Saro-Qadr

سەرۆ قادر: ماکگۆڕک دپلۆماتێکی لایەندار و پیلانگێڕە.

 

ئەو گەشتە گومانلێکراوەی ماکگۆڕک لە هەفتەی ڕابردو لە عێڕاق و کوردستان کردی، بە ئاشکرا دیار بوو دەیەوێ دووبەرەکی بخاتە ناو ڕیزی کوردستان و ئیرادەی کوردستانیان بۆ ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی لەبارببات. ماڵ بە ماڵی سیاسییەکانی کوردستان گەڕا و بێ ئومێدی بڵاودەکردەوە. وەک پارێزەرێکی شۆڤێنی و تایفی عەرەبی عێڕاقی دەجوڵایەوە.
هەر زوو سەرۆک بارزانی لە بەرامبەر جەماوەری زاخۆ و ئامێدی پەرچی جموجۆڵە گوماناویەکەی ماکگۆڕکی دایەوە و ئیرادەی سوری کوردستانیانی بۆ سەربەخۆیی ڕاگەیاند.
کەمتر لە 24سەعات دەرکەوت ماکگۆڕک دەیەوێ ڕوانگای خۆی بەسەر کودستاندا بسەپێنێ و دوایی لە ئەمریکا جێگیری بکات! ڕێک وەک ئەو ڕاپۆرتەی سەد ساڵ لەمەوبەر دوو دیپلۆماتی بریتانی و فەڕەنسی(سایکس_ بیکۆ) زاڵمانە کوردستانیان پێ دابەش و بەدبەخت کرد و لە گەڕانەوەیاندا بڕوای دەوڵەتەکانی خۆیان پێی هێنا.
ماکگۆڕک و دۆگڵاس سلێمان (سەفیری ئەمریکا لە بەغدا) شەڕ بۆ یەکپارچەیی عێڕاق دەکەن و لە ڕوانیندا لایەنگری شۆڤێنیزمەکانی شیعەی عێڕاق و باڵادەستی ئێرانن.
ناوەندە بەهێزەکانی دەستلەکار بۆ گۆڕانکاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو سیاسەتە بێزارن و قبوڵی ناکەن. لەم بارەدا قسە زۆرن. بۆیە وێناچێ ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەوڵەکانی ماکگۆڕک_ سلێمان پەسند بکات. چونکە وەک درێژبوونەوەی سیاسەتی جۆن کێری یە کە پشتی ئەمریکای لە ناوچەکە لە عەردیدا و ئێرانی بەهێز کرد.
کار وا بڕوات سەرکردایەتی کوردستان دەتوانێ ماکگۆڕک نەبینێ و گوێی نەداتێ، وەک ئەوەی لەگەڵ پۆڵ بریمەر کردی. بارزانی بە بریمەری گوت ئەگەر پیاوی دێیتە کوردستان! بریمەر کە تێکشکا پەنای بۆ داوای لێبوردن لە بارزانی برد. دوور نیە ماکگۆڕکیش ناچار بێ داوای لێبوردن بکات!
کەواتە راست ئەوەیە هەموو کوردستانیان بە قسەی سەرۆک بارزانی بکەن کە دەڵێ: گوێ مەدەنە پیلانگێڕان و بێ دوو دڵی بەرەو ڕیفڕاندۆم بچوون.
بژی بارزانی

دوو تێبینی:

1- ئەم نوسینە لەسەر بەشی سەرۆ قادر لە فەیسبووک وەرگیردراوە.

2- ئەم نوسینەی لای خوارەوە، تەواو پێچەوانەی نوسینەکەی سەرۆ قادرەو، خۆڕسکانە بەڕێز دکتۆر کەمال میراو دەلی: شرۆڤەی کەسایەت ماکگۆرک دەکات.

https://www.wtarikurd.info/%D8%AF%DA%A9%D8%AA%DB%86%D8%B1-%DA%A9%DB%95%D9%85%D8%A7%D9%84-%D9%85%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%88%D8%AF%DB%95%D9%84%DB%8C-%D9%85%DA%A9%DA%AF%DB%86%D8%B1%DA%A9-%DA%A9%DB%8E%DB%8C%DB%95%D9%88-%DA%86/

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies