Mustafa-Barzani

نەوید دانشپویان: نێوەرۆکی سەربەخۆییەکەی باشوری کوردستان.

قازانج و زەرەدەکانی ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی باشور بۆ دەوڵەتانی  دەوروبەر، دەسەڵاتدارانی هەرێم، خەڵکی باشور و کوردەکانی سێ پارچەی دیکەی کوردستان.

بۆ پێشبینی پێشهاتەکان دەبێ هێزەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسەت بناسین. بۆ ناسینی ئەم هێزانەش پێویستە سەفەرێک بکەین بۆ ناو مێژوو، ماهیەت، کەلتور، سایکۆلۆژی و بەرژوەندی چینایەتیان. لەم وتارەدا بنەماڵەی بارزانی وەک بانگخوازی سەرەکی سەربەخۆیی باشور دەخەمە بەرتیشکی لێکۆڵینەوەی زانستی و مێژویی. لێفەی سەر ئامانج و ئاکامە شاراوەکانی  ڕێفڕاندۆمی بارزانی دەخەمە لاوە. 

 

ئاوڕێک بۆ مێژووی بنەماڵەی بارزانی

لە ساڵی 1961 مەلا مستەفا بارزانی کە دوو ساڵ بو لە سایەی هاتنە سەرکاریی عەبدولکەریم قاسم بە ڕێز و حورمەتەوە لە ڕوسیە ڕا  گەڕابۆوە باشور،  بە ڕێنوێنی ساواکی ئێران و موسادی ئیسرائیل و سیای ئەمریکا بو بە ڕێبەری شۆڕشی ئاغاکان و مڵکدارەکانی ناڕازی کوردستان، کە لە دژێ چاکسازی ئابوری و کۆمەڵایەتی عەبدولکەریم قاسم بە تایبەت ئیسلاحی زیراعی ڕاپەڕیبون.

هەر مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر دەبێ ئەم ڕاستیە حاشاهەڵنەگرە بزانێت کە پێشنیازی داڕشتنی دەوڵەتی نەتەوە، پەروەردەکردنی بیری نەتەوەییە و گرینگترین پێشنیازەکانی بیری نەتەوەییش بریتین لە:

1- لاچونی سیستمی ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و کەلتوری دەرەبەگی و عەشایەری

2- بونی حیزبێکی پێشکەوتنخوازی سەردەمیانە کە لە سەر دەستی تێکۆشەرانی ڕوناکبیر و چەپ دامەزرابێ و نوێنەرایەتی بەرژوەندی 90٪ی خەڵک(کرێکاران، جوتیاران، چینی مامناوەند و هەژارەکان) بکات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر نێوەرۆکی سەربەخۆییەکەی باشوری کوردستان

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies