دکتۆر کەمال میراودەلی: مکگۆرک کێیەو چی لە دەست دێت؟

پاڵەوانانی خیانەت و جەهالەت و جیهادی نیکاح بۆچی وا هار بوون؟

برێت مکگورک کۆنترین و بەڕێزترین و بەهێزترین کەسێتیی ئەکادیمیی،  یاسایی، سیاسیی، دیپلۆماسی و نێونەتەوەیی ئەمریکایە، میدیای گەوادیی خۆفرۆشان کاریان ئەوە بوو گاڵتەی پێ بکەن و بە پلە دوو یان سیی دابنێن کە زۆر لە دۆنالد ترامپ یش لە ئەمریکا کەسیتی بەرزترە و بەڕێزترە و بەختمانە کە ئەو دۆستی کوردە.

 ئەو بوو توانی تورکیا ی ناتۆ لە سوریا فت کاو مەردانە پشتگیری کورد بکات.

ئەردۆگان زۆر ڕقی لێیەو زۆر لۆبی کرد ئەمریکا بیگۆڕێت، نەیتوانی دیارە هەر بۆیەش خۆفرۆشەکانی پیاوی ئەردۆگان لە پارتی و یەکگرتوو ڕقیان لێیە، لەگەڵ ئەو هەموو خەبات و خوێن و قارەمانییەی ڕۆلانی ژن و پیاوی ڕۆژاوا، بە قسەو هەڵوێستێکی مکگورک، کە دوژمنایەتی کوردی بکردایە، ئەو هەموو ساڵەی خوێن  و خەبات  و ڕەنج  و ئارەقە و قوربانیییان  دەهاتەوە سەر سفرو، تورکیا بە ناویی شەریی تێرۆریزمی دژ بە یەپەگە جێنۆسایدی کوردی ڕۆژاوای دەکردو ناوچەکانییان دەکەوتنە ژیر دەسەڵاتی فاشیستە عەرەبیستە ئیسلامییەکانەوە.

ئەمڕۆ هەرچی خۆت وەک خۆت بیکەی و کێ پشتیوانت بێت لە جیهانی ئەمڕۆدا، یەکێک لەم سێ دەوڵەتە زلهێزە:  ئەمریکاو ڕوسیا و چین دۆستی ستراتیجی و گەرانتیت نەبێت، ناتوانی خۆت بپارێزی هەرچەند خوێن و قوربانی بدەیت.

بۆیە ئێران و سوریا خۆیان دایە پاڵ ڕوسیاو، ئەنجامەکەی دەزانین چ بوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر مکگۆرک کێیەو چی لە دەست دێت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies