شێرزاد شێخانی: خۆفرۆشی بەكورتی و بەكوردی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارتی ئەعسابی تێكچوە. لەترسی هەڵسانەوەو كاردانەوەی قاعیدەی یەكێتی ناوێرێ ڕاستەوخۆ شەڕی لەناوبردنی نەیارەكانی بكات، لەڕێگەی كۆیلەو ئەلقەلەگوێیەكانیەوە ئەم شەڕە ئەكات. لەم زەمەنەشدا كۆیلە زۆرو زەوەندن كاتێك سەروەت و سامانی میللەت ئەكەوێتە دەستی زاڵمانەوە ویژدان كڕینیش ئاسان ئەبێ.
جوانی ئەو یەكێتیە لەچیدایە ئەگەر شانازخان دەربكرێ، عادل موراد بێدەنگ بكرێ، لاهور شێخ جەنگی تەحجیم بكرێ؟.
سەروەری و قوربانیەكانی یەكێتی چییان بەسەرادێ كاتێك كەسانێك ئەیكەن بەكلكی پارتی و بە خزمەتكاریی دەربارەكەی؟.
ئەوانەی ئەمڕۆ بەنەغمەی پارتیەوە هەڵئەپەڕن، یان پێشتر لەناو یەكێتیدا (خەت مایل) بونە، یان ئەسڵەن هیچ مەبادئێكیان نەبوە، چونكە ئەمرۆ زۆر بەئاشكرا سەودا بەمەبادیئەكانیان ئەكەن و لەبازاڕی لەنگەی پارتیدا هەراجی ئەكەن!.
ئەوانەی ئەمڕۆ لەهەوڵی بێدەنگ كردنی سەركردەو كادیران و ئەندامانی یەكێتین لەبەرامبەر پارتیدا، قەت چاویان گیڕاوە بە دروشمە سەرەكیەكەی یەكێتی لە (دیموكراسی ومافی مرۆڤ)، ئەی هەر دیموكراسیەت نیە ماف ئەداتە مرۆڤ بۆ دەربڕینی ڕای ئازادی خۆی؟.
ئەمرۆ شاناز، دوێنێ لاهور، پێرێ عادل، سبەی دەیان و سەدانیتر ناویان ئەچێتە ناو لیستی رەشی پارتیەوەو وردە وردە تەسفیە ئەكرێن، یەكێتیەكەی شاخ و زیندانەكانی بەعس و ڕێكخستنە نهێنیەكانیش، ئەبێتە حزبێكی بچوكی هاوتای ئەو حزبانەی سەرە مانگان ئەچنە بەردەم بارەگای پارتی لەمەسیف بۆ وەرگرتنی بەشە ئازوقەو موچەی مانگانەی فەراشەكانی بارەگاكانیان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت