لوقمان مستەفا: لەسەردەمی قەیراندا مەرج نیە هەموو دزەکان دزبن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەوڵدەدەم لەم بابەتەماندا کەمتر تیشک بخەمە سەرمادە یاسایی یەکان، بەڵکو بەقەد ئەوە ویژدانی مرۆڤەکان دەکەین بە پێوەر، لەکاتێکدا دەزانن هەڵەن و کارێکی نایاسایی ئەنجام دەدەن، بەڵام بۆبژێوی ژیانی رۆژانەیان ئەو ڕێگا نایاسایی دەگرنە بەر تا مناڵەکانیان برسی نەبن، هەرچەندە وویژدانیان لەدەست نەداوە بەڵام بەناچاری ئەوڕێ هەڵەیە هەڵدەبژێرن کەدورە لەداب و نەریت، لەهەمان کاتیشدا پێچەوانەی یاسایە.
بێگوومان لە هەر ووڵاتێکدا قەیران رووی تێکرد یان بۆی درووست کرا بە دڵنییایەوە کۆمەڵێک کێشەو تاوانی جۆراو جۆریش روودەدەن، هەرچۆن لەووڵاتانی روژئاوا لەم چەند ساڵەی دواییدا بە هۆی هەرسهێنانی دارایی و داروخانی بانکە زەبەلاحەکانەوە چەندین تاوان کوشتن و مادەی هۆشبەرو دزی و تاڵانی ڕووی لەزیاد بوون کرد، کەبووە هۆی زۆربوونی دیاردەی تاوانی دزی، هەندێک لەو دزیانەی کەڕوویان داوە تارادەیەک مۆرکێکی مرۆڤ دۆستانەی پێوە دیارە. هەرچەندە دزیکردن بەتاوان هەژمار دەکرێت لە هەر کوێی جیهاندابێت، بۆیە باس لە هەنێکیان دەکەین لە جیهاندا بە هەرێمی کوردستانیشەوە کە بە دزی کردنی سەیروسەمەرە ی رۆژانی قەیران ناوزەند دەکرێن.
A- دزێک لە ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمەریکا، هەستا بە دزینی کامێرایەک لەناو سەیارەیەک، بەڵام گەڕاندیەوە بۆ خاوەنەکەی کاتێک زانی کە خاوەنەکەی نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە وە بەو کامێرایە ڕەسمی خۆی ئەگرێت بۆ مناڵەکانی تا بەردەوام سەیری بکەن دوای مردنی!
B- دزێک لە سوید. هەڵسا بە پڕکردنی فلاش میمۆریەک لە زانیاری کە لەناو لابتۆپێکا بو _ دوای ئەوەی دزیبوی_ پاشان ناردیەوە بۆ خاوەنی لابتۆپەکە، ڕوداوەکە بۆ ئەو کاتە ئەگەڕێتەوە کاتێک مامۆستایەکی زانکۆیەک جانتاکەی بەجێ ئەیەڵێت بە بێ ئەوەی چاودێری بکات وە لەناویا کۆمپیوتەرێک هەبوو،وە دزەکەش بەویا ئەڕوا و ئەیدزێ، ئەوەی کە مامۆستاکەی دڵگران کرد ئەوەبوو کە لە ناو لابتۆپەکە موحازەرە و گەڕانی دەساڵ لەمەو بەری تیا هەڵگیرابوو، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە دزەکە لە ناو فلاشێکا هەموو زانیاریەکانی ناو لابتۆپەکەی بۆ ناردەوە!!
C- دزێک لە ئوستورالیا هەڵسا بە دزینی سەیارەیەک کە پەنجەرەکانی کرابوەوە ئەوەی کە لەناو سەیارەکەیا بو تەنیا موبایلێک بو کاتێک سەیری ناو موبایلەکەی کرد بینی ساحێبی موبایلەکە دەسدرێژی کردۆتە سەر ئافرەتێک،کە کە ئەمەی بینی زۆر توڕە بوو بۆیە چو بۆ بنکەی پۆلیس و خۆی کەشف کرد کە ئەو موبایلێکی دزیوە! بەس لەبەر ئەوەی پۆلیس ئەو ڕەسم و ڤیدۆیانەی ناو موبایلەکە ببینن..بەمەش ساحێبی موبایلەکە گیرا پاش لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە!!
D- دزێک سەیارەیەکی دزی بەڵام بە خێرای گەڕاندیەوە بۆ خاوەنەکەی کاتێک بینی مناڵێکی بچوکی تیایە،گەڕاندیەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی دزیبوو تا دایک و باوکی مناڵەکە بدۆزێتەوە و پێیان بڵێ جارێکی تر مناڵەکەیان بە بێ چاودێری بەجێ نەهێڵن!! پاشان کە کارەکەی ئەنجامیا ڕای کرد!!
بە هەمان شێوە هەرێمەکەی لە مەڕ خٶشمان بێبەری نیە لەو جۆرە تاوان وکێشانە بە تایبەتیش تاوانی دزی کردنی سەیرووسەمەرەی سەردەمی قەیران کە لەم ماوەیەی پێشوودا لە چەند شارو شارۆچکەیەک روویانداوە.
E- دزێكی‌ سه‌یر له‌ شاری‌ سلێمانی‌ چووه‌ سه‌ر ماڵێك و بڕێك پاره‌ی‌ دزی‌، به‌ڵام دواتر نامه‌یه‌كی‌ به‌جێهێشت و بۆته‌ جێگه‌ی‌ سه‌ر سوڕمانی‌ ماڵه‌كه‌، هه‌ربۆیه‌ تاوه‌كو ئێستا سكاڵایان له‌سه‌ر دزه‌كه‌ تۆمار نه‌كردووه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان دزێك له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ماڵێك (ناوی‌ خاوه‌ن ماڵه‌كه پارێزراوە) 3000 دۆلار ده‌دزێت، به‌ڵام دواتر نامه‌یه‌ك به‌جێدێڵێت، له‌نامه‌كه‌دا سوێند ده‌خوات كه‌ ئه‌و دز نییه‌، ” به‌س زۆر موحتاج بووم” له‌نامه‌كه‌دا سوێندی‌ ئه‌وه‌ش ده‌خوات كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م نامه‌یه‌ك هه‌ڵده‌درێته‌ حه‌وشه‌ی‌ ماڵه‌كه‌وه‌و بڕی‌ 1500 دۆلاری‌ تیادایه‌ له‌گه‌ڵیشیدا له‌ناو وه‌رقه‌یه‌كدا نوسراوه‌ “دڵنیابن ئه‌وه‌ی‌ تریشتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه‌”.
ئه‌م رووداوه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوەیەک پێش ئێستا له‌قه‌زای‌ كفری‌ پێنج دوكان بڕدران، ته‌نها كه‌ل و په‌ل كه‌ دزه‌كان بردبووی‌، شیری‌ و دایبی‌ منداڵ بووه‌. بۆیه‌ كاتێك له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ زۆرێك له‌ هاوڵاتیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد كه‌ ئه‌مه‌ له‌پێناو ڕزگاركردنی‌ ژیانی منداڵه‌كانیان بووه‌. دەیان نمونەی لەم شێوەیە لەم هەرێمەی ئێمەدا بوونی هەیە. ئه‌م رووداوانه له‌كاتێكدایه‌ كه‌ قه‌یرانێكی‌ ئابوری‌ سه‌خت رووی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌و رۆژانه‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ دژی‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ له‌لایه‌ن چین و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌رده‌بڕدرێت.
کاتێک سەیری ئەو کەسانە ئەکەین کە لەبەربێکاری و نەبوونی و هەژاریدا دەست بۆ کارە نایاساییەکان دەبەن تەنها بۆ بژێوی خێزانەکانیان، بەناچاری دەست بۆ ماڵی خەڵکی درێژدەکەن و لەکاتێکیشدادەزانن تاوانەوکارێکی خراپە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ویژدانیان نەمردووەوبەپێی پێداویستی خۆی دزیەکەدەکات، هەرچەند لەڕووی یاساییەوەهەروەک پێشترووتمان کارێکی نایاساییەو لەتاوانەکەی کەم ناکاتەوە، راستە لەوانەیە هۆکاری هەبێت بەڵام ناشبەخشرێت!
لێرەدا ئامانجمان ئەوەیە کە بزانین..چۆن کلیلی خێروچاکە ئەدۆزینەوە لەم جۆرە کەسانەیا، وە هەوڵبەین ئاگاداریان بکەینەوە کە ڕاستە ئەوان لەو جۆرە دزانەنین کە سەروەت و سامانی میللەت حەپەلووش دەکەن ودەیدزن. بەڵام دەبێت ئەوەبزانن و بەخۆیانا بچنەوە کە یاسائەوەنازانێ وسزای خۆی هەیە، بۆ ئەوەی سەر لەنوێ ژیان دۆستی ومرۆڤ دۆستی بەرنامەیان بێت، دەبێت ڕێڕەوی ژیانیان بگۆڕن، ئەگەرنا کونجی زیندان شوێنیانە، چونکە وەک دەووترێت یاسا وەک تەونی جاڵجاڵۆکەوایە دزی بچووک دەگرێت و دزەگەورەکانیش لە دەرەوە تەراتێنیانە.!

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت