوانیوە کۆنگرە ببەستن!

سەرکەوت لە پڕکردنەوەی بێ کێشمەکێشی ڕێکخەری بزووتنەوەکە، ئەمەش بۆ خۆی دووربینی ودڵسۆزی کادیرەکانی دەردەخات. بەڵام گرەوی سەرکەوتنی  یەکجاری بزووتنەوەکە لەهەنگاوی کردارەکی لەمەودوای ئەم بزووتنەوەیەدا دەردەکەوێ، با چاوەڕوانبین.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت