عیماد عه‌لی: ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌ ده‌ر له‌ میراتگریی دۆخه‌ شپرزه‌كه‌ی ئێستای.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی مێژووی ئه‌م وڵاتانە له‌مه‌ڕ ناوچه‌كه‌مان دووباره‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌هه‌مان قۆناغه‌ قورس و دواكه‌وتووه‌كه‌ی ئه‌واندا تێنه‌په‌ڕین، ده‌بێت به‌ پێی عه‌قڵی ئاینده‌خوازی و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ باردۆخی دوای ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی دا بكه‌ین و، ڕێوشوێنی هه‌مه‌جۆری ئه‌وتۆی سیاسی، ڕۆشنبیری، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی وابگرینه‌ به‌ر، كه‌ بواریی نارۆشنی دواڕۆژمان نه‌هێڵین و له‌ هه‌ڵه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ په‌ند وه‌رگرین و. ده‌بێت هه‌نگاویی ڕاست و دروستی گونجاو  بنێین و، خۆمان له‌ زۆر نه‌ریت و لاساییكردنه‌وه‌ و كاریی كلاسیكی كاره‌ساتهێن و، لاسایی كردنه‌وه‌ له‌خۆمان دوور خه‌ینه‌وه‌.

ئیبن خه‌لدون له‌ پێشه‌كیه‌كه‌ی زۆر جوان و زانستیانه‌ باسی چۆنێتی دروستبونی كیان و گه‌یشتن به‌ بنیاتنانی زه‌مینه‌ی شارستانی ده‌كات و ته‌نانه‌ت چۆنێتی كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ل له‌ چوارچێویه‌كی دیاریكراو، كه‌ ناوی ده‌نێین: ده‌وڵه‌ت و نیشتمان و بازنه‌ی خۆپاراستن  و شێوازه‌كانی و سه‌ره‌تای هه‌نگاونانی دروست و گواستنه‌وه‌ بۆ قۆناغێكی نوێ شیده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی به‌ زه‌روره‌ت باس له‌ چۆنێتی دروستبونی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانه‌ی ده‌توانن هه‌نگاوه‌كان بنێن به‌ شێویه‌كی بۆی ده‌چێت و به‌ ئاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، كه‌ زۆرجار ده‌بێت دامه‌زرێنه‌ران هه‌ڵقوڵاوی بارودۆخی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ بن و، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش ده‌دوێت كه‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌وڵه‌ت به‌ كه‌سانی ناعه‌قڵانی و به‌ده‌ر له‌ ڕه‌وشتی په‌سه‌ندی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام خاوه‌ن فاكته‌ری بنیتنان و مانه‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر پێی خۆی دروست بكرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بەرە سەر ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌ ده‌ر له‌ میراتگریی دۆخه‌ شپرزه‌كه‌ی ئێستای

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت