Dr.-kemal

دکتۆر کەمال میراودەلی: فەلسەفەی من. بەشی دوازدە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاشماوەی وەرگێڕان و لێکدانەوەی کەتیگۆرییەکانی ئەرستۆ

3b10.

Every substance seems to signify a certain ‘this’. As regards the primary substances, it is indisputably true that each of them signifies a certain ‘this’; for the thing revealed is individual and numerically one. But as regards the secondary substances, though it appears from the form of the name—when one speaks of man or animal—that a secondary substance likewise signifies a certain ‘this’, this is not really true; rather, it signifies a certain qualification—for the subject is not, as the primary substance is, one, but man and animal are said of many things. However, it does not signify simply a certain qualification, as white does. White signifies nothing but a qualification, whereas the species and the genus mark off the qualification of substance—they signify substance of a certain qualification. (One draws a wider boundary with the genus than with the species, for in speaking of animal one takes in more than in speaking of man.)

وەرگێڕان

هەموو بووەیەکی سەرەتایی وادیارە مانای ‘ئەمە’ یەکی دیاریکراو نیشانە بکات. سەبارەت بە بووە سەرەتاییەکان ئەوە بێ قڕە ڕاستە کە هەر یەکەیان مانای ‘ئەمە’ یەکی دیاریکراو نیشانە دەکەن. چونکە ئەو شتەی کە دیارخراوە تاکە و بە ژمارە یەکە. بەڵام سەبارەت بە بووە دووەمەکان گەرچی لە فۆرمی ناوەکە کاتێ ئێمە باسی مرۆڤ یان زینەوەر دەکەین – وا دەردەکەوێ کە هەروەها بووەی دووەمیش ‘ئەمە’ یەکی دیاریکراو نیشان بکات، ئەمە ڕاستییەکەی راست نییە. بەڵکو ئەوانە مانای چۆنێتییەکی دیاریکراو دەردەبڕن. چونکە بابەتەکە وەک بووەی سەرەتایی یەک نییە، بەلکو وشەکانی مرۆڤ و زینەوەر بە زۆر شت دەوترێن. هەرچۆنێ بێت، ئەوان بە سادەیی تەنیا چۆنێتییەکی دیاریکراو دەستنیشان ناکەن وەک وشەی سپیی دەیکات. سپیی نیشانەی هیچ مانایەک ناکات چۆنێتییەک نەبێت، لە کاتێکدا توخم و ژینۆ چۆنێتیی بووە جیادەکەنەوە – ئەوان بووەی چۆنێتییەکی دیاریکراو مانانیشان دەکەن ( سنوورێکی فراوانتر بۆ ژینۆ دیاری دەکەین لەوەی بۆ توخم چونکە کاتێ باسی زینەوەر دەکەین ئەوا باسی شتی زۆر زیاتر دەکەین لەوەی باسی مرۆڤ بکەین).

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر فەلسەفەی من بەشی-12

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت